کوردستان میدیا: له ناوچه‌ی ئاکش هووس، سمینارێک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووره جیاوازه‌کان، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، له ناوچه‌ی ئاکه‌ش هووس له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ژنانی رۆمه‌ریکه و کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له‌و ناوچه‌یه سمینارێک بۆ هه‌ر دوو به‌ڕێزان دوکتور حوسین خه‌لیقی و مه‌لا مه‌جید پاڵانی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده پێکهات.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی رقیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز عه‌لی بابیل به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کو‌لتووریی کوردی ئاکه‌ش هووس به‌خێر هاتنی به‌شدارانی سمیناره‌که کرا.
پاشان به‌ڕێز ئایشێ ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ناوچه‌ی رۆمه‌ریکه، وته‌یه‌کی کورتی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بابه‌تی سمیناره‌که پێشکه‌ش کرد.
دواتر له بواری په‌روه‌ده، به‌رێز مه‌لا مه‌جید پاڵانی باسه‌که‌ی خۆیی به وردی و به جوانی له‌سه‌ر بواره‌کانی په‌روه‌ده له ناو خێزان و کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی خێزانی کورد له ناو کۆمه‌ڵگای وڵاتی نۆروێژدا هێنایه به‌رباس و شیکاریی بۆ ئه‌م به‌شه کرد.
دوکتور حوسێن خه‌لیقی سه‌باره به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێناسه‌ی جوانیی زانستییانه‌ی به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌تایبه‌تی جیاوازیی کولتووره‌کان له‌و وڵاته‌دا کرد.