کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ڕۆژی منداڵان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب بەڕێوەچوو

18:42 - 12 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی ڕۆژی منداڵان لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبەشداری منداڵی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١١ جۆزەردان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، ناوەندی نێرگز مەراسمێکی بەشکۆی بەڕێوەبرد.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و دواتر ڕاگرتنی خۆلەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

ڕێورەسمەکە لە چەندین بڕگە و بابەتی جۆراوجۆر پێکهاتبوو، کە بریتیی بوون لە چەندین جۆر کێبڕکێی منداڵانە و خوێندنی شێعر و گۆرانی لەلایەن منداڵانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەچوو.

بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە، هەڵپەڕکێی منداڵانی ناوەندی نێرگز بوو، کە سەرنجی بەشدارانی ڕێورەسمەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

پاشان هونەرمەند غوڵام فاتحی بە هاوڕێیەتی شەپۆل رەحیمی گۆرانییەکیان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.

دواتر دیاری ناوەندی نێرگز بە سەر منداڵانی ئازادی دا دابەش کرا و دوایین بڕگەی ڕێوڕەسمەکەش بریتی بوو لە هەڵپەڕکێی گشتی.