• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٠٨-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/١٨ - ١٤:٠٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: مام"خدر بادۆیی "باوکی شەهیدێکی ڕێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، مام "خدر بادۆیی (جاجۆیی)" خەڵکی گوندی "ماستەکان" سەر بە ناوچەی برادۆست سەر بە شاری ورمێ و باوکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.

مام خدر بادۆیی لەو ساڵانەی کە کوڕەکەی، شەهید "سراجەدین" پێشمەرگەی حیزب بوو و دوای شەهید بوونیشی زۆر جار لە لایەن دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ئازار و ئەزیەت دەدرا.

مام خدر بەردەوام شانازیی بە کوڕە پێشمەرگەکەی دەکرد و لە بەرانبەر دوژمندا کۆڵی نەدەدا.

شەهید "سراجەدین بادۆیی(جاجۆیی)" ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی بە هۆی ئەنجامدانی عەمەلیاتێک لە سەر هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی سەردەشت بە چەکەوە ڕیزەکانی سەربازیی ڕێژیمی بە جێهێشت و خۆی گەیاندە هێزی پێشمەرگەی حیزب لە ناوچەی سەردەشت و دواتریش هێزی ئاگری لە شیمالی کوردستان سازمان درا.

شەهید سراجەدین لە ماوەی پێشمەرگایەتییدا بەشداریی لە دەیان داستانی مێرخاسیدا کردبوو و جارێکیش لە شەڕدا بریندار بوو.

ئەو یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزب بوو کە لە پێشان وەک جێگری سەرپەل و پاشان وەک فیلم هەڵگری مەڵبەندی شیمال خزمەتی دەکرد کە بەداخەوە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٧٣ی هەتاوی لەگەڵ هاوڕێ "سەلمان کووهی" کادری کۆمیتە شارستانی سەڵماس لە نزیک گوندی "دێرێی" گەلی بەردەڕەش کەوتنە بەر دەسترێژی خۆفرۆشێک و شەهید کران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس‌وکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا