کوردستان مـیدیا: لێپرسراوانی نیزامیی به‌حره‌ین رایانگه‌یاندووه، وێڕای ئه‌مریکا، 8 وڵاتی بیانی له گه‌وره‌ترین مانۆڕی نیزامی ــ هه‌وایی ئه‌و وڵاته له که‌نداوی فارس به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌رمیی مه‌ننامه، له‌و مانۆڕه نیزامییه‌دا زیاتر له سه‌د فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر به‌کار ده‌هێنرێن و ئه‌و مانۆڕه هاوکاته له‌گه‌ڵ گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران.
وڵاتی به‌حره‌ین ئێستا پێگه‌ی فرمانده‌هیی پێنجه‌مین ناوگانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له ناوچه‌که دایه و به‌رپرسانی نیزامیی ئه‌و وڵاته مانۆڕی نیزامیی ئه‌مڕۆ وه‌کوو گه‌وره‌ترین مانۆڕی نیزامیی 20 ساڵی رابردووی به‌حره‌ین له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
له‌و مانۆره نیزامی ــ هه‌واییه‌دا وێـڕای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بیی ناوچه، وڵاتانی هاوپه‌یمان وه‌ک تورکیه و پاکستان به‌شداری ده‌که‌ن.
قه‌یرانی سیاسیی به‌حره‌ین ساڵی رابردوو، بووه هۆی ئاڵۆزیی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان مه‌ننامه و تاران و به هاتنی 1500 سه‌ربازی سعوودی و ئیماراتی بۆ به‌حره‌ین له‌مه‌ڕ سه‌رکوتی ناڕازییان توندتر بووه‌وه.