کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری شاری سەڵماس کۆچی دوایی کرد

18:32 - 6 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: مامۆستا مەلا سەعید ڕەهبەر کەسایەتیی نیشتمانپەروەری شاری سەڵماس ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مامۆستا مەلا سەعید ڕەهبەر دانیشتووی گوندی مەلەحەم سەر به شاری سەڵماس، کوڕی مەلا عەبدولڕەحمان ڕەهبەر ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو سەر بە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر بوو و لە ماوەی تەمەنی خۆیدا خزمەتيکی زۆری بە گەلی کورد کرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.