کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی نەوشیروان مستەفادا کرد

23:21 - 30 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی نەوشیراون مستەفا ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان‌دا کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەر لە بەیانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی لە گردی زەرگەتەن لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی نەوشیراون مستەفا ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان‌ بەشداری کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ له ڕێوڕەسمی پرسەکەی که له مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بەڕێوەچوو، لە یەکەم ڕۆژی پرسەکەیدا لە شاری سلێمانی بەشداریان له پرسەی خوالێخۆشبوو کرد و پرسە و سەرەخۆشی حیزبیان بە بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی کاک نەوشیروان ڕاگەیاند.

خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی ۷۳ساڵی پاش ململانێی لەگەڵ نەخۆشییەکی سەخت کۆچی دوایی کرد و هەر هەمان ڕۆژ دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕێزی لە خەبات و تێکۆشانی بەڕێزیان گرت.