• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

گرینگیی ڕۆڵی ژنان لە سەرکەوتنی خەباتدا

زایینی: ٠٥-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/١٥ - ٢١:١٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گرینگیی ڕۆڵی ژنان لە سەرکەوتنی خەباتدا
کەژاڵ حاجی میرزایی

هەر لە سەرەتای دەسپێکی شۆڕش و خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کوردەوە هەتا ئەمڕۆ نەیارانی ئەو نەتەوەیە هەموو هەوڵ و هێزی خۆیان بەکار هێناوە بۆ خنکاندن و لەنێوبردنی ئەو شۆڕشە کە بە مەبەستی گەیشتن بە ئازادی و دێموکراسی و هەروەها بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دێموکرات و مرۆڤ¬تەوەر بە هەموو دەنگ و ڕەنگێکەوە بووە.

نەیارانی ئەو شۆڕشانە بۆ گەیشتن بەم مەبەستە لە هەموو تاکتیک و ئیستراتژییەک کەڵکیان وەرگرتووە و هەروەها لە قۆناغە تایبەتیەکاندا پیلانە جۆراوجۆراکانیان وەگەڕ خستووە و خۆیانیان لە هیچ چەشنە خراپەکارییەک بەرانبەر بەم مافخوازییە ئینسانیە نەپاراستووە.

یەکێک لەو پیلانگەلە کە بە درێژایی دوژمنایەتیان لە گەڵ نەتەوەی کورد بەردەوام بووە و لەم نووسینە کورتەدا ئاماژەی پێدەکرێ، هەوڵدان بۆ سڕینەوە و لاواز کردنی بیر و هزری نەتەوەیی و نەزۆک کردنی ئاوەزی نەتەوەیی هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری و بە تایبەتی ژنان بووە.

دوژمنانی هەمیشەیی خەباتی ڕەوای نەتەوەی کورد بەردەوام لە سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی فکری و داگیرکردنی هزری نیشتمانی و نەتەوەیی کەڵکیان وەرگرتووە و ئەمەشیان بە باشی بۆ دەرکەوتووە کە نەبوونی هزری نەتەوەیی لە تاکەکانی کورددا دەبێتە یەکێک لەو هۆیانەی کە هەستی بێ شوناسیی نەتەوەیی درووست بکات و مرۆڤی کورد تووشی قەیرانی شوناسی نەتەوەیی بێت وبەم شێوەیە خەسارێکی قەرەبوونەکراو بگەیەندرێت بەم نەتەوەیە و هەروەها بە بزووتنەوەکە. دیارە مەبەستی ئەوان لەم سڕینەوەیە بێ‌هەڵوێست کردنی تاکە لە هەمبەر پرسی نەتەوەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و....هتد، لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا و لە کۆتاییشدا خەساندنی خەباتەکە.

ئەم جۆرە تێگەیشتنە کەش و هەوایەکی وەها ئاڵۆزی فکری دەخولقێنێت تاکوو وا لە تاک بکات وردە وردە هێما و بایەخ و پێوەرە نەتەوەییەکانی خۆی لە لا سووک ببێت و لە بەرانبەردا، لە کەلتوور و نەریتی داگیرکەردا "مەسخ" بێت و ببێتە بەشێک لە گوتاری نەتەوەی سەردەست و سیاسەتی داگیرکەر. لێرەدایە کە زمان، پوشینی جلوبەرگ، شێواز و ئەدەبیاتی قسە کردن، جۆری بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی دوژمن بە سەر هەڵسوکەوتی تاکدا زاڵ دەبێت و دواجار تاک دەبێتە قوربانیی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی دژە کورد.

لە ئاکامی ئەم سیاسەتەدایە کە تاکی مەسخ و ئاسیمیلە بوو چیدی قایل بە ستەم و ژێرچەپۆکەبوونی نەتەوەکەی لە لایەن داگیرکەر و ڕێژیم دەبێت و ئیتر سەربەخۆییخوازی و ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە بیر و هزری وەها تاکێکدا مەوزووعییەتی نامێنێت.

زەروورەتی هەبوونی هزری نەتەوەیی لە ژنی کورددا

ئەوەی لە سەرەوە باس کرا، باسێکی گشتی بوو لە سەر ڕەوتی لە دەستدانی هەست و هۆشیاریی سیاسی و نەتەوەیی هەموو تاکەکان. بەڵام ئەوەی مەبەستی ئەو نووسراوەیە وردبوونەوە لەسەر هەستیاری و گرینگیی ئەو پرسەیە لە سەر ژنان و ئەوەیکە ئەگەر ژنانی نیشتمان دەوری خۆیان ببینن لە مەیدانی کردەوەدا، تا چ ڕادەیەکی بەرچاو دەتوانن شوێندانەر بن و وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارە کە بۆچی ژنی کورد پێویستە پێگەی هەستیاری خۆی فرەتر دەرک بکات. لە میانەی باسەکەدا بە هێنانەوەی چەند نموونە لە ڕۆڵگێڕی ژنان لە بزووتنەوەکاندا هەوڵ دەدرێ وێنەیەک لە پانتایی پراکتیزەکردنی ئیدەکان بخرێتە ڕوو، نەک بە مەبەستی هاندانی ژنانی کورد بۆ لاسایی کردنەوەیان، بەڵکوو بە مەبەستی ئاماژەپێدان بە کاریگەربوونی ئیرادەیان لە سەر بزووتنەوەی کورد.

حەوجە بە وتن ناکات کە ئەگەر بەشداریی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە بزووتنەوە و خەباتی ڕزگاریخوازیدا دەرگای سەرکەوتن و ڕزگاریی نەتەوەکان بێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە بەشداریی ژنانی ئەو کۆمەڵگایانە پاشنەی ئاشیل و ڕەمزی سەرەکیی ئەو سەرکەوتنانە بەهەژمار دێت، بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ کوردیشدا، وشیاریی نەتەوەیی ژنی کورد زەروورەتێکی چارەنووس سازە کە دەتوانێ زیاتر لە جاران کارتێکەری لەسەربزاڤی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەیی هەبێت.

ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازانە و ئازادیی ئەو گەلانەی کە سەردەمانێک لە لایەن داگیرکەرانەوە وڵات و زێدیان داگیرکرابوو و لە بندەستی و چەرمەسەریدا ژیانیان بەسەردەبرد بدەینەوە، ئەو ڕاستییە بە ڕوونی بۆمان ئاشکرا دەبێت کە؛ ژنانی ئەو دەڤەرانە چ ڕۆڵێکیان لە خەبات و ئازاد کردنی وڵاتەکەیاندا گێڕاوە و چ کاریگەرییەکیان لە زیندوو کردنەوەی کەرامەت و شوناسی نەتەوەیی گەلەکەیاندا هەبووە. ئەم ژنگەلە، ژنانێکی شۆڕشگێڕ بوون کە هەست و سۆزی نەتەوەیی لە نێویاندا گەشەی سەندبوو و زۆر وشیارانە لە بارودۆخی مەترسیداری وڵاتەکەیان تێگەیشتبوون.

بۆ وێنە ئاماژە بە ساڵەکانی ١٧٧٠ی زایینی دەکەین لە کاتی شۆڕشی سەربەخۆیی خوازیی ئامریکا کە ژنان یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی ئەو شۆڕشە بوون. ژنانی ئامریکا چ لە بواری ئابووری و لۆجێستیکی شۆڕش و چ لە بەرەکانی شەڕدا ڕۆڵی گرینگ و چارەنووس‌سازیان گێڕا. لە باری ئابووری و لۆجیستیکییەوە هەوڵیان دا جگە لە کەمکردنەوەی بەرخۆر(مصرف)، بە بایکۆت کردنی شتومەکی بریتانیایی و خۆپاراستن لە بەکارهێنان و هاوردەکردنی بەرهەمی بەریتانیا، زەربەی ئابووری لە دوژمن بدەن و لەلایەکی ترەوە هەوڵێکی نیشتمانییان وەڕێ خست بۆ بەرهەمهێنانی شتومەکی خۆجێیی. ئەو هەوڵانە وەک میکانیزمگەلی بەرگری، بەگشتی لە لایەن "ژنانی نیشتمانییەوە " پێڕەو دەکران. بۆ وێنە ئەوان بزووتنەوەیەکیان وەڕێ خست بە ناوی بزووتنەوەی "دروومانی نیشتمانی" و تێیدا ژنانی ئامریکا بۆ پڕ کردنەوەی شوێنی بەرهەمە بەریتانیاییەکان دەستیان بە ڕێستن و دروومان و چنین کرد و هەم پەتوو و جلوبەرگی سەربازەکانیان دەدوری و هەمیش پێداویستیی نێوخۆییان دابین دەکرد. یان ژنان پێشڕەو و داهێنەری هەڵمەتی بایکۆتی چای بریتانیایی بوون.

هەروەها لەو خەباتەدا ژنانی گوندەکان و لادێکان کە پێشتر هیچ ڕۆڵێکیان لە جووڵانەوە سیاسییەکاندا نەبوو، ئێستا ببوون بە بەشێکی گرینگ لە خەباتێکی گشتگیری ڕزگاریخوازانە.

جگە لە زۆر کاریگەر بوونی ئەو بایکۆتانە لە پێشگرتن بە چوونەدەرەوەی دراوی ئامریکا بۆ بەریتانیا، بەرزبوونەوەی هەستی یەکگرتوویی و پاڵپشتیی نیشتمانیی لێکەوتەوە کە ورەبەخش و بزوێنەری شۆڕش بوون. ژنان هەروەها لە ڕێگای ڕێکخستن¬گەلی وەک ئەنجوومەنی خانمانی فیلادێلفیا کە دواتر هەموو ئەمریکای گرتەوە، یارمەتیی خەباتی نەتەوەییان دا. ئەوان بە کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی پشتگیریی شۆڕشیان دەکرد. بۆ نموونە، تەنیا لە ساڵی ١٧٨٠دا پتر لە ٣٠٠هەزار دۆڵار لە لایەن ڕێکخستنەکانی ژنان بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانە کۆ کرایەوە.

ڕۆڵی ژنان لە بەرەکانی شەڕدا بەربڵاو و جوراوجۆر بوو، لە کاری نیزامی و بەتایبەت جاسووسی و زانیارییەوە بگرە هەتا پەرەستاری و جێشت لینان و... هتد. ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بە دزەکردن بۆ نێو ڕیزەکانی دوژمن وەک ئاشپەز و پەرەستار و...هتد، وەک جاسووس، کۆمەڵێک زانیاریی سەربازیی گرینگ لە سەر دوژمن بۆ هێزە ئامریکاییەکان دەنێرن و لە بەرەکانی شەڕێش¬دا بە گواستنەوەی زانیاریی هەرە نهێنی و هەستیار، یارمەتیی چارەنووس¬سازیان داوە بە سەرکەوتنە سەربازییەکان. ژنانی ئامریکا لەم قۆناغە مێژووییەدا دەیان خەباتی شۆڕشگێرانەی دیکەیان هەبووە کە لێرەدا ناکرێ ئاماژە بە هەمووی بدرێت.

ڕزگاریی ئافریقای باشوور نموونەیەکی تری ڕۆڵگێڕی ژنانە لە پرۆسەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەیی کە بە دامەزراندن و وەڕێخستنی کەمپەین و یەکییەتی جۆربەجۆر، یارمەتیی گەورەیان بە گەشەی هۆشیاریی سیاسی و نەتەوەیی ڕزگاریخوازانە دا. یەکێتی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی ئافریقا وەک کۆنترین ڕێکخراوەی ژنانی ئەو وڵاتە ساڵانێکی دوور بوو سەرقاڵی ڕێکخستنی ژنان بوو بۆ بەشداری لە خەباتی ڕزگاریی نەتەوەیی. بە دامەزراندنی فێدێراسیۆنی ژنانی ئافریقای باشوور لە ساڵی ١٩٥٤دا، خەباتی ژنان یەکگرتووانەتر و چڕتر لە پێشوو بە دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەتەوەیی درێژە درا. لە کۆنگرەی دامەزراندنی فێدێراسیۆنەکەدا کە ١٤٦ ژن نوێنەرایەتی ٢٣٠،٠٠٠ ژنیان دەکرد گفتوگۆیان لە سەر ئەوە دەکرد کە چۆن مافە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکانیان وەدەست بخەن و چۆن دەتوانن ڕۆڵێکی گەورەتریان هەبێ لە ئازادیی هەموو خەڵکی نیشتمانەکەیان. بەگشتی پاڵپشتیی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان بەشێک بوو لە سۆز و بەڵێنەکانیان بۆ خەباتە گشتییەکە کە بۆ ڕزگاری خەڵکی ئافریقای باشوور لە گەڕدا بوو و هەروەها بەڵێن و سۆزیک بۆ بنیات‌نانی ئافریقایەکی ڕزگاربوو لە ستەمی نەتەوەیی و چینایەتی و ڕەگەزی.

ئەو نموونانەی سەرەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە؛ لەگەڵ ئەوەیکە حاشا لە نابەرابەریی ڕەگەزی چ لە مێژوودا و چ لە ئێستادا ناکرێ، ژنان پێویستە لە خەبات بۆ مافەکانیان شێلگیرتر لە جاران تێبکۆشن، بەڵام خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی خاوەنی تایبەتمەندیی "بێ ڕەگەزی"یە. واتا ئەو خەباتە وەک سیستمێکی بێ ڕەگەز، نە ژنانەیە و نە پیاوانە؛ تەنانەت هەوڵدان بۆ ژنانە و پیاوانە کردنەکەی دەبێتە هۆی نقوستان کردنی سیستمەکە و بە ئاکام نەگەیشتنی. هەر لە ژێر ڕووناکایی ئەو ئاماژە مێژووییەدا پێویستە تیشکێک بخرێتە سەر چاوەڕوانییەکانی قۆناغی ئێستا لە ژنانی کوردستان و پێویستیی ئاڵوگۆڕ پێکهێنان لە تێگەیشتن و فۆرم و نێوەڕۆکی ڕۆڵی ژنان لەو خەباتەدا.

"ئەمجارە خەباتێکی نوێ بە نێوی "ڕاسان" بەرانبەر بە داگیرکەری کوردستان دەستی پێکردووە. ڕاسان خەباتێکی گشتگیر و هەمەلایەنەی ڕزگاریخوازانەیە لە درێژەی خەباتی مۆدێڕنی چەندین ساڵەی کورد بە هەندێک تایبەتمەندیی بەرچاوتر". یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو و خەسارناسی مێتۆدەکان و بنەما فکرییەکانی ڕابردوویە. لەگەڵ ئەوەیکە زەخت و زۆریی و سەرکوت و قەڵاچۆ و تیرۆر و دەیان سیاسەت و فێل و تەڵەکەی دوژمن بۆ لەنێوبردنی بزووتنەوەی کوردی ڕۆژهەڵات بە ڕواڵەت هۆکاری سەرەکیی بەئامانج نەگەیشتنی ئەو خەباتە تا ئێستایە، بەڵام لە ڕاستیدا بنەڕەتی‌تر لەوە، کەمایەسییە نێوخۆییەکانی شۆڕشە کە لە پشت ئەو سەرنەکەوتنەوەیە. یەکێک لە کەموکوڕییەکانی ڕابردوو -کە چارەسەرکردنەکەی قوڵاییەکی ستراتیژیک دەبەخشێتە بزووتنەوە- بەرتەسک کردنەوەی پێناسەی خەبات و خەباتکار و مەیدانی خەبات بووە کە لێکەوتەیەکی، پەراوێزخستنی نیوەی حەشیمەتی کۆمەڵ واتە ژنان بووە. بە پێداچوونەوە بەسەر بنەما مەعریفیەکانی بزووتنەوەدا و دۆزینەوەی میکانیزمی ئەکتیڤ کردنی بەشە نائەکتیڤەکانی کۆمەڵگا دەتوانرێ قۆناغە نوێیەکە بەرجەستەتر وجیاوازتر لە ڕابردوو پێناسەی خۆی وەرگرێ و بە کردەوە ڕاسانی یەکجارەکی لێ بکەوێتەوە، کە ئەویش ڕاسان و ڕابوونی گشت ئەندامانی کۆمەڵ بە هەموو خواست و پێگەیەکیانەوە بە دژی داگیرکاریی و دواکەوتوویی دەبێ.

گەورەترین بەشی نائەکتیڤی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بزووتنەوەدا، تائێستا و ئێستاشی لەگەڵ بێ، بەشی ژنانە. دیارە لێرەدا نە ئەگوونجێ و نە لە توانای نووسەری ئەو دێڕانەدایە کە باس لە سەر میکانیزمگەڵی ئەکتیڤ کردنی ژنانی کۆمەڵی کوردەواری بکرێ، بەڵکوو تەنیا مەبەست زەق کردنەوەی دووبارەی کەموکووڕییەکان و کارتێکەریی چارەسەرکردنەکەی لە سەر داهاتووی بزووتنەوەیە. ڕەنگە بزووتنەوەیەک بتوانێ بە پشتیوانی دەرەکی بە سەرکەوتن بگات، بەڵام بە دڵنیاییەوە بێ پاڵپشتی و هاوهەنگاویی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەت ژنان، سەرکەوتنی درێژخایەن وەدەست ناهێنێت.

وێنە: مینای قازی و دوو له‌ کچه‌کانی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.