• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

تەرەقەبازی، بیانوویەک بۆ داپڵۆسین

زایینی: ١١-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٢١ - ١٣:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
تەرەقەبازی، بیانوویەک بۆ داپڵۆسین
کەریم پەرویزی

لە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممە لە تاران کە بەپێی زانیارییەکانی دەزگا هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم ١٧ کوژراو و نزیک بە پەنجا برینداری لێ کەوتەوە، ئەوەی کە بە بەرچاوی هەموو دونیاوە ڕوون و ئاشکرا بوو و جیهان بینەری دەرکەوتنی دیوی ڕاستەقیەنەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بوون، ئەمانە بوون:

- ساڵانێکە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی سەرەکیی ئاژاوە و گێرەشێوێنی لە ناوچەکە و پشتیوانی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی، ڕێککەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستیانە هەیە کە سەر بە ڕەوتی سەلەفیی جیهادیین. سەیر لەوەدایە کە ڕێژیمێکی ویلایەتی فەقیهی لەگەڵ گرووپە توندئاژۆکانی نێو ڕەوی سەلەفیی جیهادی ڕێککەوتنی هەیە کە ئەو گرووپانە بوونی خۆیان لە دژایەتیی بیرۆکەی وەکوو کۆماری ئیسلامیدا پێناسە دەکەن!

بەڵام لە ڕووداوێکی وەکوو ئەوەی ڕۆژی ١٧ی جۆزەردان لە تاران، دەرکەوت کە تیرۆریزمی پەرەپێدراو لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئێخەی خۆشی دەگرێتەوە و گرووپێکی هاوپەیمانی خۆی لە نێو دڵی پێتەختەکە و لە مەجلسی ڕێژیم و لە سەر قەبری دامەزرێنەرەکەی دەردەکەون!

پێکداهەڵپژانی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران لەگەڵ سلەفیی جیهادی و داعشدا، نیشانەی لەسەر حەقبوونی لایەنێکیان نیە، بەڵکوو نیشانەی تێکچوونی بەرژەوەندییە کاتیەکانیانە، ڕەنگە دووبارە بە ڕێککەوتنەکانیاندا بچنەوە و دوو دێوەزمە سەرلەنوێ بە ڕێککەوتنێک پاڵپشتی یەک ببنەوە.

- سوپای پاسداران و دەزگای ئیتلاعاتی و سەرکوتکارەکانی دیکەی ڕێژیم فڕوفیشاڵی زۆریان دەکرد و گوایە ئەمنیەتی "حرم" لە عێراق و سووریە دەپارێزن! وایان دەنواند کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی ئاگرباراندا تەنیا ئەوانن کە ئەمنیەتی ئێرانیان پاراستوە و ئەمنیەتی شوێنە شیعەنشینەکانی دیکە لە دەوروبەر دابین دەکەنەوە!

بەڵام ئەوەیان دەشاردەوە کە لەگەڵ تاڵیبان و ئەلقاعیدە و داعش و ... ڕێککەوتوون کە یارمەتیدەریان دەبن، بەڵام بەو مەرجەی کە لە نێو ئێران و لە نێو بارەگا تایبەتەکانی وڵاتانی دیکە کە ڕێژیم پێیان دەڵێ، کاری عەمەلیاتی نەکەن!

لە ڕووداوێکی وەکوو هێرش بۆ سەر مەجلیس و قەبری خومەینیدا دەرکەوت کە هەموو دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیم تەنیا بۆ سەرکوت و ئەشکەنجەی خەڵکی ئاسایی و وێبلاگنووس و خوێندکار و ژنانی "بد حجاب" دەستی بوەشێنیان هەیە و ئەمنیەتە درۆینەکەیان بە نووکە دەرزییەک دەتەقێتەوە و پێنج چەکداری داعشی پێتەختەکەیان و سەرتاسەری ئێرانیان لێ نائەمن کردن و لە ئاستی هەموو ئێراندا ئامادەباشییان ڕاگەیاند.

- خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم کە لە ترسی تەقەی ئەو گرووپە بچکۆلەیە زەندەقی چووبوو و نەیدەزانی چی بڵێ، هەرچەند دەیگوت کە ئەوە تەرەقەبازیە! بەڵام فەرمانی ئامادەباشی بە هەموو هێزەکان ڕێژیم دا و بەوەشەوە نەوەستا و بە هەموو گۆپاڵ بەدەستەکانی ئەمر کرد کە خۆیان بە لێکدانەوەی خۆیان ئیقدام بکەن!

لە وەها دۆخێکدا کە ڕێژیم تووشی سەرسووڕمان بووە کە ئەمنیەتە درۆینەکەی لێ ڕووخاوە و داعشی هاوپەیمانی ڕەنگە زیادەڕەوی کردبێ لە قەرار و ڕێکەوتنە پێشوەختەکە!، دەستیان داوەتە سەرکوت و هەڕەشە و داپڵۆسین لە ئاستی سەرتاسەریدا و لە چەندی شوێنی ئێران خەڵکیان گرتوە و هێزە ئەمنیەتەکانیان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ چاوترسێن کردنی ناڕازییان.

بەڵام لە هەمووی گرنگتر، سیاسەتی چەپەڵی ڕێژیم بەنیسبەت کوردستانەوەیە کە بە بیانووی هێرشەکەی سەر مەجلیس و قەبری خومەینیەوە، دەیەوێ کوردستان و کورد و بزووتنەوەی کورد بە تیرۆریست بناسێنێ و وا نیشان بدا کە کوردستان سەرچاوە و مۆڵگەی تیرۆریزمە!

ئەمە لەکاتێکدایە کە گرووپە توندئاژۆیە ئیسلامیەکان لە کوردستان بە ئاگاداری و بە بەرچاوی دەزگا ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمەوە پەرەیان سەندووە و تەنانەت لەلایەن دەزگاکانی ڕێژیمەوە ڕێگەیان بۆ خۆش کراوە کە گەشەبکەن و لاوی کورد بەلاڕێدا ببەن و بیانبەن بۆ ئەفغانستان و عێراق و سووریە و ... و لەوێدا خۆیان بتەقێننەوە.

ڕێژیمی ئیسلامی لەو کردەوەیەی هەم کەڵکی ئەوەی وەردەگرت کە لاوانی کورد لە پرسی نەتەوەییی دوور بخاتەوە و هەم گرووپی توندئاژۆی ئیسلامی بەهێز ببن تاکوو پێش بە بیری نەتەوەییی دێموکراتیک لە کوردستان بگرن و هەم سووتەمەنیی ئاژاوەگێڕی و تەقینەوەکانی لە وڵاتانی دەوروبەر دابین بکا.

ئێستە کە پریشکی ئاگری توندئاژۆیی بەرۆکی خودی ڕێژیمی گرتۆتەوە، ناتوانێ پاکانە بۆخۆی بکا و کوردستانی پێ تاوانبار بکا.

بزووتنەوەی نەتەوەیی دێموکراتیکی کوردستان و کورد دژی ئیدئۆلۆژیی ویلایەتی فەقیهی و دژی بیرۆکەی توندئاژۆیی سەلەفیی جیهادیی وەکوو ئەلقاعیدە و داعشە و ویلایەتی فەقیه و داعش وەکوو دوو دیوی یەک بیرۆکەی دژە مرۆیی دەناسێ.

ڕابردووی کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە لەهەموو ڕووداو و پێشهاتەکاندا سیاسەتە نگریسەکانی خۆی بردۆتە پێش و لە گوتاری جیهانی و ناوچەیی دژەتیرۆریزم بۆ سەرکوتی دەنگە ناڕازی و ئازادیخوازەکان کەڵکی وەرگرتووە.

لە ڕابردووشدا تۆمەتی ناڕەوای زۆری لە بزووتنەوەی کورد داوە تاکوو بەسراوە بە بیانی، دەسکردی ئیمپریالیزم و سیخوری سەهیۆنیزم و ... لەم دواییانەشدا هاندراوی عەرەبستان و ئیسراییل بیناسێنێ. بەڵام بزووتنەوەی ڕەوای نەتەوەییی و دێموکراتیکی کورد دوور بووە لەو تۆمەتانە و مێژوو نیشانی داوە کە بزووتنەوەیەکی ڕەوا و ئینسانی بووە و هەیە و ئەوە کۆماری ئیسلامییە کە هەم سەرچاوە و هەم پاڵپشتی تیرۆریزمی نێونەتەوەییە و لە کورد و حیزبی دێموکرات لە ڕیزی پیشەوەی قوربانیدان لەپێناوی ئازادی و دژایەتیی تیرۆریزم دا بوون و سەردەمانێک کە حیزبی دێموکرات و ڕێبەرانی تیرۆریزم و کردەوەی تیرۆریستییان مەحکووم دەکرد، کۆماری ئیسلامی شانە تیرۆریستییەکانی لە ئورووپا و لوبنان و دواتر لە عێراق و سووریە پەرە پێ‌دەدا.

ئەوەی گرنگە لە کۆتاییدا باسی بکەین ئەوەیە کە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ شاردنەوەی کارنامە تیرۆریستیەکەی و بەدناوکردنی کوردستان و بزووتنەوەی نەتەوەیی دێموکراتیکی کورد، پەلەقاژەیەکی ناسەرکەوتووە کە دادی ڕێژیم نادا و کۆماری ئیسلامی ئەوەندە لە ئاژاوە و زەلکاوی ناوچەدا ڕۆچووە کە ناتوانێ بە هەڕەشە وگوڕەشە و ئادرەسی هەڵەدان، خۆی لەو گێژاوەی دەسکردی خۆی دەرباز بکا. بزووتنەوەی ڕەوای کوردستان و ئازادیخوازانی کورد هیچ پێویستیان بە پاکانە کردن و هۆکار هۆنینەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە تۆمەتەکانی کۆماری ئیسلامی دوور بگرن و خۆیان خاوێن نیشان بدەن نیە. بەڵکوو ئەوە کارنامە و ڕابردووی خاوێنی مرۆیی ئەم بزووتنەوەیە کە بە بەرچاوی جیهانەوە بە بزووتنەوەییەکی ئازادیخواز و مافخواز ناسراوە و ئەوەی کۆماری ئیسلامیشە کە سەرچاوەی تیرۆریزم و ئاژاوە لە ناوچە ناو دەبرێ.

بزووتنەوەی کورد لە جێگای "متهم" دانەنیشتوە و کۆماری ئیسلامی قازی بێ، بەڵکوو بزووتنەوەی کوردستان خەبات بۆ مافی دەکا و ویلایەتی فەقیهیش هاوپەیمانی داعشە بۆ مانەوەی و ماری دووسەری تیرۆریزم لە ناوچەدا تاوانباری سەرەکیە. شەڕی دژە تیرۆریزم، تەنیا ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبێ کە هەم کۆماری ئیسلامی و هەم ڕەوتی سەلەفی جیهادی، وەکوو دوانەی ئاشقە و ماشقە، سەرکوت بکرێن و سەری دوو مارەکە پێکەوە پان بکرێنەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.