کوردستان میدیا: بەهۆی ترسی ڕێژیم لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی نائاسایی، هێزێکی زۆری بەکرێگیراو و پاسدار لە شارەکانی کوردستاندا بلاوەیان پێکراوە.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا لەگەلڵ ئەوەیکە فەزای هەڵبژاردنەکان سار‌د و سڕن، ڕێژیم هێزی چەکدار و لیباس شەخسی خۆیشی خزاندۆتە شوێنە سەرەکییەکانی شارەکان و کەشێکی ئەمنیەتی تووندی گرتۆتە بەر.
بەپێی زانیارییەکان بارودۆخی نێو شاری سه‌قز نائاساییە و هه‌ڵبژاردن تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سار‌د و سڕه؛ زۆرێك له دووكان و بازاڕه‌كان له‌م كاته‌دا داخراون ئه‌مهش له حاڵێكدایه كه به‌یانیانی ڕۆژی هەینی شاری سه‌قز گه‌لێك قه‌ره‌باڵغییەکی تایبەت بە بازاڕەکانی ئەم شارەوە دیار بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌واو جیاوازه‌و زۆرێك له خه‌ڵك روویان كردۆته سه‌یرانگاكان‌و زۆرێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان سارد‌و چۆڵه و رێژیم به بلیندگۆ كه‌وتۆته گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان و لە خه‌ڵك ده‌پاڕێته‌وه بێن ده‌نگ بده‌ن.
هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاندووە له‌و بنكانه‌ش كه هه‌ندێك له خه‌ڵك به‌شدارن به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه رێژیم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به هه‌ر كاندیدێك ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی قه‌رزی درێژ ماوه و بێ‌سوود و كه‌م سوودی داوه تا بتوانێ سه‌رنجی خه‌ڵك راكێشێ و خه‌ڵكی زیاتر خۆیان كاندید بكه‌ن و خه‌ڵك بكێشنه سەر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ندێك خه‌ڵكی به دژی یه‌ك داوه بۆ ئه‌وه زیاتر ده‌نگ بده‌ن.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵنێرمان لە حاجی لەکی بۆکان پێی ڕاگەیاندووین بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن له گوندی حاجی له‌كی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان سار‌د و سڕه و خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م كه به قامكه‌مانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن به‌شداریان كردوو‌ه و له ترس‌دا ٢ بەکرێگیراویش به چه‌كه‌وه له به‌رده‌م بنكه‌كه راوه‌ستاون و نیگابانی له‌و بنكه ده‌ده‌ن.
هەر لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە جاددەی کێوە ڕەش زۆر شلوقە ئەمەش بەهۆی چوونی خەڵک بۆ سەیرانگاکان و دوور کەوتنەوە لە شارەکانە کە بە هێزە سەربازییەکانی ڕێژیم تەنراوە.
هەروەها لە شاری مەریوانیشەوە هەواڵمان پی گەیشتووە کە سەرباری وادە و بەڵێنییەکانی ڕێژیم و کاندیداتۆرەکان و تەنانەت لە هەندێک شوێندا هەڕەشە کردن لە خەڵک، هاووڵاتییانی ئەم شارە ئامادە نەبوون بەشداری شانۆگەرییەکە بن و سار‌د و سڕی بە بنکەکانی دەنگدان لەم شارەشەوە دەبیندرێ.