• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟

زایینی: ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٠:٠٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سەرۆک کۆمارێکی کۆیلە یان تەداروکاتچی؟ بە چ نرخێک؟
عەلی مونەزەمی

لە سیستمی کۆماری ئاخوندی‌دا سەرۆک کۆمار دووهەمین پۆستی بەرزی بەڕێوەبەریە بە دوای ویلایەتی فەقیهـ.. لە ڕاستی‌دا ئەو پۆستە وەک کلیل و سوپاپی پاراستنی ویلایەتی فەقیهـە کە بە دروست کردنی کێبڕکێ لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری، لەبیری خەڵک دەبەنەوە کە پۆستی ڕێبەریی ڕێژیم پۆستێکی زیادەیە. ‌هەرچەند کە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییش تەنیا مۆرەکانی ڕێژیم دەتوانن خۆیان بپاڵێون و خەڵکی جیابیر و جیائۆل لێی بێبەشن. گەییشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا و لە چارچێوەی ڕێژیمی دژەمرۆڤی، تووتالیتەر و بەدوور لە هەموو پرەنسیپە ئەخلاقی و ڕەوشتە ئینسانییەکان نەک لە سەر بنەمای دەنگی خەڵکە و نەش لە بەر لێوەشاوەیی و شایستەبوونە؛ بەڵکوو لە سەر بناغەی توانەوەی یەکجارەکییە لە نێو سیستمی ڕێژیمی ئاخوندی‌دا. بۆیە سەرۆک کۆمارەکانی ڕێژیم پێش گەییشتنیان بەو پۆستە، ڕۆحیان بە ڕێژیم یان باشترە بڵێین بە شەیتان دەفرۆشن و بۆ پاراستنی ئەو ڕێژیمە لە ئافراندنی هیچ جینایەتێک سڵ ناکەنەوە، تەنانەت لە بەکوشتدان و کوشتنی مناڵەکانیان. بۆیە ئەگەرچی ئەو پۆستە حکوومەتیە لەوانەیە لە ڕوانگەی هەندێک کەسەوە پۆستێکی بەرز بێ، بەڵام پووچیی ئەو یەکە بۆ مۆرەکانی ڕێژیم ئاشکرایە و بۆیە ئەوانەی کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکەن، خۆیان وا پێناسە دەکەن کە بە ڕوونی دەرکەوێ کە ڕێژیم هەموو نرخە مرۆییەکانیانی لێ زەوت کردوون و بۆیە خۆیان بە تەدارۆکاتچی یان کۆیلەی وەلیی فەقیهـ دەزانن. دەبێ ڕێژیم چی لەو کەسانە کردبێ کە ئەوان ڕازی بکا شانازی بە نامرۆڤانەترین شت کە کۆیلەتیە بکەن؟ کەسێک کە شانازی بە کۆیلەبوونی خۆی بکا، چوون دەتوانێ خەڵک بە بەختیاری و ژیانێکی لایقی مرۆڤ بگەیەنێ؟ بۆ ئەوەی کە بتوانین لەو تێڕوانینەی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماریی ڕێژیم باشتر وردبینەوە، با لەپێشدا بزانین کە کۆیلەبوون و تەدارۆکاتچێتی چ مانایەکێکیان هەیە.

بە گوێرەی ویکیپێدیا کۆیلەداری یانی کەسێک لە بواری مافناسییەوە خاوەنی کەسێکی دیکە بێ و بتوانێ ئەو کەسە بفرۆشێ یان لە سەر هێزی کاری لەشی بڕیاردەر بێ. بە ئەو کەسەی کە وەک کەرەستەیەک بە کار دەهێندرێ و لە لایەن ئەرەستووەوە بە "کەرەستەی گیانلەبەر" پێناسە کراوە و "بەکارهێنانی لەگەڵ بەکارهێنانی ئاژەڵ هیچ جیاوازییەکی نیە"، کۆیلە دەوترێ، کە "هەر دووکیان ئەو ڕێگایەمان پێدەدەن کە ئێمە بۆ پێداویستییەکانی ژیان لە هێزی فیزیکیی ئەوان کەڵک وەربگرین". ئەو مافەی کە کۆیلەدار بە سەر کۆیلەوە هەیەتی، گرێدراوە بە زۆر مافی دیکەشەوە؛ بۆ نموونە ئەگەر کۆیلەدار هەڵسوکەوتی خراپ لە گەڵ کۆیلەکەیدا بکات، سزا نادرێ لە بەر ئەوەی کە خاوەنیەتی.

ڕۆمییەکان لە نیوان کۆیلەکان و بەکرێگیراواندا جیاوازی دادەنێن و بە گوێرەی بیر و باوەڕی ئەوان، کۆیلە کە کەرەستەیەکە، لە نووسینی وەسیەتنامە بێ‌بەشە و ناتوانێ وەک شاهێد لە دۆسیەیەکدا شاهێدی بدات یان سکاڵا تۆمار بکات، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەک بکات یان یاسایەک بخاتە ژێ پێ، دەبێ سزا بدرێ.

سیسێرۆ لەو بڕوایەدایە کە ئەگەر خەڵکێک تووشی تێکشکان هات و نەتوانن خۆیان بەڕێوەبەرن، دەبێ ئەو خەڵکە بکرێنە کۆیلە. یانی بە بڕوای سیسێرۆ، کۆیلە کەسێکە کە توانای خۆبەڕێوەبردنی نەبێ.

کۆیلەداری لە لایەن زۆریەک لە ئایینە ئاسمانییەکانی وەک جیۆ، کریستیان و ئیسلامەوە ڕێگەپێدراوە و لە کتێبەکانیاندا ئاماژەی پێ‌کراوە.

ڕیگا بدەن کە بەو باسە کورتە لە سەر کۆیلە و کۆیلەداری، بڕێکیش بە کورتی باسی تەدارۆکاتچێتی بکەین تاکوو بتوانین بگەینە سەر پەیوەندیی نیوان ئەو دوو باسە و پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماریی ڕیژیمی ئاخوندی.

تەداروکاتچێتی یانی ئەوەی کە کەسێک یارمەتیدەر دەبێ بۆ ئەوەی کە کۆسپەکانی سەر ڕێگای کاری گرووپێک لاببات و ئاسانکارییان بۆ بکات کە ئەرکەکانیان بە سانایی تێپەڕێنن. یانی تەدارۆکاتچی بڕیاردەر نیە، بەڵکوو هاسانکاری دەکا کە ئەندامانی گرووپێک بتوانن بە تێگەییشتن و وێکگەییشتن لە سەر مەسەلەکان یان مەسەلەیەک بڕیار بدەن بۆ ئەوەی کە ئاکامێکی باشتر وەدەست بێ. یانی تەداروکاتچی بە خاوەنکار یارمەتی دەدات کە کارەکەی لە ڕێگەی هەندێک مێتۆدەوە بەڕێوە ببات کە بەشداران لە گەڵ یەک هاوکاری بکەن لە سەر ئەرکی دیاریکراو. ئەو هەوڵ دەدات لە کۆبوونەوەکاندا لە نێوان ئەرکە جۆراوجۆرەکاندا باڵانسێک پێک بێنێ لە جیاتی ئەوەی کە زۆر گرینگی یان پێشترێتی بە یەک ئەرک بدات لە بەرانبەر ئەرکەکانی دیکەدا. ئەو هەروەها سەرگێڕیی کۆبوونەوەکان دەکا و ئەوەی کە چ مژارێک لە کۆبوونەوەکاندا باس بکرێ.

ئێمە هەموومان باش دەزانین کە هەڵبژاردن لە سیستمی کۆماری ئاخوندی‌دا بە دوورە لە هەموو پرەنسیپە دێموکراتیکەکان و ئەوەی لە سەندووقەکانی دەنگدان دێتەدەرەوە، بە سێحر و جادووی ڕێبەرە. کە واتە، بەربژێرەکان بە زانیاریی تەواوەوە بە نیسبەت ئەو مەسەلەیە دێنەوە مەیدانی سیرک و شانۆی هەڵبژاردن. بە گوێرەی بەندی ٥ و ١٠٧ی یاسای بنەرەتیی ئێران، وەلیی فەقیهـ هەمەکارەی مەملەکەتە (کۆیلەدارە). ئەو بەندانە لە گەڵ بەندی ٦ کە باس لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی خەڵک دەکا بۆ بەڕێوەبەریی وڵات و ئەسلی ١٩ و ٢٠ کە باسی یەکسانیی نێوان دانیشتوانی ئێران دەکا، بە تەواوی ناتەبایە. یانی کۆیلەتی و تەداروکاتچێتی لە نێو کۆماری ئاخوندی‌دا هەر وا هاسان نیە و دەبێ وەها کەسێک خۆی لە هەموو نرخە مرۆڤیەکان بێ‌بەش بکا و بگاتە ئاستی ئاژەڵ بەو تەعریفەی کە ئەرەستوو لە کۆیلەتی هەیبووە. لەپێشدا دەبێ تەنانەت یاساکانی ئەو ڕێژیمە- کە تەنانەت ئەو یاسا نادێموکراتیک و نائینسانیانەش بۆ کڵاو لەسەر خەڵک نان نووسراون و سەرانی ڕێژیم بۆخۆشیان بڕوایان پێی نیە- بن پێ بکا. بۆ نموونە کەسانی وەک ڕۆحانی یان ڕەئیسی کەی بەندی ٢٢ی یاسای ڕێژیمیان جێبەجێ کردووە و پارێزڤانی ماڵ و گیان و نامووسی خەڵک بوونە؟ مەگەر هەر ڕەئیسی نەبوو کە خەڵکی لە سێدارە دەدا و ئێستاش لە سەر گەورەترین بونیادی ئابووریی بێ حیساب و کیتابی ئێران (آستان قدس ڕضوی) دانیشتووە و بۆ گەییشتن بەو جێگایەش لە هیچ جینایەتێک دەستنی نەپاراستووە؟

ڕەئیسی بە ڕاستی لە کەرەستەیەکی گیاندار زیاتر شتێک نیە. ئەو کەسەی کە حوکمی ئەشکەنجە و سێدارە و زیندانی بە نادادپەروەرانە بە سەر هەزاران کەسدا سەپاند و تەنانەت باوەڕی بە بەندی ٣٨ی یاسای ڕێژیمەکەی خۆیشی نییە و نەبووە، کە ڕێگری لەو جۆرە کارە نامرۆڤیانە دەکات. ڕێژیمێک کە ئێرانی لە گەڵ سووریە و لوبنان لێ تێکچووە و بەپێی قسە و ئاماری خۆیان "حاشیە نشینی" تێیدا لە ١٢ میلیۆنەوە گەییشتووە بە ١٦ میلیۆن و لە جیاتی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان بە گوێرەی بەندی ٤٣ی یاسای خۆیان، خەریکن لوبنان ئاوەدان دەکەنەوە و سەرمایەی خەڵک بۆ شەڕ لە سووریە و یەمەن خەرج دەکەن. بۆ ئەوەی کە ڕێژیم بتوانێ باشتر ئەو پیلانانەی خۆی جێبەجێ بکا، پێویستیی بە تەدارۆکاتچیەکی وەک خاتەمی و ڕۆحانی هەیە کە هەولی پێکهێنانی هەماهەنگی لە نێوان بەشە جۆراوجۆرەکاندا دەدەن و پیلانەکانی خامنەیی جێبەجێ دەکەن. ڕۆحانی کە بۆ گەییشتن بەو پۆستە، تەنانەت مناڵی خۆی کردۆتە قوربانی. ئەو دز و جینایەتکارانە کە کۆیلە و تەداروکاتچیی ڕێژیمن بۆ ئەنجامدانی هەموو جینایەتێک. ئەوان تەنانەت خاوەنی هیچیەک لەو تایبەتمەندیانەش نین کە خودی ڕێژیم لە بەندی ١١٥ی یاسای بنەڕەتیی خۆیدا دەستنیشانی کردوون. هەموویان دز و درۆزن و جینایەتکارن.

کە واتە، ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆماری کە یەکێک لە بەرزترین پۆستەکان لە سیستمی ئاخوندی‌دایە، کۆیلەتی و تەداروکاتچێتی بێ، گەلۆ ئێمە چۆن دەتوانین پێناسەیەک لە پۆستەکانی ئاستەکانی خوارەوە لە وەها سیستمێکدا بکەین؟ لە ڕاستی‌دا سیستمە تووتالیتێرەکان هەموویان وەک یەکن و لەو بوارەدا زۆر جیاوازییان نیە، لە بەر ئەوەی لەو پەری خۆیدا دەبن بە کۆیلە و تەداروکاتچی.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.