کوردستان میدیا: لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و کەسانێكی نەناسراو، ژمارەیەک پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە؛ لە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و کەسانێكی نەناسراودا ژمارەیەک پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە؛ دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوونە.
ئەو ٩ پاسدارەی ڕێژیم لە کاتی گەشت لە سنوورەکانی ورمێدا هێرشیان کراوەتە سەر.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران شوناسی کوژراوەکانیان بە سەرگورد محەممەدرەزا فیروزی فەرماندهی گروهانی مەرزی زیایی و ئوستوار دوەم محەممەدرەزا فەرەحی ڕاگەیاندووە و هەروەها شوناسی ئەو حەوت کەسەی دیکەش کە بریندار بوون بە ناوەکانی گروهبان یەکەم ئەمین میرزایی، ئوستوار دوەم ڕەزا نێعمەتی، گروهبان یەکەم مستەفا بەسیر، سەرباز حسێن قەهرەمانی، سەرباز هادی ئەسلانی، سەرباز سەعید تقیلوو و سەرباز سیامەک محەممەدی ڕاگەیەندراوە.
تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.