• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست

زایینی: ٢٢-٠٥-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٠١ - ٢٠:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کورد فاکتەرى یەکلاکەرەوە لە ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست
ئەلبورز ڕووئین تەن

هەر چەند ئاڵۆزى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستدا بابەتێکى نوێ نییە و لە سەد ساڵى ڕابردوودا بەردەوام ئەم ناوچە چەقى ناکۆکییەکانى نێوان زلهێزەکان بووە. هەروەها کاتێ یەکێک لەو زلهێزانە لەگەڵ هێزێکى ناوچەیی كێشه‌ی هەبێ، ئاڵۆزییەکان دووهێندە دەبن. ئەگەر ئاڵۆزییەکانى نێوان وڵاتانى ناوچەشی پێوە زیاد بکەین، ئەوکات باشتر دەزانین بۆچى كوشتوبڕ و شەڕ لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.

دابەش بوونى وڵاتانى ناوچە هەر لەو سۆنگەوە پێش شەڕى جیهانیى یەکەم دەستى پێکرد و تا ساڵانێكی درێژ ئەو دابەشکردنە هەر بەردەوام بوون. لەو نێوەدا ئەوەى بەردەوام بۆتە قوربانیى ئەو ناکۆکییانە، خەڵکى ناوچەكه‌ن و لەو نێوەدا کوردەکان پشكی زۆرینه‌یان وەبەر کەوتووە، چوونکە وێڕاى دابەشبوون بەسەر چوار دەوڵەتدا، بە دەیان شۆڕشی ئەو نه‌ته‌وه‌ بۆتە قوربانیى هاوکێشە ناوچەییەکان و زلهێزەکان. ڕێکەوتننامەکانى وەک سایکس - پیکۆ نمونەیەکى باشن بۆ ئەو بابەتە.

بەو پێشەکییەوە، دواى زیاتر لە یەک سەدە لە دەستپێکردنى ئاڵۆزییەکان لە ناوچەدا، ئاڵۆزیى ئەمڕۆش گرنگییەکى تایبەتیى بۆ ئێمە هەیە، چوونکە دیسان ئەوەى بە فاکتەرى سەرەکى بۆ قوربانی‌دان یا گەیشتن بە مافەکانى ڕۆڵ دەگێڕێ کوردە.

ناتوانین هەموو ئه‌و خه‌سارانەى لە مێژوودا بەر کورد کەوتووە و ئەو قوربانییەى بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانى داویه‌تی، تەنیا بە کێبڕکێی زلهێزەکان و دڕەندەیى وڵاتەکانى ناوچەى بزانین، بەڵکوو دەبێ بەشێکى زۆرى ئەو گرفتە بۆ یەک نەبوون و ڕێکنەکەوتن لە نێوان خۆشمان بگه‌ڕێنینه‌وه‌. لەبەر نەبوونى ئەو یەکنەبوونەشە کە نەمانتوانیوە ئەو هێزە دروست بکەین کە ببێ بە گه‌ره‌نتییەک بۆ پاراستنى مافەکانمان لە سەر خاکى خۆمان.

بەڵام ئێستا دواى ئەو هەموو ساڵە پێویستە سەرلەنوێ هاوکێشەکان بخوێنینەوە، یەکبگرین و هەوڵ بدەین لە هەموو هێزمان کەڵک وەرگرین بۆ دابین کردنى سەد ساڵى ترى بێ قوربانی‌دان. بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ئەو پرسه‌ش زۆر گرنگە کە دەبێ هەموو سەرکردایەتیى سیاسیی کورد هەست بەو گرنگیە بکات، ئەگەر هەستی پێ‌نەکات ئەوا تووشی داهاتوویەکى نادیار و لەوانەیە ڕەشیش بێت.

ئەوەى زیاتر ئاڵۆزیى ئەو هاوکێشانەى دروست کردووە، دیار نەبوونى ڕۆڵى هێندێک له‌ هێزەکانە کە بەردەوام بەسەر بەرەکاندا دابەش دەبن و لە نێوان ئەم بەرە و ئەو بەره‌دا هاتوچۆ دەکەن کە ئەو بابه‌ته‌ وایکردووە بۆ بەرژەوەندیى کاتیى خۆیان نەتوانن ستراتیژییەکى درێژخایەنى نەتەوەیى دابڕێژن. هەر بۆیەش پێویسته‌ ئێمەى کورد چەند هەنگاوێک ڕەچاو بکەین بۆ هەبوونى سەد ساڵى گەش لە داهاتوودا.

هەنگاوى یەکم کە زۆر گرنگه‌ ئەوەیه‌ کە؛ کورد زیاتر لە دابەشبوون بەسەر بەرەکاندا کار بۆ هەبوونى بەرەیەکى کوردى هاودەنگ و یەکڕیز بکات، ئەوکات ڕۆڵ و فاکتەرى کورد زیاتر بەرچاو دەبێت. ئێمەى کورد دەبێ هەست بە گرنگیی خۆمان بکەین و لەگەڵ خۆمان ڕێکبکەوین و خاوەنی ستراتیژییەکى نەتەوەیی بین، ئەو کات بە هۆى پێویستیى بەرەکان بە ئێمە، باشتر دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین.

بنەماییترین ئەرک لەو هەنگاوەدا ئەوەیە کە هەموو هێزەکان لەسەر ئەو بابه‌ته‌ ڕیک‌بکەون کە دەستێوەردان لە پارچەکانى دیكه‌ ڕابگرن و بە دژى بەرژەوەندیى گشتیی پارچەیەکى دیكه‌ کار نەکەن، ئەوکات گەیشتن بە خاڵى هاوبەش و ڕێککەوتن زۆر ئاسانتر دەبێت. لە بارودۆخێکى وەهادا کوردیش دەبێت بە بەرەیەکى دیارى ناوچە وەک تورک و شیعە و ناتوانرێت وا بە ئاسانى داخوازییەکانى پشتگوێ بخرێن.

هەنگاوى دووەم؛ خوێندنەوەی دروست بۆ بەرەکانى وەک ڕووسیە و ئەمریکایە. پێده‌چێ بە خویندنەوەیەکى دروست بۆ ئەو بەرانە، باشتر بتوانین لە ئەو بابه‌ته‌ تێبگەین كه‌ کام بەرە دەتوانێ زیاتر خزمەت بە گەلى کورد بکات و تا ئەو شوێنەى کە بە قازانجی کورد بێت لەگەڵ ئەو بەرانەدا بجوڵینەوە باشتر دەبێت. لێرەدا دەبێ چەند ڕاستییەکى به‌رچاو باس بکەین. بەرەیەک کە ئێران و ئەسەدى تێدا بێت گارانتیەک نادات بۆ پشتیوانى لە مافەکانى کورد، تەنانەت ئەگەر هاوکارییەکى کاتییش بکرێن تەنیا بۆ مەبەستى تایبەتە. چوونکە هەبوونى ئێران وەک دوژمنى سەرەکیى مافەکانى کورد لە ناوچە و لە ئێراندا کە تا ئێستاش دیکتاتۆرییەکەى ڕێگە نادات کورد مافەکانى دەستەبەر بکات. ئەو بابه‌ته‌ گەورەترین بەڵگەیە بۆ نەبوونى ئەو گارانتییە.

لە لایەکى دیکەوە پێدانى چەک جا چەندیش پێشکەوتوو یا چەکى قورس بێت لەلایەن بەرەى ئەمریکاوە بە هەر لایەنێکى کورد نیشانەى پشتگیرى لە کورد بە تەواوى مانا نییە. ئێستاش کورد ئەو هەڵەى هەیە کە چەک بە داخوازى یەکەمى خۆى دەزانێ، ئەو بابه‌ته‌ بۆ زلهێزەکان زۆر ئاسانە کە ئەمڕۆ چەک بدەن بە هەر هێزێک کە شه‌ڕیان بۆ بکا، بەڵام دواتر چەنده‌ ئەو پشتیوانە لۆجستیکە دەبێت بە پشتیوانى سیاسی یا ئەوەى بە هۆى هەبوونى پەیوەندى و بەرژەوەندیى وڵاتانى ناوچە دیسان کورد پشتگوێ بخرێ جێگەى گومانە، چوونکە ئێمە ئەو ئەزمونەى ئەمریکا لە زۆر شوێن دیتومانە کە چەک دەدات و دواتر دەبێ بە دوژمنى سەرەکییش.

هەنگاوى سێیەم؛ کار کردنە بۆ پەیوەندى و ڕێککەوتنێکى سەقامگیر لەگەڵ وڵاتانى زلهێز و تەنانەت ناوچەیش، چوونکە ئەو پرسه‌ دەبێتە هۆکارى ئەوە زیاتر پشتیوانیى زلهێزەکان بۆ لای خۆمان ڕابکێشین، ئەو کات ئەو دژایەتییەى کە وەک مەترسی هەیە زۆر کەمتر دەبێت. بۆ سەلماندنى ئەو بابەتە نموونەیه‌ك پیشان ده‌درێ. ئەگەر گفتوگۆکانى ئاشتى لە باکوورى کوردستان و تورکیە بەردەوام بان و دواتر ساڵح موسلیم وەک هەمیشە لە ئیستانبول لێدوانى ڕۆژنامەوانیى بدابا، ئێستا ناوچەى دژە فرێنى ڕۆژئاوا زۆر ئاسانتر دروست ببوو لە سێ کوچکەى کورد و ئەمریکا و تورکیە و بۆ بەدەست هینانى بەرژەوەندیى زیاتر بۆ کورد، دەمانتوانى کەڵکى زیاتر وەرگرین. بەڵام ئێستا بە هۆى ئەو سیاسەتە هەڵەیە سەرانى هەدەپە لە زیندانن و هەروەک "ئاڵتان تان" نوێنەرى هەدەپە لە دیاربەکر بە ڕوونى ئاماژەى پێدا، پشتیوانیى کورد لە ئەردوغان بووە هۆى سەرکەوتنى ڕێفراندۆم کە زۆر هەستیار بوو بۆ ئەردوغان و بۆ کوردیش شتێکى تێدا نەبوو. هەورەها ئەگەرى توندتر بوونى شەڕی ماڵوێرانکەر لە نێوان پەکەکە و تورکیە لە ئارادایە کە پێده‌چێ بۆردمانى ڕۆژئاوا و باشوور زیاتر ببێت. زیانى ئەو شەڕە بە پارچەکانى دیكه‌ بەتایبەتى ڕۆژئاواش دەگات. لە بارودۆخێکى وەهادا کە لێکەوتەى هەڵەى ستراتیژیک و سیاسی ڕوونە، دەبێ وەک ئەزمونێک سەیر بکرێن، نابێ کورد بە وەرگرتنى چەک سەرخۆش بێت، چوونکە دیار نییە دواى ئازادیى "ڕەقا" یا ڕووداوێکى تری دیپلوماتى، چەنده‌ ئەو پشتیوانییە بەردەوام دەبێ.

لێرەدا هەنگاوێکى دیكه‌ گرنگە، کە دەبێ وڵاتانى ناوچە بۆ گەیشتن بە ئارامى و سەقامگیریى ناوچە بیهاوێژن، ئەویش بەشێک لەو وڵاتانە بە هیچ شێوەیەک لە بەرنامەیاندا نییە. ئەو هەنگاوەش ڕێککەوتن لەگەڵ کورد و پشتیوانى لە مافە دێموکراتیک و ڕەواکانە، ئەگەر نا هیچکات ئەو وڵاتانە ڕوى ئارامى بە خۆیانه‌وه‌ نابینن. بەردەوام هەموو هیزێک کە دەكرێ بۆ پێشخستنى وڵات بەکاربهێنرێ، بۆ شەڕ و ماڵوێرانى بەکاردەبرێ کە ئەو شەڕە دامێنى خۆشیان دەگرێتەوە و زیانەکەشی تەنیا بۆ کورد نییە، بەڵکوو خۆشیان خه‌ساری قورسیان به‌رده‌كه‌وێ.

لەبەرچاوگرتنى ئەو هەنگاوانە بۆ دەستەبەرکردنى مافى کورد پێویستە و زۆر ڕوونە ئەگەر خۆمان پێشقەدەم نەبین لە کار کردن لە ئاراستەى ئەو ستراتیژییە، سەرکەوتنى کاتى یا بانگەشەى ڕاگەیاندن ناتوانن داهاتوویەکى ڕوون بۆ کورد دابین بکەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.