• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون

زایینی: ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٠١ - ١٩:٥٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆماری ئیسلامی – حەتمیەتی لە ناوچوون
عومەر ئیزەدخا

بە گەڕانەوە بۆ ئەو ڕاستییە مێژووییەی کە پێمان دەڵێت ڕێژیم و دەسەڵاتدارییە زۆردار و تۆتالیتار و فاشیستەکان تەمەنی درێژیان پەلەقاژەی ناڵینە بەدەست لەنێوچوونیانەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەکوو نموونەی بەرچاوی ئەو جۆرە لە ڕێژێم و دەسەڵاتدارییانەیە، تەنانەت ئەگەر زاڵبوون و هەلومەرجی توانستی ئەم ڕێژێمەش شکێنەری ئەم ڕێسا مێژوویی و لۆژیکیە بێت کە هاوکێشەیەکی نالۆژیکییە، ئەوا لە ڕوانینی چلۆنایەتی و وردبوونەوە لە سروشتی هەرەمی ئەم دەسەڵاتدارییە و دەرەنجام و تەمەنی، و هەڵسەنگاندنی سیستمە هزریەکەی، چاویلکەی دوور بینی تەنانەت نابێتە پێویستییەکی ئەوتۆی مرۆڤێکی کەم‌بیناش.

دەسەڵاتگرتنی ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی بە ئاژاوە و شەڕ و توند و تیژی و ڕەشەکوژی دەستی پێکرد لە نانەوەی ترس و تۆقاندن هەر لەو ڕێگایەشدا بەردەوامی دا، "هەروەک دەگوترێ بەلەمی ئەم ڕێژێمە بە سەر دەریای خوێندا دەڕوات"، و دەسەڵاتگرتنی ڕێژیم لەپای زەوتکردنی ماف و ئازادیی مرۆڤ و گەلان بوو، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی زادەی هزرێکی عەقیدەیی توندئاژۆیە کە هاونموونە و سیستمەکانی بریتین لە؛ (بزووتنەوەی تاڵیبان و ئەلقاعیدە، داعش، بۆکۆ حەرام و هەر ڕێکخراوێکی توندئاژۆی تێرۆر خوڵقێن)، تێرۆر وەکوو فەلسەفەی ڕێژیمی مەزهەبی، ئاژاوە و شەڕ وەکوو ناسنامە، ترس و تۆقاندن و ڕەشەکوژی وەکوو ستراتیژ، سڕینەوەی مرۆڤ وەکوو ئەلتەرناتیڤی بەهەشتەکانیان.

سەبارەت بە سیستمی هزرییان پێویستە بووترێت کە سەرلەبەری بنەما هزری و جیهانبینییەکانی هزرگەلی گرووپە ڕادیکاڵە دینی و عەقیدەییەکان خۆی لە بازنەی (جیهاد و قیتال و ریبات و فتح - غەزا )دا دەبینێتەوە، کە لە ئەنجامی ئاستی نزمی هۆشیاری بەشێکی زۆری کۆمەڵگاکانی بە تایبەت ناوچە، مەیلخواز و ئامادەسازی سەرهەڵدانی ئەو تەرزە گرووپ و ڕێبازانە دەبن، کە سەقفی بەرزی ستراتیژی گرووپە عەقیدەییەکان خۆی لە ئامادەسازیی و پلانی بڵاوکردنەوەی باوەڕەکانیان و خوڵقاندنی جیهاد و غەزا بۆ ئەم مەبەستە دەبینێتەوە، نەک هەر بیروڕای جیاوازیان پێ هەزم ناکرێ!، بنەڕەت و کۆڵەکەی باوەڕگەیان لەسەر بنەمای لادانی عەقڵ دامەزراوە، بەڵکوو بەکارهێنانی بیرکردنەوە و عەقڵ تاوانە، بەڵگەی ئەو ڕاستییەش ئەوەیە کە گرووپە توندڕەوە دینییەکان و مەزهەبەکان کە سەرەڕای ئەوەی سەرجەمیان خۆیان لە چوارچێوەی یەک بڕوادا دەبیننەوە و هەمویان بانگەشەی گەڕانەوە بۆ یەک سەرچاوەی دیاریکراو دەکەن و ئەندێشەی لێ‌وەردەگرن و لەهەمان کاتدا بانگەشەی ئامانجگەل و ئاخیرەتی هاوبەش دەکەن، بەڵام نەک هەر یەکتریان پێ قبوڵ نیە، بەڵکوو دونیایەکی پڕ لە کوشتار و پەل و پۆکردن و دەست و قاچ بڕینی مرۆڤەکان دێننە کایەوە، خوڵقێنەری هەمان ئەو جەهەندەمەی کە وەک بانگەشەی بۆ دەکرێ و بەحیساب کە دەبێ مرۆڤەکان لەو دونیا بیبینن !!، هەربۆیە لە کۆمەڵگایەکی زۆرینە ئیسلامی وەکوو کۆمەڵگای ئێرانی‌دا کە لە نەتەوە و پێکهاتەی ئیتنی و دینی و عەقیدەیی جۆربەجۆر پێکهاتووە، نەک هەر سوننە مەزهەب و ئاینزاکانی دیکە ناتوانن بەشداریی حکومڕانی بکەن، لەژیر سایەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا، بەڵکوو بەشێکیش سەڕەڕای هاو عەقیدەیی و دروێشیان بۆ سیستمە هزرییەکە، ڕێگەیان لێ‌دەگیرێت لە بەشداری سیاسی، ئەوەش لاوازیی بێ‌پایانی هێزی پشتەوەی کۆماری ئیسلامی دەردەخات، دەرخەری شکستی ئەو هزر و هێزەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەسەر وەستاوە، چوونکە لەماوەی نزیک چواردەیەی ڕابردووی ئێراندا کە لە بن دەستی ئەو ڕێژیمەدا بووە، ڕۆژ بە ڕۆژ یەکگرتوویی گرووپی دەسەڵاتدار بەرەو لاوازی ڕۆشتووە، کە ئێستا بە ڕوونی هەستی پێدەکرێت، سەرجەمی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە ئەمنیەتییە کە ئەو گرووپە دەسەڵاتدارییە هەیبووە لەسەر بنەمای بنبڕکردنی بچووکترین جیاوازیی بیروڕا، کە بەردەوامی ئەو هاوکێشەیەش دەرەنجامەکەی بریتییە لە خەڵات کردنی هەرەس و سەرنگوون بوون بەم ڕێژیمە.

ستراتیژی ئیدارەدانی نێوخۆییان بۆ جڵەوگیرکردنی کۆمەڵگا لەسەر دوو بنەمای سەرەکی خۆی دەبینێتەوە، یەکەم : سیاسەتی زەبر و زەنگ و تێرۆری دەوڵەتی. دووەم : کارکردن لەسەر ستراتیژێکی پەروەردەیی زەمینەساز بۆ بێ‌ئاگاکردن و جڵەوگیرکردن و دەستەمۆکردنی کۆمەڵگا لەڕێگای خستنەگەڕی فاکتەرە فەرهەنگی و ئابوورییەکان.

هەرچی سەبارەت بە تێرۆری دەوڵەتییە، ئەوا هەرلەگەڵ وەدەسەڵاتگرتنی کۆماری ئیسلامیدا ئەو ڕێژیمە وەکوو دەوڵەتێک بەشێکی زۆری چالاکیی و سیاسەتی خۆی تەرخان کرد بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لە ڕەشەکوژی و کوشتن و کۆمەڵکوژی و هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن .. بەرانبەر بە نەیارەکانی خۆی بەتایبەتیش ئەندامان و لایەنگران و ڕێبەرانی پارتە ڕامیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە زیاتر هەڵگری پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بوون، کە لە ئێستادا ئەو سیاسەتەی پەرەی زیاتری پێدراوە و بەردەوامە، ستراتیژیی ئابووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی ڕابردوودا سەرجەمی لە خزمەتی بەهێزبوونی ئەو ڕێژیمەدا بووە لەسەر حیسابی پێکهێنانی دۆخێکی نالەباری بژێوی ژیان لەو ناوچانەی کە بزاوتی مافخوازانەیان تێدا چالاکە، وەکو پارێزگا کورد و بەلووچ و عەرەب نشینەکان ...، کە خۆی بینیوەتەوە لە جیاوازیی گرنگیدان بە پیشەسازی و وەبەرهێنان و بواری کشتوکاڵ و تەندروستی لە پارێزگاکان، لەگەڵ ستراتژێکی فەرهەنگی فاشیست و ئاسیمیلاسیۆن خواز کە سەرلەبەری فاکتەر و میکانیزمەکان لەو ڕێگایەدا و بە درێژایی ئەو چوار دەیە کاریان کردووە، سەرلەبەری ئەوانەش لەپێناوی پەروەردەیەکی مەیلخواز و بێهێز بەرانبەر بە ڕێژیمەکە.

ستراتیژیی ئیدارەدانی دەرەکی کە سیاسەتی دەرەوەی لەسەر بونیاد نراوە، درێژکراوەی جەنگ و ململانێی نێوان گرووپە ئایینزا و عەقیدەییەکانە، واتە پەرەسەندووی ئەو جەنگەیە، کە بریتییە لە دونیا بینی و ڕوانینێکی دوژمنکارانە بەرانبەر بە غەیری باوەڕدارانی باوەڕگەی خۆیان، هەر بۆیە ستراتیژیی سیاسەتی دەرەکییان خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی ئاژاوە و شەڕ و پێکدادان لەنێو کۆمەڵگاکانی دەوروبەر و جیهان، بە ئامانجەکانی، یەکەم : دەستەبەری توانستی زاڵیەتی نێوخۆیی و دووهەم : پەلهاویشتن و بڵاوکردنەوەی ڕێبازەکەیان بە ئاراستەی دەرەوە، ئەو ستراتیژەش لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە پلەی یەکەم خۆی لە دروستکردن و پاڵپشتی و هاوکاری کردنی ئەو گرووپ و دەستە و هێزانەدا بینیوەتەوە کە تێرۆر ناسنامە و ستراتیژ و فەلسەفە و دونیا بینییان بووە، کە جیهاد و غەزا ئامانجیان بووە. هەر لەو پێناوەدا ستراتیژێکی دیاری کۆماری ئیسلامی لەماوەی ڕابردوودا بریتی بووە لە داڵدەدان و هاوکاری ئەو گرووپانەش کە هاوباوەڕی خۆیان نەبوونە لەوانەش ( ئەلقاعیدە، ئەنساری کوردستان، داعش ..) بەهەمان شێوە ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی ستراتیژی سیاسەتی دەرەکیان.

لەمەوبەدوا کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو گوشاری توندی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەڕوات، هاوکێشەی گۆڕانی جیهان بەرەو کرانەوە و دێموکراسی و گۆڕانی چلۆنایەتیی باری هۆشیاریی کۆمەڵگاکان، فشارێکی جەرگبڕی بۆسەر ئەو ڕێژیمە دروستکردووە، بزاوتی ڕامیاریی نەتەوەیی دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە قۆناغی ڕاساندایە، ململانێ لە پێناوی بەرژەوەندییە مرۆڤایەتییەکانی کۆمەڵگای جیهانی دەکات، لە ڕەهەندە سەرەکییەکانی، یەکەم ڕزگاریی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دووهەم ڕزگاریی مرۆڤایەتی لە هزر و هێزێکی شێرپەنجەیی تێرۆر خوڵقێن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: