کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم تەنگی بە کاسبکارانی شاری سەقز هەڵچنیوە

18:46 - 5 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: بەرپرسان و بنکەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز، لە هەوڵدان دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێو کاسبکاران و بازاڕیانی شاری سەقزدا دروست بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەست و پێوەندەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن دووبەرەکایەتی بخەنە نێو کاسبکاران و بازاڕیانی شاری سەقز.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند؛ پێویست بە ئاگادار کردنەوەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە چەند جار بە بیانووی بوونی کەلوپەلی قاچاخ، شتومەکی کاسبکاران شاری سەقز بەتاڵان دەبەن.

لەو پێوەندییەدا، ئەمجارەش هەندێک کەس بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک بۆ کۆبوونەوەی گشتی بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ کەلوپەلی قاچاخ، دەیانهەوێت ئاماری کاسبکاران وکەلوپەلی دووکانداران بزانن، هەتا لە کاتی پێویستدا بە پاڵپشتیی هێزی تاڵانچیی ئینتیزامی، سەروەت و ماڵی خەڵک داگیر بکەن.

هەروەها لە نێو شاری سەقزدا پاساژەکانی پارچە و پۆشاک فرۆشتن شوێنی کاسبیی خەڵکن کە زۆر جاران ڕێژیم لە ڕێگای مۆرەکانی خۆیەوە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ئەو هاووڵاتیانە تووشی کێشە و زیانی مادی دەکات.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاند؛ لە شاری سەقز، کارگەی بەرهەمهێنانی کەلوپەلی تێدا نیە و خەڵک ناچارن خەریکی کڕین وفرۆشتن و بردنی ئەو کەلوپەلانە بن کە ڕۆژانە لە بازاڕچە کۆڵبەرییەکانەوە گومرک دەکرێت و هاوردەی نێوشار دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایەن کە هێزە چاو ساغەکانی ڕێژیم لە بازاڕی سەقزدا لە هەوڵدان دووبەرەکایەتی بخەنە ناو خەڵکی کاسبکار و دو چینی بازاڕی (فرۆشیار و زەمانەتچی) بە گژ یەکدا بکەن.