کوردستان میدیا: شەوی پێنج شەممە ٢٨ی بانەمەری ١٣٩٦ی هەتاوی، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز دانیشتوانی گەرەکەکانی فەیزاوا و ئاپارتمانەکانی نزیکی راچڵەکاند.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری کوردستان میدیا لە شاری سنە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز گەڕەکی فەیزاوای شاری سنە و ئاپارتمانەکانی نزیکی، کە بە ئاپارتمانەکانی رێبەری ناسراون، گرتۆتەوە و دانیشتوانی ئەو دەوروبەرەی راچڵەکاندوە.
بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری کوردستان میدیا خەڵکی دانیشتووی ئەو گەڕەکانە، رایانگەیاندوە کە کاتژمێر ١١ی شەو بە کاتی سنە، دەنگی تەقینەوەیەک خەڵکەکەی راچڵەکاندووە و دڵەڕاوکێی لە نێو خەڵکدا دروست کردووە.
بە پێی هەواڵ، رێژیم لە بەرەبەری بەناو هەڵبژاردنەکانیدا دەزگا ئەمنیەتیەکانی وەگەڕ خستووە کە لە نێو خەڵکدا بڵاوە بکەن و هەموو رێوشوێنێکی توندی ترساندن و تۆقاندن بەکار ببەن تاکوو خەڵک لە هەرجۆرە دژکردەوەیەک نیگەران بکەن.
بە پێی ئە هەواڵە هۆکاری تەقینەوەکە ناڕوونە و لەوە ناچێ شتێکی ئاسایی بێ.
رێژیم لە کوردستاندا هێز و ئیمکاناتێکی سەرسووڕهێنەر دابین دەکا تاکوو بەقەول ئەمنیەتی خۆی لە ترسی راپەرینی خەڵک بپارێزێ، بەڵام رووداوی گوماناوی و لەناکاوی زۆر روودەدەن کە ئەمنیەتە پووشاڵیەکەی رژیم وەلەرزە دەخەن.