کوردستان میدیا: حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئیستای ڕێژیمی ئیران و پاڵێوراوی دووبارەی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە لە گرتە ویدیۆیەکدا باسی لەوە کردووه ئاژاوەگێڕەکان لە دار بدەن.
حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران کە بۆ ئەم خولە لە شانۆی هەڵبژاردنەکان خۆی پاڵاوتووە لە گرتەیەکی ویدیۆیەکدا باسی لەوە کردووە کە وا باشە ئاژاوگێرەکان لە نوێژی هەینیدا لە سێدارە بدەن تا خەڵک بیبینن و کاریگەریی زیاتر بێت.
ڕووحانی لەو ویدیۆیەدا باس لەوە دەکات کە هەندێک لە بەرپرسانی ئەرتەش لە دەرەوەی وڵات دژی وڵات ئاژاوە دەگێڕن و هەندێکیش لە نێو خۆ خەرێکی ئاژاوگێرین و دەبی پاکسازی بکرێن.
ناوبراو خۆی به کەسێکی میانەڕۆی نێو باندەکانی ڕێژیم لە قەڵەم دەدات و بەردەوام دروشمی عەداڵەتخوازی بەرز دەکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق پێشتر باسی لەوە کردووه کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی مندا فەزای سیاسی کراوەتر بووە و خەڵک ئازادتر بوونە.
وتەکانی ناوبراو لە کاتێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە سەردەمی ناوبراودا پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ڕێژەی ئێعدامەکان بەرز بووەتەوە و سەرکوت زیاتر بووە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ بازاڕگەرمی و ڕاکێشانی خەڵک بۆ دەنگدان بە شێوەی نمایشی دژ بە یەک قسە و هەڵوێست دەگرن هێرش دەنەکە سەر یەکتری.
دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران دوای هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی لە ئێراندا باشتر نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری خەڵکی ئیران دەکەن و بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لە لایەن دەسەڵاتی ڕێژیمەوە بە بەردەوامی لە ئارا دایە و زۆرتریش بووەتەوە.