کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لە پەیامێکدا هەڕەشە لە ڕێژیمی ئێران دەکات

23:41 - 6 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ئامریکا لە پەیامێکدا هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران داوە ئەگەر هێزەکانی ئەو وڵاتە لە دوو وڵاتی سووریه و عێراق زیانیان پێ بگات، ئامریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران.

ڕۆژنامەی الرای کویت لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە؛ ئامریکا ڕێژیمی ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر سەربازانی ئامریکایی لە عێراق و سووریه زیانێکیان پێ بگات ئامریکا هێرش دەکاتە سەر پایەگا نیزامییەکانی ئێران لە نێوخۆی ئەو وڵاتە.

هەندێک سەرچاوە لە واشنگتۆن باسیان لەوە کردووە؛ ئەو پەیامە لە لایەن ئەفسرانی ڕووسەوە بە ئێران گەیشتووە.

ژەنەڕاڵ مارتین دێمپسی سەرۆکی پێشووی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئامریکا لە دانیشتنێکی کۆنگرەی ئامریکادا ڕایگەیاندبوو؛ ڕێژیمی ئێران بەرپرسیاری کوژرانی هەزار سەربازی ئامریکاییە.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیویەتی پێوەندیی نێوان ئامریکا و ئێران لە سەردەمی ترامپ‌دا زۆر قەیرانی و مەترسیدارە.

ساڵی ڕابردووش نیکی هێڵی باڵوێزی ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە؛ وڵاتەکەیڕێژیمی ئێران و دەست و پێوەندەکانی لە سووریه دەر دەکات.

دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا بەردەوام بۆ وڵاتانی عەربی و ڕۆژئاوا جێگەی نیگەرانی بووە.