کوردستان میدیا: وڵاتانی رۆژئاوایی و ئیسراییل داخوازییه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به دانووسانی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران ده‌خه‌نه روو.
ئێهوود باراک وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل له سه‌ردوبه‌ندی دانووسانه‌کانی ئێران و شه‌ش ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهان، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌و وڵاته، خوازیاره رێژیمی ئێران ده‌رکی تێکڕای دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی له رووی پشکێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی بکاته‌وه و زانیارییه پێوه‌ندیداره نیزامییه‌کانی بڵاو بکاته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی نیۆیۆرک تایمز، ئێهوود باراک سه‌باره‌ت به داخوازییه‌کانی ئورووپا سه‌باره‌ت به دانووسانه ناوکییه‌کانی ئه‌و وڵاته گوتوویه‌تی: ئه‌و داخوازی، یان مه‌رجانه له یه‌ک حه‌وتووی رابردووه‌وه له ئارادا بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسراییل داوای کردووه دامه‌زراوه ناوکییه‌که‌ی فه‌ردۆ دابخرێت و ئوران‌یۆمی پیتێنراوی رێژیمی ئێران به چڕیی له سه‌دا 20 بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران رابگوێزرێت.
ژنراڵ ئامووس گیلاد، به‌رپرسی کاروباری دیپلۆماسیی و ئه‌منیه‌تیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسراییل گوتوویه‌تی: گرینگ‌ترین به‌شی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز ئه‌وه‌یه که له روانگه‌ی ئه‌مریکاوه ئێران ئیزنی دروست کردنی چه‌کی ناوکیی نییه.
سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کان بڵاویان کردۆته‌وه، که ده‌سه‌ڵاته رۆژئاواییه‌کانی ئاماده نین له‌سه‌ر ئوران‌یۆمی پیتێندراوی رێژیمی ئێران به چڕیی له‌سه‌دا 20 رێککه‌وتن بکه‌ن.