• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون

زایینی: ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٠١ - ١٩:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کورتە وەڵامێک بۆ ئەو کەسە ئاکادمییانە کە بە لارێ‌دا چوون
نەکەرۆز

کاتێک لایەنێکی داگیرکەر هەوڵی داگیر کردن و خۆسەپاندن بەسەر وڵاتێکدا دەدات و دەیهەوێت نەتەوەیەکی دیکە بخاتە ژێر هێژمونی و ڕکێڤی خۆیەوە، بەزەیی لە ناخی خۆی فڕێ دەدات، کە بە یەکەمین تایبەتمەندیی مرۆیی دەژمێردرێ. هەر لەم ڕاستایەشدا ئەوەیکە لە سەری ساغ دەبێتەوە تاکوو پێی بگات، بەرژەوەندییە ناڕەواکانی خۆیەتی کە بە یارمەتی وەرگرتن لە دەست و پێوەندییەکانی ئەم پڕۆسە بەڕێوە دەبات. بەم چەشنە ڕەواییەکی هەرچەند ڕواڵەتییش بێت بۆ خۆی و ئاکارە دژەمرۆییەکانی ساز دەکات. بۆ هەرچی زیاتر سەقامگیرکردنی دەسەڵاتە سەپێنراوەکەشی ئاستی ورەی هێزەکانی خۆی لە ڕێگەی بانگەشە و پڕوپاگەندەی درۆیینەوە بەرز دەکاتەوە، بە جۆریک کە هەر تاک و هێزێکی بەشداربوو لە ژێر سێبەری ئەم گوتارە سەرەکییەدا ڕەواییەکی خەیاڵی بۆ تاڵان و درۆ و کردەوە ناڕەواکان دەبیننەوە...

ڕەنگە بەئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسە ماوەیەکی زەمەنیی زۆری پێویست بێت کە بە ئاکام گەیشتنی زۆر ئەستەم دەبێت، بەڵام لە ئاکامدا بیر و هزری داگیرکەر تووشی ڕەپاڵدان (فرافکنی) دەبێت کە تەنانەت خۆیشی لە تەنیایی خۆیدا ناتوانێت کارە ناڕەواکەی ڕۆژی یەکەمی خۆی بە ناڕەوا بزانێت!!! (بۆ نموونە هەر ئێستا دەبینین کە فارسەکان بەو چەشنە دەڕواننە نەتەوەکانی دیکەی جوغرافیای ئێستای ئێران، ئەگەر ورد سەرنج بدەین دەبینین جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان فارسێکی بە ناو دژبەری حاکمیەتی ئێستای تاران کە لە دەرەوەی وڵات دانیشتووە یان داگیرکەری تاران بە نیسبەت مەسەلەی نەتەوایەتییەوە بەدی ناکرێت).

پاش ئەم بەسەرهاتە لە لایەن نەتەوەی زوڵم‌لێکراوەوە بەربەرەکانێ و بەرگریی ڕەوا ڕوو دەدات... ئەم بەرەنگارییە ئەتوانێت تەنیا شەڕێک بێت کە بە پیرۆز بێتە ئەژمار. کەسانێک شۆڕشگێرانەتر و خێراتر بە دژی داگیرکەر دەوەستنەوە و هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن...ئەو کەسانە زەرەر و قازانجی ژیانی ئاساییان ئیدی بۆ گرینگ نییە و وەک ئەرکی سەرشانیان لەو ڕێبازە‌دا درێژەی خەبات دەدەن. ئەوانە قارەمانانی هەتاهەتایی میللەتی خۆیانن. ئەو کەسانەی کە ژیانی ژێر دەستەیی و ژێر چەپۆکەیان پێ قەبووڵ ناکرێت، ناچارن لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەر‌دا هەڵوێست بگرن. ئەم هەڵوێستە بوێرانەیە دەتوانێت ژیانی ئاسایی خۆیان و تەنانەت نیزیکەکانیشیان بخاتە مەترسی و نەمانەوە، بەڵام مانێکی هەتاهەتایی و سەربەرزانەیان ڵە مێژووی ئەو نەتەوەدا بۆ دەستەبەر دەکات... داگیرکەر کە خۆی بە خاوەن خاک دەزانێت!!! بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو جۆرە مەترسییانە نەبێتەوە، هەوڵ بۆ داگیرکردنی تەنانەت نەتەوەکەش دەدات، داگیرکەر بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵ دەدات هەتا بۆی بکرێت پیلانەکەی بە بێدەنگ بباتە سەر، ئەم پرۆسەیەش دەتوانێت درێژخایەن یان کورتخایەن بێت. درێژی و کورتیی ئەم ڕێگا کە ئەمجار داگیرکەر دەیگرێتە بەر، بەستراوەتەوە بە ڕێژەی ملکەچ بوونی نەتەوەی بندەست. (بۆ نموونە لە نێو نەتەوەی کورد‌دا هەتا ئێستاش ئەم پڕۆسە لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە هەر درێژەی هەیە و هێشتا هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنیی بۆ داگیرکەر نەبووە). بە هۆی ئەوە کە قارەمانانی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد هەمیشە ڵە سەنگەری خەبات و بەربەرەکانێ دژی داگیرکەر و خواستەکانیان ماونەتەوە، داگیرکەر جگە لە خاک نەیتوانیوە دەست بە سەر ڕۆحی کورددا بگرێت... داگیرکەری بێ‌بەزەیی لیرەش‌دا کەڵکی جۆراوجۆر لە ئەبزار و کەرەستەکانی حاکمیەتی ناڕەوا وهێژمونی‌خوازانەی خۆی وەردەگرێت و بە شێوەی سیستماتیک ڵە هەوڵی بنبڕ کردنی هەستی نەتەوایەتی‌دایە، ئەو لە پەروەردە و میدیا و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک‌‌‌دا هەوڵی لا بردنی هێما و سەمبۆلەکان دەدات و لەم ڕاستایەدا کەڵکاژۆ لە هەموو ئامرازەکانی بەردەستی وەردەگرێت. یان ئەگەر هەر بۆی نەکرا، ئاستی داواکارییە نەتەوایەتییەکان دادە‌بەزێنێت بۆ ئاستێکی نزم و ئامانجی داواکارییەکان بە لاڕێ‌دا‌ دەبات. لە نێو گەلی کورددا و بە تایبەت ڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەم هەوڵە بێ‌ئاکام و نەزۆکانەی حاکمانی تاران نشین بۆ هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەڵۆکانی نێو سەنگەری دژایەتیی داگیرکەر ناسراون، بەڵام لێرەدا زۆر گرینگە باسی ئەو کەسانە بکەین کە بە ناوی ڕۆشنبیر ونوخبە و دەمڕاست لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات بە شێوازێکی بە قسەی خۆیان زانستیانە و کۆمەڵناسانە!!! و بە ئەنقەست دەبنە داردەستی ڕێژیم و گەمژانە ئامانجەکانی ئەو کاوێژ دەکەنەوە... ئەوان بە پێی مێژووی هاونشینیی زۆرەملی لە گەڵ نەتەوەی داگیرکەر، مێژووی دەستکردی خۆیان بۆ چەواشەکاری دژ بە گەلی خۆیان دەڵێنەوە.

ئەوانە لە ژێر کاریگەریی گوتاری داگیرکەردا زەین و هەستی نەتەوەییان پووکاوەتەوە، بۆیە هەوڵ دەدەن خەباتی نەتەوایەتی بۆ ئاستی داواکاریی خەدەماتی و ژینگەیی دابەزێنن. (هەر چەند کە هەمیشە بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی بەرنامە و پلانی بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی نێو کۆمەڵگا پێشکەش بە ڕای گشتی کردووە و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و... هتد و ئەستاندنی مافی نەتەوایەتیی بە حەقێکی ڕەوا زانیوە) ئەوان لەم بە ناو داواکارییانەیاندا بەرانبەر بە دەسەڵات شوێن و کات نابینن و بە تەنیا ملکەچیی خۆیان لە بەر چاو دەگرن. بۆیە ئەم بیرۆکانە جگە لە خەیاڵ و کات بە فیڕۆ‌دان شتێکی لێ شین نابێت. مرۆڤی دانیشتووی شار لە گەڵ ژیار و ژیان‌ و بردنە سەری ئاستی گوزەراندا ئاشنایە و لە هەمووی ئەم ڕەهەندانە تێدەگات و هاوکات باشیش هەست بەوە دەکات کە هەتا خاوەنی خاک و وڵاتی خۆی نەبێت، ئەگەر تەواوی ئەم داواکاریانەشی لە لایەن حاکمانی تارانەوە بۆ جێبە‌‌جێ بکرێت، مادام کە مافی مرۆڤ بوون و ناسنامەی نەتەوەیی خاکەکەی خۆی لە داگیرکەر نەستێنێتەوە هیچ کارێکی بۆ نەکراوە و تەنانەت قەبووڵیشی ناکات هیچ داواکارییەک ئەگەر ڕەوایش بێت، بکەوێتە پێش داواکاریی خەباتە نەتەوەییەکەیەوە. مرۆڤە شۆڕشگێڕەکانی شار ئیتر ئەم شتانە وەک داوا سەیر ناکەن چوونکە بەپێی زەمان، بەو تێگەیشتنە گەیشتوون کە داگیرکەر خاوەنی بەزەیی نییە تاکوو بە قسە و دیالۆگ مافی زەوت کراو بداتەوە. بەڵکوو دەبێت بۆ ئەستاندنی مافی خۆیان بەهاوسەنگی لە گەڵ شاخ خەبات بکەن. هەر دوو لا(شاخ و شار) لەم بڕگە میژووییەدا مافی ئەوەیان هەیە بەو وتار و دروشم و زەینییەتانەدا بچنەوە کە هەتا ئێستا لە باری دەستەبەر کردنی مافی نەتەوەییەوە کەم‌دەرئەنجام یان بێ‌ئاکام بوون. فارسیزمی تاران میحوەری ئەو شتانەی کە بە هێز بە دەستی هێناوە بە قسە و داواکاریی گومان کەجانە ڕادەستی ناکاتەوە. لەوانەیە بەجێ بێت ئەگەر بڵێم دوو تایبەتمەندیی سەرەکی دەتوانن لەوە زیاتر تەنگ بە حاکمیەتی داگیرکەر هەڵچنن؛ یەکەم هێز و دووهەم خێرایی بڕیاردان. ئەو دوو تایبەتمەندییە هەتا بە هێزتر دەرکەون شاخ و شار زۆرتر لێک گرێ دەدرێن. لە ڕاسانی پیرۆز و شکۆمەند‌دا پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەلماندیان کە دەتوانن ناوەرۆکی پووچەڵی هێزی ڕێژیم پێشانی ڕای نێوخۆ و خەڵکی دنیاش بدەن. ئەوان قارەمانانە بە پێی ئوسولی دیاری کراو، بەبێ ئەوەی هێرش بکەن، خەوی داعیشی تارانیان تاراند و هێزو وزەیەکی زۆریان بە شەقام و شار بەخشی... شار بە جوانی و بە وردی پەیامی شاخی وەرگرت و بە دانی سیگناڵی ئەرێنی، خەباتکارانە هاوسەنگیی خەباتەکەی ڕاگرت. سەرەڕای هەموو ئەو زەخت و لەمپەرانە کە دەسەڵات ڕووبەڕووی خەڵکی شاری کردەوە و زیندانەکانی لە ڕۆڵە بە ئەمەگ و وەفادارەکان ئاخنی، شار بوێرانە لە مەیداندا ماوەتەوە. لێرەدا زۆر گرینگە کە شاخ ڕێبەرانی مەیدانی و بکەری خۆی بە شێوەیەکی جیاوازتر و خێراتر لە جارانی پێش ڕاسان دیاری بکات. واتە دەستی جەنگاوەران و ڕێبەرە مەیدانییەکان ئاوەڵاتر بکات، ئەو یاسایانە لە بەر پێی ئەو قارەمانانە‌ لا ببات کە دەتوانێ مەیدانی چالاکییەکانیان بەرتەسک بکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی هیز و وزەیان لاواز بێت. زۆر بەداخەوە لەم بیست ساڵەی ڕابردوودا ئەم گوتارە لە کوردستان بە چەشنێک توانیی لە زۆر کۆڕ و کۆمەڵ و میدیادا جێگای خۆی بکاتەوە کە؛ ڕزگاریی کوردستان لە ڕێگەی چەکەوە یان لە ڕێگەی قەڵەمەوە دەستەبەر دەبێت!!! ئەوانەی کە لە گەڵ ناخی شۆڕشگێری‌دا بێگانەن، کەرەستەکان زەق دەکەنەوە. ئەوەیکە دەتوانێت داگیرکەر بە چۆکدا بێنی تەنیا و تەنیا ئیرادەی بە هێزی شۆڕشگێڕانەیە کە لە تاکی مرۆڤی کورد‌دا گەشە دەکات. ئەو مرۆڤە نیشتمانپەروەر و قارەمانانە کە لە هەموو کەرەستەیەکی ڕەوا بە چەک و قەڵەمیشەوە کەڵک وەردەگرن بۆ لابردنی ستەمی نەتەوایەتی. کەرەستە و ئەبزارەکان مادام بە دەست شۆڕشگێرانەوە نەبن، چیان بۆ دەکرێت؟؟؟ زۆرن ئەو ژنە قارەمانانەی نێو ڕیزەکانی پێشمەرگایەتی کە بە هەڵسوکەوت و کارە شۆڕشگێڕانەکانیان ڕێژیمی تارانیان دەستەوەستان و دۆشداماو کردووە... شەهید سەکەوت و شەهید کاوەی جەوانمەرد کاتێک بڕیاریان دا دواهەمین نارنجۆکەکەیان بە خۆیا‌دا بتەقێننەوە، تەنانەت فیشەک و چەکیشیان پێ‌نەمابوو، بەڵام ئیرادەی شۆڕشگێڕانە و لە ئاکامدا شەهید بوونیان هێز و هزری ڕێژیمی کرد بە سووژە و دەستەوەستانی کرد و بیری شۆڕشگێڕی بووەوە بە بکەر و دیسان بە سەربەرزی مایەوە و سەرکەوت. دەتوانین زۆر نمونە بێنینەوە کە ئیرادەی شۆڕشگێرانە بەسەر هەموو کەرەستەکانی ڕێگای خەباتدا زاڵ دەبوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.