کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە شاری سنه کۆچی دوایی کرد

00:21 - 4 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنه ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک یونس سەفایی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کوڕی حاجی مەڵکە، لە تەمەنی ۵۹ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک یۆنس سەفایی، ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب ‌و گەل بوو کە هەر کات پێشمەرگەکانی حیزب سەردانی گوندی هوویە ‌و ناوچەی ژاوەرۆیان کردبێ، ناوبراو یارمەتی ‌و هاوکاریی کردوون.

ناوبراو لە ساڵی ٦٤ـەوە وەک ئەندام لە ڕێزی تەشکیلاتی حیزبدا تێکۆشانی خوی دەست پێکرد وبەوپەری دڵسۆزیەوە ئەرکی خوی جێبەجێ دەکرد.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.