• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٧-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/١٧ - ١٢:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: "ئیسماعیل مۆقەدەسی" باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، کاک "ئیسماعیل مۆقەدەسی" کوڕی "محەممەد سادق" و باوکی شەهید "ئەسعەد موقەدەسی" خەڵکی گوندی "بۆڕیەر" لە ناوچەی ژاوەرۆی سەوڵاوا لە تەمەنی ٨۰ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک ئیسماعیل پیاوێکی کوردپەروەر و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو، ناوبراو بەهۆی ئەوەیکە باوکی شەهیدی فەرماندەی ئازا و هەڵکەوتووی حیزبەکەمان شەهید "ئەسعەد موقەدەسی" بوو زۆر جاران لە لایەن ڕێژیمەوە دەکەوتە بەر ئازار و ئەزیەت.

کاک "ئیسماعیل" تا کاتی کۆچکردنی وەفادار بە حیزب و ڕێبازی کوڕەکەی مایەوە و هەر دەم زمانحاڵی حیزبەکەی بوو.

تەرمی کاک "ئیسماعیل" بە بەشداری کەس و کاری و خەڵکی دەوروبەری شاری سنە لە "سوورائیزەی" تەنیشت شاری سنە سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱۷ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەخاک سپێردرا.

شەهیدی فەرماندە "ئەسعەد موقەدەسی" ناسراو بە (ئەسعەد بۆڕیەری)، ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی بۆڕیەر سەر بە شاری مەریوان لە دایکبووە.

شەهیدی فەرماندە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٧٥ی هەتاوی، لە دەرگیری دژی داگیرکەرانی کوردستان لە کێوی شاهۆ دوای شەڕێکی قارەمانانە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو و هەر لە کێوی شاهۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.

شەهید "ئەسعەد موقەدەسی" لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پلەی فەرماندەی دەستەی کۆماندۆی هەبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک