کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هه‌یئەتێکی حیزب لە سێمینارێکدا لە وڵاتی نۆروێژ

16:58 - 8 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: هه‌یئەتێکی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ له سێمینارێکدا که لە سەر پرسی یەکگرتوویی کورد و پەیوەندیی نێوان حیزبە کوردییەکان بەڕێوە چوو، بەشداریی کرد.

ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، هه‌یئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نۆروێژ به‌شداری سمینارێک بوو که له لایه‌ن حیزبی مه‌سیحیی نۆروێژ و رێکخراوی داکۆکی له مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له ئۆسلۆی پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ پێکهاتبوو.

له‌م سێمیناره‌دا ئێریک سێله (Erik Selle) به‌رپرسی حیزبی مه‌سیحی و ئه‌یوب کارا (Ayoob Kara)جێگری وه‌زیری وڵاتی ئیسرائیل و چه‌ند که‌سی دیکه‌ له سه‌ر گرینگیی یەکگرتوویی کورد بۆ مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان حیزبه‌ کوردییه‌کان و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان قسه‌یان کرد.

لەم سێمینارەدا بەشداربووان له هه‌ر بڕگه‌یه‌ک له باسه‌کان‌دا ڕا و بۆچوونی خۆیان هێنایە ئارا.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو لە کاوه عه‌بداڵی و عه‌بدوڵڵا حیجاب لەم سێمینارەدا بەشدار بوون.