کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژرا

16:30 - 16 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی دیکەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان،محەممەد حوسێنی فەرماندەی تیپی ناسراو بە \'\'فاطمە الزهرا سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی التنف، سنووری وڵاتی ئۆردۆن و عێراق کوژرا.

ئەو پاسدارە تێرۆریستە ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

هەروەها هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاویان کردەوە کە ٦پاسداری دیکەی ئەو ڕێژیمه کە بۆ پاڵپشتی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە شەڕی‌ سووریەدا بەشدارییان کردبوو، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەو وڵاتەدا کوژراون.

تا ئێستا زیاتر لە هەزاران پاسداری ڕێژیمی ئێران لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

كارناسان باس لەوە دەكەن كە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیكە تێچوویەكی زۆری مادی و مەعنەویی لە سووریە خەرج كردووە و دەیكات.