کوردستان میدیا: دایە نازێ پارسا\'\' دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۳ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە نازێ پارسا دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی گەلەکەمان شەهید جەلالەدین بیدۆخ بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
دایە نازێ کەسێکی دڵسۆز و خەمخۆر بۆ گەلەکەی و خۆشناو لەنێو دۆستان و ئاشنایان بوو؛ تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
شەهید جەلالەدین بیدۆخ ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە شاری نەغەدە لە دایک بوو؛ ناوبراو پێشمەرگەی هێزی شەهید ئەفشین بوو و لە دەرگیری دژی داگیرانی کوردستان لە گوندی قەڵاتان ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳٥۹ی هەتاوی شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.