کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٦ی خه‌رمانان ٢٠مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی له وڵاتی سوێد رێوره‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، له شاری ستوکهۆڵم به‌بۆنه‌ی یادی ٢٠ ساڵه‌ی شه‌هیدانی میکۆنووس، دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، رێوڕه‌سمێک به هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکرات و یه‌کیه‌تیی کوردان و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ ریز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌بووبه‌کر ره‌حمانیی ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی کۆمیته‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان سکرتێری پێشووی حیزبی سوسیال دێمۆکراتی سوێد به‌ڕێز مۆنا سالین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا دوو نوێنه‌ری پارلمانی سوێد به‌ناوه‌کانی خاتوو مارگاریت سۆدرفه‌لت و خاتوو پێرنیلا ستۆلمان، په‌یامی خۆیان به بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی خوێنده‌وه.
وتاربێژی به‌شی کوردیی رێوڕه‌سمه‌که خاتوو شکووفه‌ی قوبادی چالاکی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ بوو که وتارێکی له‌سه‌ر رۆڵی سه‌رکرده‌کان و رۆڵی سه‌ره‌کییان له جووڵانه‌وه‌کان و کاریگه‌ریی رێبه‌رێکی کاریزما له‌سه‌ر هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان، پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا به‌ڕێز که‌ماڵ بۆرکای رێبه‌ری پێشووی حیزبی سوسیالیستی کوردستان و دۆستی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کورته وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین رێکخراوی سیاسیی کوردستانی و بیانی به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که بوون:
ــ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم به‌رێز هێرش خوله له وڵاتی سوێد
ــ کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی له سوێد
ــ فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان ــ سوێد
ــ لێژنه‌ی ناوچه‌ی سوێدی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
ــ رێکخراوی یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان له سوێد
ــ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ــ حیزبی شیوعیی کوردستان رێکخراوی سوێد
ــ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریه/ سوێد
ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ــ سووریه
ــ پارتی سوسیالیستی کوردستان
ــ سازمانی فیدائیانی خه‌ڵکی ئێران، زۆرینه له سوێد
ــ حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ــ رێکخستنی سوێد
ــ سازمانی دێمۆکراتیک یارسان
ــ کۆنفیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌کانی کورد له ئورووپا (کۆمکار)
ــ یه‌کیه‌تیی ژنانی کوردستان له سوێد
ــ کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک)
ــ کۆمه‌له‌یه‌ن جوانێن کورد له سوێد (کۆمجوان)
ــ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
ــ حیزبی سوسیال دێمۆکراتی سوێد
ــ حیزبی مودراتی سوێد
ــ حیزبی ژینگه‌ی سوێد
ــ رۆژنامه‌ی ئێکسپرێسێنی سوێد
و کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له وڵاتی سوێد
له به‌شی فارسیی رێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێز رێبوار قاره‌مانییه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان نوێنه‌ری رێخراوی فیدائیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران ـ زۆرینه، په‌یامێکی خوێنده‌وه.
له کۆتاییشدا به‌ڕێز رۆیا حه‌کاکیان نووسه‌ر و رووناک‌بیر، له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه به‌شداریی رێوڕه‌سمه‌که بوو چه‌ند وته‌یه‌کی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد.
له‌م کۆڕیاده‌دا چه‌پکه گوڵێک به خاتوو جه‌میله حه‌سه‌نخاڵی وه‌ک خزمی شه‌هید سه‌عید و موته‌لب حه‌رێقی وه‌ک هاوپۆل و هاوڕێی نزیکی کاک دوکتور سه‌عید پێشکه‌ش کرا.