کوردستان میدیا: بنکە و شوێنی پڕوپاگەندای پاڵێوراونی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە هیچ بایەخێکی پێ نادرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شارەکانی وەک سه‌قز، بۆكان، مه‌هاباد، شنۆ، پیرانشار، سه‌رده‌شت و نه‌غه‌ده، بنکە ته‌بلیغاتییەکانی به ناو سه‌ركۆماریی ڕێژیم به ته‌واوی خاڵییه و ڕۆژانه ئه‌و كه‌سانەی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن له پەنجەی ده‌ست تێ‌ناپه‌ڕن و خەڵک هیچ گرینگییەک بە هەڵبژاردنەکان نادات.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاند، زۆر جار ته‌نیا به‌رپرسانی ڕێژیم سه‌ردانی بنکەی ئه‌و پاڵێوراوانە ده‌كه‌ن و تەنیا ستادی كاندیدای شۆڕاكان لەو شارانە ڕێژەیەکی کەم خەڵک سەردانی دەکەن کە ئەویش به هۆی خزمایەتی و كه‌سوکاری كاندیداكانەوەیە.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە به‌شداریی خه‌ڵک له كۆبوونه‌وه‌ی پاڵێوراوانی شۆراكان له شاره‌كانی وه‌ک سه‌قز، بۆكان و مه‌هاباد زۆر زۆر كه‌مه و بۆ نموونه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی چوارڕای حه‌مامیانـی میرئاوای شاری بۆكان، ٦ كاندید چوون قسه بۆ خه‌ڵک بكه‌ن، کە به هەر شەشەکەیانەوە ٤٠ كه‌سیان لێ کۆبووه‌تەوە كه به‌شیكی هه‌ر هی خۆیان بوون و یان له کۆبوونەوەیەکی دیکە لە باغی قازی هه‌ر كه‌س نه‌چوووه و چۆڵ و هۆڵ بووە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاند؛ له شاری مه‌هاباد ته‌نیا پاڵێوراوێک که قسەی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كات، جار جار ٤٠ تا ٥٠ كه‌سێک بۆ سەیرکردن لێی كۆ ده‌بنه‌وه.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرته، پاڵێوراونی ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان شه‌و و ڕۆژ گۆرانیی هونه‌رمه‌ندانی ناوداری كورد له ستادی ته‌بلیغاتیی خۆیان بڵاو ده‌کەنەوه.