کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یاریی دۆستانەی فوتباڵ بە سەرکەوتنی لاوانی دێموکرات کۆتایی پێهات

17:35 - 18 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: لە یارییەکی دۆستانەی فوتباڵ لە نیوان دوو تیمی لاوانی کۆمەڵە و لاوانی حیزبی دێموکراتدا تیمی فوتباڵی لاوانی دێموکرات توانی یارییەکە بە گۆڵێک زیاتر بباتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری کۆیە یارییەکی دۆستانەی فوتباڵ لە نێوان دوو تیمی لاوانی دێموکرات و لاوانی کۆمەڵە کاتژمێر ٤:٠٠ی دوانیوەڕۆ بەڕێوە چوو.

لەو یارییە دۆستانەیەدا تیمی لاوانی دێموکرات بە ٨ گۆڵ لە بەرانبەر ٧ گۆڵی تیمی لاوانی کۆمەڵەدا توانی سەرکەوێت.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا تیمی لاوانی دێموکرات توانیان براوەی یاریی بن بەڵام لە نیوە دووهەمدا تیمی لاوانی کۆمەڵە توانیان پێش کەون.

لە چەند خولەکی کۆتایی یارییەکەش یاریزانانی تیمی دێموکرات لە هێرشێکدا توانیان گۆڵی براوە تۆمار بکەن.
یارییەکە لە فەزایەکی دۆستانەدا کۆتایی پێهات.