کوردستان میدیا: پاش ئێعترازەکانی خەڵکی شارەکانی ئەهواز، سەقز، رەشت و چەندین شاری دیکەی ئێران سەبارەت بە فرت و فێڵەکانی ڕێژیم لە بەناو هەڵبژاردنەکاندا، ئەمجارەیان ناڕازییان لە شارەکانی ورمێ و خۆی و مەریوان کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ کاندیدە دۆڕاوەکانی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن لە شارەکانی مەریوان و خۆی و ورمێ هاوشێوەی شارەکانی سەقز و ئەهواز و ڕەشت کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو، لە بەردەم فەرمانداری شارەکانیان کۆبوونەوە و داوای مافە پیشێل کراوەکانیان کرد.
بۆ وێنە بەشێک لە بەربژێرەکانی شۆرای شارودێی مەریوان لە نامەیەکدا کە وێنەکەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە دەرحەق بە ئاکامی شانۆگەرییەکە ئیعترازییان کردووە و داوای پیداچوونەوەی بەپەلەیان لە بەرپرسانی پیوەندیدار کردووە.
ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانیش كۆمهڵێك لهو كهسانهی بۆ شۆرای شاری سهقز خۆیان كاندید كردبوو بەڵام لە سندووقەکانی دهنگ نههاتنهدەر، له بهردهم فهرمانداریی ئەم شارەدا كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان پێك هێنا.
بەپێی ئەم هەواڵە؛ له چهندین بنكهی دهنگدان بههۆی ئهوهی خهڵكێكی كهم بهشدارییان لەو بەناوههڵبژاردنەدا كردبوو، ئهو كاندیدانهی كه نوێنهرهكانیان لای سندووقهكان بوو دهستیان داوهته ساختەکاریی بهربڵاوی دهنگ و تهنانهت ههندێك له كاندیداكانیش ڕاستهوخۆ لهو ساختەکارییەدا دهستیان ههبووه.
ئهم كۆبوونهوه ناڕهزایهتییه كە چەند کاتژمێرێک درێژهی كێشا، به بێ وەرگرتنی هیچ وهڵامێك كۆتایی پێهات.
لەلایەکی دیکەشەوە مالپەڕی ئەلعەرەبییە ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی بەردەوامی ئێعترازی عەرەبە ئەهوازییەکان لەمەڕ ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن لە شارەکەیان، چالاکانی ئەهوازی کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزە ئەمنیەتییەکان و جگە لە گیرانی بەشێک لەم چالاکانە، پێیان ڕاگەیەندراوە کە ئیزنی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی لەو بابەتەیان نییە.
ناڕازییانی ئەهوازی باسیان لەوە کردووە کە؛ بەپێچەوانەی پێکهاتەی نەتەوەیی لەم ناوچەیە کە زۆرینەیەکی بەرچاو عەرەبی ئەهوازین، تەنیا ٣ عەرەب زمان لە سندووقەکان ناویان هاتۆتە دەرێ و ١٠ کەسی سەر بە ڕێژیم کە خەڵکی ئەو ناوچە نین بوونەتە ئەندامی شۆرای شار.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەحمەد جەننەتی سەرۆکی شۆرای نیگابانی ڕێژیم لە لیدوانێکی سەیردا وتوویەتی: ئێمە دەزانین کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری زۆر کراوە بەڵام دیسانیش دەڵێین هەڵبژاردنێکی سالم و بێ خەوشمان بەڕێوە بردووە.
ڕۆژی چوارشەممەش عەبساعەلی کەدخۆدایی وتەبێژی ئەم شۆرایە گووتبووی: ساختەکاری و سەرپێچی یەکجار زۆر لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریدا کراوە.