کوردستان میدیا: ئەحمەد خانی کانیسانان کەسایەتی ناسراو و دوایین تێکۆشەری کۆماری کوردستان لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٦، کاک ئەحمەد خانی کانیسانان کوری مەحمود خانی کانیسانان لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تەرمی کاک ئەحمەد خانی کانیسانان لە نێو ئاپۆرای خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری مەریواندا، لە گوندی کانیسانان، بە خاکی نیشتمان سپێردرا.
شایانی باسە کاک ئەحمەد خان، هاوڕێ لەگەڵ ٧٠ کەس لە نیشتیمانپەروەرانی مەریوان لە رۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان دا، لە مەهاباد ئامادە بوو و پەیمانی کوردایەتییان لەگەڵ پێشەوای مەزن دا بەست.
ناوبراو دوایەمین کەس بوو لەو ٧٠ کەسایەتییەی ناوچەی مەریوان کە لە ژیاندا مابوو و تاسەر وەفادار بوو بەرێبازی پێشەوا قازی محەممەدی نەمر.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریی خەمیان دەزانێت.