کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پیشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

17:20 - 12 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: کاک مۆحەممەد ئەمین نامداری باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱۰ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی کاک مۆحەممەد ئەمین نامداری کوری فەتحوڵا خەڵکی گوندی مێراو باوکی ڕزگار نامداری پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی پیری وبەساڵاچوویی لە تەمەنی ٨۰ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

ناوبراو ئینسانیکی نیشتمانپەروەر و دڵسوزی حیزب ونەتەوەکەی بوو، کەسیک بوو لە ماوەی ژیانیدا سەری بۆ دوژمن شۆڕ نەکرد و وەک پاڵپشتێکی قورس و قایم لە پشتی کورە پیشمەرگەکەی بوو. ئەزیت و ئازاری رێژیم کۆڵی پێنەداو و تا کاتی کۆچکردنی وەفادار بە نیشتمان و نەتەوەکەی مایەوە.

تەرمی کاک مۆحەممەد ئەمین نامداری سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە گۆرستانی ئاوایی مێراو بە بەشداری خەڵکی مێراو ودەورووبەر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسەوسەرەخۆشی لەبنەماڵەی کاک مۆحەممەد ئەمین دەکات وخۆی بەشەریکی خەم وپەژارەیان دەزانێت.