کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بەشداریی لە سەرەخۆشیی مستەفا ئەحمەددا کرد

17:17 - 31 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی بەڕێز مستەفا ئەحمەد برای ڕووناکبیر و کەسایەتیی کورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەشدارییان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سلێمانی لە مزگەوتی عەلی کەماڵ، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیی خوالێخۆشبوو مستەفا ئەحمەددا بەشدارییان کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە بنەماڵەی مامۆستا برایم ئەحمد و بە تایبەتی هێرۆخان هاوسەری مام جەلاڵ تاڵەبانی و شاناز خانی خوشکی کرد و خۆیان بە بەشدار و شەریکی خەمیان زانی.