کوردستان میدیا: کاک محەممەد پوورئیبراهیمی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری بۆکان، ماڵئاوایی لەژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، محەمەد پوورئیبراهیمی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، خەڵکی گوندی داشبەندی سەر بە شاری بۆکان، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی شار و ناوچەکە بوو.
کاک محەممەد بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای میاندواو ـ بۆکان، وێڕای چەند هاوڕێیەکی بە ناوەکانی حاجی سەعید قادرزادە، سەعیدمەعروفی و سەلاحەدین مۆعینیفەر گیانیان لەدەست دا.
تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا، بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.