کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات تاجەگوڵینەیان لە شوێنی حەماسەی شنۆ دانا

17:24 - 27 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان لە شاری شنۆ تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداریان لە شوێنی شەهیدانی ڕاسان دانا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە قارەمانییەتی شەهیدانی ڕاسان لە شاری شنۆ و ئەمەگناسی بە ڕێبازیان لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تاجەگوڵینەیان لە شوێنە حەماسە خوڵقێنییەکەیان دانا.

ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لە گوندی قەرەسەقەل لە کاتی ئەنجامدانی هەندێک مەئموریەتی سیاسی و تەشکیلاتی کەوتنە بەرپەلاماری دڕندانەی چەکدارانی خوێنمژی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و لە شەڕێکی قارەمانانەدا ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و ژمارەیەکی بەرچاویش لە جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم کوژران.