کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا، له سێیه‌مین کۆنگره‌ی حیزبی ته‌زامونی ئه‌هواز به‌شداری و په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، شاندێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی، له کۆنگره‌ی سییه‌می حیزبی ته‌زامونی ئه‌هوازدا به‌شداریی کرد.
په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب و چه‌ندین لایه‌نی دیکه‌ی به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه خوێندرانه‌وه و له په‌یامه‌که‌ی کۆمیته‌ی حیزب‌دا وێڕای پیرۆزبایی گرتنی گۆنگره‌ی حیزبی ته‌زامون له گه‌لی عه‌ره‌ب له عه‌ره‌بستانی ئێران، له‌سه‌ر هاوکاری زیاتر ئوپۆزسیۆنی ئێرانی پێداگریی کرده‌وه.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیی لایه‌نه سیاسییه‌کان له چوارچێوه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، له‌مه‌ڕ هاوڕیزیی زێده‌تر له دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له بتریتانیا له‌و کۆنگریه‌دا بوو.
شاندی کۆمیته‌ی حیزب له نێوئاخنی کۆنگره‌که‌دا چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. له‌و چاپێکه‌وتنانه‌دا پیرۆزبایی رێککه‌وتننامه‌ی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه له شاندی کۆمیته‌ی حیزب کرا و ئه‌و جه‌شنه رێککه‌وتننامانه‌یان به پۆزیتیڤ بۆ ئوپۆزسیۆنی ئێرانی له‌قه‌ڵام دا.