حوسێن نازدار
هه‌ڵبژاردن یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی دێموکراسییه و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ و پته‌وی به ئازادییه‌وه هه‌یه، یان به ده‌ربڕینێکی‌تر ده‌توانین بڵێین ئازادی، پێشمه‌رجی مانا په‌یدا کردنی هه‌ڵبژاردنه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بریتی بێت له ده‌رخستنی ئیراده‌ی مرۆڤ سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی دیاریکراو، ئه‌وا به بێ هه‌بوونی ئازادی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مانای نابێت، چوونکه ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤ له ئازادی و ئازاد بوونی ئه‌و مرۆڤه‌دا ده‌رده‌که‌وێ و ده‌توانێ خۆی نیشان بدات.
مافی هه‌ڵبژاردن بریتییه له مافی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان و ئازادی له جۆری بڕیاردانی مرۆڤ له چاره‌نووسی خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی. مافێکی سروشتی، مه‌ده‌نی و سیاسی هه‌ر مرۆڤێکه که ئازادانه بیر‌وباوه‌ڕ، دین، کار، هاوسه‌ر، شوێنی نیشته‌جێ بوون و حکوومه‌تی وڵاتی خوی هه‌ڵبژێرێ. هه‌ڵبژاردن گرینگ‌ترین ماف و ئه‌رکی هاووڵاتییه که له‌سه‌ر بنه‌مای تاک پێکهاتووه، چوونکه تاک ده‌کات به خاوه‌نی بڕیاردان و که‌سایه‌تی و به‌رپرسایه‌تیی بۆ دروست ده‌کات و ویست و خواسته هاوبه‌شه‌کانی تاکه‌کان یه‌ک‌ده‌خات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه که تاک له به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکات.
له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیک‌دا، هاووڵاتییان له بارودۆخ و که‌شێکی له‌بار و گونجاو‌دا به شێوه‌یه‌کی ئازاد، نهێنی، ڕاسته‌وخۆ، گشتی، یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه بڕیار و ده‌نگ ده‌ده‌ن. بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌گوێره‌ی یاسا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه شانس و ده‌ره‌تانی وه‌ک یه‌ک دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ و مافی هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن له که‌س زه‌وت ناکرێ، هیچ که‌س و گرووپ و لایه‌نێک به هۆی جیاوازیی بیر‌وباوه‌ڕ، ڕه‌گه‌ز، ئایین، قه‌وم و نه‌ته‌وه‌وه په‌راوێز ناخرێ و هه‌ڵاواردنی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ناچێ. هه‌ر هاووڵاتییه‌ک ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگه و که‌س به‌هۆی بارودۆخی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی مافی تایبه‌ت و جیاوازی له که‌سانی دیکه نییه.
له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیک‌دا پاڵێوراو و لیستی ڕه‌نگاوڕه‌نگ به پرۆژه و پلانی ڕوون و ئاشکرا له ململانێی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن و ده‌رفه‌تیان پێده‌درێ که به‌گوێره‌ی یاسا بۆ ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه و به‌رنامه‌کانیان ده‌ستیان به ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن ڕابگات و که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن، ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندنی گشتی له‌سه‌ر پاڵێوراوان و پڕۆژه‌کانیان و یاساکانی هه‌ڵبژاردن و پێشێل کردنی یاساکانی پێوه‌ندیدار و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شوێن و شێوه‌ی ده‌نگدان، زانیاریی پێویست به هاووڵاتیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.
لەهەلبژاردنی دێموکراتیک‌دا،ده‌وڵه‌ت ئاسایش و ته‌ناهی هه‌ڵبژاردنه‌که دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و هه‌ر چه‌شنه گوشارێک له‌لایه‌ن حکوومه‌ت، یان هه‌ر گرووپ و لایه‌نێک ڕه‌وایی و یاسایی بوونی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن که دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جێی متمانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و هاووڵاتییانه، به ماف و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو هه‌ڵبژاردنه‌که به‌ڕێوه ده‌بات و پاک و بێگه‌رد بوونی پڕۆسه‌که ده‌سه‌لمێنێ و ڕایده‌گه‌یه‌نێ.
هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیک ڕه‌وتێکی مه‌ده‌نییانه و ئاشتیخوازانه‌یه که ڕێگه‌چاره‌ی به‌ده‌ر له توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ر کردن و که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان دابین ده‌کات و ده‌رفه‌تێکی له‌بار بۆ هاووڵاتییان پێکدێنێ که نوێنه‌رانی جێی باوه‌ڕی خۆیان هه‌ڵبژێرن و متمانه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داهاتوویان بده‌ن و به‌رپرسایه‌تی کاروباری وڵاتیان پێ پسپێرن و سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێ کردن و دادوه‌ری نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه و جێگۆڕکێ له ده‌سه‌ڵاتدا بکه‌ن و به‌م چه‌شنه له پێناوی ژیانێکی باشتر و خزمه‌ت‌گوزاری زۆرتر و گه‌شه و پێشکه‌وتنی نیشتمانه‌که‌یان، بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌ده‌ن.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.