کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بڕیارێک بۆ مامۆستایانی ئایینی ورمێ دەر دەکات

18:27 - 3 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ورمێ، لە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بڕیارێک بۆ مامۆستایانی ئایینی دەر دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بڕیارێکدا بۆ دژایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەباتی نوێی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هۆشداریان بە مامۆستا ئایینییەکانی پارێزگای ورمێ دا.

بەپێی ئەو هەواڵە دەفتەری نوێنەرایەتیی وەلی فەقیهـ بۆ کاروباری ئایینیی ئەهلی سووننه، ئەو مامۆستا ئایینییانەی کە لە مزگەوتەکاندا خوتبە بۆ خەڵک دەخوێننیان بانگهێشت کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێ لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ڕێژیم‌دا وتار بخوێنن.

هەر بەپێی ئەو هەواڵە؛ دەفتەری وەلی فەقیهـ لەو بارەیەدا بەڵێن‌‌نامەی بە مامۆستا ئایینییەکان پڕ کردووەتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند؛ ئەو هەوڵەی ڕێژیمی ئێران بۆ سێ پرسی ڕاسان، هەڵبژاردن و پرسە ئایینییەکانی سووننه دەگەڕێتەوە.

لە دوای خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ساڵی ڕابردووەوە گوشارەکانی بەرپرسانی ڕێژیم بۆسەر خەڵك، لە هەموو بوارەکانەوە پەرەی سەندووە.

border=0
ڕێژیمی ئێران بڕیارێک بۆ مامۆستایانی ئایینی ورمێ دەر دەکات