• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران

زایینی: ٠٥-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/١٥ - ٢١:٣١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
کەیوان دروودی

پانیکی سێبەری شەڕ، کارتێکی بەکارهاتووی خۆسەپاندنی ڕێژیم لەدوای شەڕی هەشت ساڵەی ئێران ـ عێراق کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە نیو میلیۆن لە خەڵکی ئێران لەو شەڕەدا کوژراون، زەبرێکی گەورە لەڕووی مرۆیی، پێشکەوتوویی، ئاوەدانی و... هتد، بە گەلانی نێو ئەو جوغرافیایە گەییشت، هەر لەو سەردەمەوە کەڵکاژۆ لە قەیران و بەکارهێنانی وەک ڕمبێک بەسەر داواکاری و چاوەڕوانییەکانی خەڵک، بوو بە بەشێک لە سیاسەتی نێوخۆیی ڕێژێمی حوکمڕان.

لە دەیەی حەفتاوە لەژێر دروشمی لێکەوتەکانی شەڕی سەپێندراو داخوازیی کار، خۆش بژێوی هەتا کرانەوەی گۆڕەپانی سیاسی لەلای گەلانی ئێران، کەوتنە بەر پاساوی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم، هەر بەو هۆیەشەوە بوو کە دەستەواژەی شەڕی سەپێندراو بوو بە بنێشتەخۆشەیەک لە دەمی ڕایەداران تاکوو ئەو شەڕە بڕستبڕە لە ڕای گشتیدا وەکوو کاردانەوەی سوپای پاسداران ڕابگەیەنن و وابنوێنن کە پێچەوانەی نیاز و خواست لە شەڕێک تێکەوتوون، لە کاتێکدا کە سەرەتاتکێکانی خومەینی لە عێراق و بەتایبەت هەوڵدان بۆ هەڵخڕاندنی شەڕێکی نێوخۆیی لە عێراق لە ڕێگای ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە بوو کە کەشێکی نەیارانەی خستە نێوان و لە ئاکامدا گرژی و تێکهەڵچوونی لێکەوتەوە. دواتر هەر لەژێر بنەمای هەناردەکردنی شۆڕش وەک هێڵێکی پێشەوەی سیاسەتی فەرمیی دەرەکی، ئەو ڕێژێمە کەوتە دەستێوەردان لە کاروباری عێراق، بەحرەین، سووریە، لوبنان، فلێستین و هتد... .

لەو کاتەوە هەتا سەردەمی دەرکەوتنی هەڵسووڕانی نهێنیی ناوکی و لە مەودای شەڕی کەنداو و سێبەری شەڕی ئامریکا، ڕێژیمی ئێران توانیی تۆڕێکی سیخوڕیی بەربڵاو هەتا ئامریکای لاتین دابنێت. لەم ماوە ڕێژیم لە فازی پاساوی پێشنەکەوتنی گەلان لەژێر دروشمی لێکەوتەی شەڕدا بوو، بەڵام لە دوای ئەم بڕگەوە و بەتایبەت لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ بەملاوە و چڕبوونەوەی کاردانەوەی جیهانی بە سەرکردایەتیی ئامریکا لە دژی چالاکیی ناوکی، پروپاگاندای شەڕ پێی نایە فازی سێبەری شەڕ واتە کەڵکاژۆ لە ئاکامی گرژیی ئیرادەگەرایی خۆی لە ناوچە وەک پانیکێک بەسەر گەلانی ئێران. لەم ساڵانەی دوایی و پێش ڕێکەوتنی لەرزۆکی ناوکی، گوتاری جۆراوجۆری وەک نەرمی نواندنی قارەمانانە، خۆڕاگریی ئابووری، گۆڕینی هەڕەشە بۆ دەرفەت و... هتد، هەرکامە و بۆ مەبەستی دیاریکراو پەرەی پێدرا، مەبەستیش لە هەریەک لەمانە زیاتر ڕای گشتی بوو هەتا بەجۆرێک ئەو سێبەری شەڕە کە سایەی ئەوپەڕخوازیی و ئیرادەگەرایی خودی ڕێژێم بوو؛ وەک مەترسییەکی گشتی لەلایەن جیهانی ئازادەوە بۆسەر خەڵکی ئێران نیشان بدرێ. هەر لەو کاتەوە هەتا ئیستە لەڕێگای دەزگا پانوبەرینەکانی ڕاگەیاندن و پروپاگانداوە لە نێوخۆی ئێران کە بەگشتی لەلای بەیتی ڕێبەریی و شەخسی خامنەییەوە کانالیزە دەکرێ، هەوڵ درا تاوەکوو بەکارهاتووییە ئاشتیخوازانەکانی وزەی ناوکی و کەڵکی گشتیی بۆ کەرتی پیشەسازی، دەرمان، کشتوکاڵ، گەشتیاری، پزیشکی و...هتد، وەک مەبەستی ڕێژێم لە تەقالای بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم و پەرەپێدانی ناوەندە ناوکییەکان بنوێندرێ. هەر لەو ڕووەوە دەکرێ بڵێین لە بەتاڵبوونی شوێنی میدیای ئازاد لە دەنگ‌وڕەنگی نێوخۆی ئێران، ئەم پروپاگاندا تا ڕادەیەک توانیی کارتێکەریی لەسەر چەواشەی سەرکەوتوانەی ڕای گشتی هەبێت.

بەڵام فازی سێهەمی دوژمنی گریمانەیی و ئەگەر و لێکەوتەی شەڕ، وردەوردە ئەو گومانەی قووڵتر و بەرچاوتر کرد کە شەڕ بەشێک نییە لە چارەنووسی گەلانی ئێران و دوژمنایەتییش بەشێک نییە لە خواست و ئیرادەی جیهانی دژی ئێران و ئێرانی.

فازی سێهەم کە دیسان لەسەرەتاوە هەر وەک چالاکیی ناوکی حاشای لێدەکرا، لە دوای سەلمانی بوونی لقی دەرەکیی سوپای پاسداران لە سووریە هاتە ئاراوە. لە دەسپێکی شەڕی گەلانی سووریە دژی دەسەڵاتی میراتگرانەی بنەماڵەی ئەسەد، گوتاری ڕێژیم بۆ بوونی ڕابوونی ئیسلامی و ئیلهام لە شۆڕشی ٥٧ لە ناکاو و پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی هاودەم لە وڵاتانیتری عەرەبی بۆ پیلانگێڕی و فیتنە لە سووریە گۆڕدران. هەر لەکاتی بادانەوەی پروپاگاندای ڕێژیم وردەوردە هێزی سوپای پاسداران بۆ سووریە بەڕێ کران. دوای ماوەیەک دەرکەوت کە سوپای پاسداران لە سووریە هەڵسووڕانی بەدژی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو وڵاتە و بەپشتیوانیی ڕووسیا و ئەسەد هەیە. ئالێرەوە خاڵێکی جەوهەریی جیاواز لە فازی یەک و دووی پروپاگاندا دەرکەوت، ئەویش ئەوە بوو کە ئەمجارە ئەوە سوپای پاسدارانە کە سنووری دوو وڵاتی بڕیوە و لە نزیک دەریای مەدیترانە خەریکی شەڕێکی قورس بەدژی خەڵکە. ئەم کردارە بوو بەهۆی ئەوەی کە دروشمەکانی پێشوو کە لەسەر بەرگری لە سنوور و خەڵکی نێوخۆ چڕببوونەوە، کاڵ ببنەوە و ئەمجار دەربکەوێ کە شەڕ بەشێکە لە چییەتی ڕایەداران و پاژێکە لە سیاسەتی ئیرادەگەرایانەی دەرەکیی ئەوان، هەر ئەمەش وای کرد کە دەیان کەس لە لایەنگران و بەرپرسانی سیاسەتی خودی ڕێژیم، دژی ئەم کردارە هەڵوێست بگرن کە ئەڵبەت ئەگەر بەکرێگرتنی نامرۆیانەی هاووڵاتیانی ئەفغان و پاکستانی نەبوایە ڕەنگبێ کوژرانی ئەو هەمووە هێزە، ناڕەزایەتیی سەرشەقامیشی لێ‌بکەوتایەتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرینەی کوژراوان خەڵکی دەرەکین هەتا ئێستە ئەو گڕە کڵپەی نەسەندووە. بەم پێیە کە باس کرا، ئەمجارە ڕێژێم لەڕووی ئیستراتیژی ڕۆژانێکی سەخت و تاقەت پڕووکێنی لە سووریە لە پێشە کە بتوانێ هەروا پاساوی شەڕ و سێبەری شەڕ و دوژمن و نەیار بۆ داخستنی تابلۆی سیاسیی نێوخۆیی و تێچووی دەرەکیی دەستێوەردانەکانی بهێنێتەوە. هەروەها جیاوازییەکی گەورە کە وادەکات زیاتر گومان لە درێژەی نیمچەسەرکەوتووانەی ئەم دۆکتۆرینە تەبلیغاتیە بکرێت، پەرەسەندنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ئاستی خوێندەواری و تێگەییشتوویی گەلانی ئێرانە کە ئیتر ئیدیۆلۆژی لەلایان کاڵ و کاڵتر ئەبێتەوە و دەکرێ پێشبینیی ئەوە بکرێ کە هەر ئەم پەیوەندییانە لە کاتی خۆیدا و لە بوونی شوێنگرەوەیەکی تەکووز، یەکگرتوو و بڕواپێکراو و ئەوڕۆیی بۆ ڕێژیم ببێتە هۆی هەڵگیرسانی ڕاپەڕینێکی بەربڵاو و یەکگرتووی جەماوەری، تا ئەوکات دەشێت ئەو ڕێژیمە وەک خۆی لەڕووی دەرەکی و نێوخۆیی و بەپێی ماهییەتی، درێژە بە کاولکاری و دووبەرەکی بدات، بەڵام دواجار وەک هاوشێوەکانی خۆی کە هیچکات دانیان بە بەهەڵەداچوونی خۆیاندا نەنا، وەک بەعسی عێراق و ڕێژیمی قەزافی لەچرکەساتێکدا کۆشکێک کە بە پووش سەری گیراوە، بەسەریاندا دەڕووخێت.

دوایین هەوڵەکانی پەیوەست بە پڕۆپاگاندای شەڕ و سێبەری شەڕ (هەڵبژاردنی ٩٦) وەک دەزانین لە دوایین گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، بابەتی لادانی سێبەری شەڕ ئەگەر گرینگترین سووژەی داخی مشتومڕەکان نەبووبێت، ئەوە بێگومان یەک لە گرینگترینەکان بوو. ئەم بابەتە تا شوێنێک چوو کە خامنەیی وەک خۆی هاتە نێو باسەکەوە و لە هەڵوێستێکی دیاریدا بەرانبەر بە قسەکانی ڕۆحانی کە گوایە ئەوە باڵی ئەو ـ ڕێفۆرمیست ـ و لەسەرووی هەموویەوە تیمی دانووستانی دەستنیشان کراوی بوونە کە وا مەترسیی ئەگەڕی شەڕیان لابردووە؛ وتی: ئەوە خەڵکی وڵات بوون کە هەڕەشەی شەڕیان لابرد، نەک ئەوانەی وادەنوێنن خۆیان بوونە. بەسەرنجێکی سەرپێیی و بێ‌ئەوەی پێویست بکات تیۆریسیەنی بواری ئایدیۆلۆژی بیت، لەوە تێدەگەی کە ئەم دروشم و ڕستەگەلە ئەوپەڕی پۆپۆلیزم و ئاپۆڕەچییەتین. جا ئەم ڕاستییە ئەودەم زەقتر ئەبێت کە بزانین مەترسیی شەڕ و ئەگەری شەڕ ـ ئەگەر شتی وا هەبووبێ ـ ئەوە ئاکامی سیاسەتی ڕایەدارانی دەسەڵات بووە کە ئەو دیاردەیەی هێناوەتە ئاراوە نەک ئیرادە و بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلانی ناو ئێران، لەبەر ئەوەی وزەی ناوکی لەزۆرێک لە وڵاتان بەکاردەبرێ، بەڵام هەستیارییەکی وای لەلای کۆمەڵگەی جیهانی لێناکەوێتەوە و هۆیەکەشی جۆری تێڕوانینی ڕژێمی ئێران و سەلمێندراویی پاڵپشتییەتی لە گرووپە پارالێلە وردوگەورەکانی ناوچە وەکوو حیزبوڵڵا، حووسییەکان، حەشدی شەعبی و پەیوەندیی هەواڵگری لەتەک گرووپی تاڵەبان و تیرۆری کەسایەتییە ناسراوەکانی گۆڕەپانی سیاسیی ئێران لەدەرەوەی وڵات، بارمتەگرتن، گڕتێبەردانی باڵوێزخانەی وڵاتان لە تاران، بێڕێزی بە ئاڵا و هێمای وڵاتان، هەڕەشەی سڕینەوەی وڵاتی ئیسرائیل و دەیان کەیسی دیکەی هاوشێوە. هەر بەو بۆنەوە دەکرێ بڵێین، پانیکی سێبەری شەڕ، یەکەم: هۆکارەکەی بۆ کرداری ئیدیۆلۆژیکی خودی ڕژێم دەگەڕێتەوە لە سیاسەتیدا و بەتایبەت سیاسەتی دەرەوە. دووەم، ئەم سیاسەتە لەڕووی نێوخۆییەوە ـ هەتا ئیستە ـ نەک هەر نەبووەتە کارتێکی زەخت لەلای خەڵک، بەڵکوو بووەتە ڕمبێکی سزا و هەڕەشە و لەهەمان کاتدا هاندان و ورووژاندنی گەلانی ئێران بۆ بێدەنگ کردن، قەبووڵی بوونی هەڕەشەی جیهانی ئازاد دژی ئێران و ئێرانی، هەڵخڕاندنی بیری ناسیۆنالیستیی توندئاژۆ دژی وڵاتان و بەتایبەت عەرەبەکان و هەوڵدان بۆ بەشداریی زۆرینە لە هەڵبژاردن بە مەبەستی هێنانەسەرکاری میراتگرانی باڵی ڕەفسەنجانی ـ کە بۆخۆی داهێنەری ژووری تیرۆری دەرەکی ـ بووە و دەرخستنی درۆزنانەی قەوارەی ڕێژیم وەک گشتایەتییەک کە هەڵگری بیروبۆچوونی جیاواز و فرەچەشن بێ لەلای ڕای گشتی.

سێهەم، ئەوەی کە چییەتی ڕژێمە دیکتاتۆر و سەرەڕۆکان و بابەتی ـ چارەسەریی قەیران بە قەیران ـ لەم پرسە پڕ بەباڵای ڕژێم دیارە، بەڵام ڕەهەندی گرینگی ئەوەیە کە لەم جۆرە سیاسەتە کەڵکی زۆر پراکتیکانە و فێڵبازانەی لەڕووی نێوخۆیی وەرگرتووە هەتا ڕادەیەک کە جۆرێک لە ئایدێنتیفای لە نێوان ئاپۆڕەی خەڵک و ڕێژیم شێوەی گرتووە و چوارەم و خاڵی کۆتایی، ئەوەی کە شیمانە دەکرێت لەبەر سەرەولێژ بوونی گڵۆڵەی ڕێژیم لەڕووی دەرەکی و بەتایبەت ناوچەکە، ئەم مەترسییە پێ بنێتە قۆناغی جیدیتر لە جاران، بەتایبەت دوای پێکهاتنی هاوپەیمانیی گەورەی وڵاتانی موسڵمان دژی کردەوەکانی دەسەڵات لە تاران.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.