• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٦ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٧-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٢٧ - ١٨:٢١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: حاجی "ڕۆستەم ئاژیرەک" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی شاری سنه ماڵئاویی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، حاجی "ڕۆستەم ئاژیرەک" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنه لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

حاجی ڕۆستەم کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەکە و هەروەها ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردار.

حاجی ڕۆستەم برای کاک فەرهاد ئاژیرەک ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو کە چەند مانگ لەمەو بەر کۆچی دوایی کرد.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی له بنەماڵه، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ کوردی نوێنەر، نوێنەری کورد
ــ دۆستی خەباتێک
ــ پیلانی دابڕان لە زمانی کوردی پـــــووچـــەڵــە!
ــ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان
دوو هێزی ناسیۆنالیستیی "ناوەندگەرا" و " ناوەندڕەتێن"