کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پرسەو سەرەخۆشی کاک سۆران سەقزی لە سۆئێد بەڕێوەچوو

17:53 - 1 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی هاوڕێی کۆچکردوو سۆران سەقزی لە وڵاتی سۆئێد بەڕێوە چوو و تێیدا هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لەم وڵاتە بەشدار بوون.

بەپیی هەواڵی گەیشتو بە ماڵپەڕی وردستان میدیا؛ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی مای ٢٠١٧ هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب کاکەبرا ئەلیاسی، بەرپرسی بەشی پێوەندی و بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی سۆئێد وکۆمەڵیک لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بەشداریان لە کۆڕی ڕیز لێنان لە کاک سۆران سەقزی دا کرد.

لەو کۆڕەدا پەیامی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب کاک چیا عەلیارەوە خوێندرایەوە. لە پەیامەکەی کومیتەی حیزبدا باس لە کار و تێکۆشانی چەندین ساڵەی کاک سۆران سەقزی و نەخشی ئەو لە ڕیزەکانی یەکیەتی لاوان و دواتر وەک میدیاکاریکی بە توانا باس کرا. کومیتەی حیزبی دیـموکراتی کوردستانی ئێران جاریکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەمالە، کەس وکاری کاک سۆران سەقزی کرد و لە دەست چوونی کاک سۆرانی بە خەساریکی گەورە بۆ میدیای کوردی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران زانی و داوای کرد کە دەزگا پێوەندییدارەکان بە وردی لە هۆکاری ئەو ڕووداوە تاڵە لیکۆلینەوەی ورد ئەنجام بدەن و هەموو لایەک ئاگادار بکەنەوە.