کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی چیرۆکی ناتەواو بە کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

16:51 - 28 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: کتێبی چیرۆکی ناتەواو، کە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی مەریەم حوسێن خاهـه، لە لایەن بەهار حسێنی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی کوردی.

چیرۆکی تاتەواو، بەرهەمێکی توێژینەوەیی و لێکۆڵینەوەییە سەبارەت بە ١٠ ساڵی ڕەش لە ئێعدام و ڕەشەکوژی لە ئێراندا کە بە دەیەی ڕەشی ٦٠ ناسراوە. بەڕێوەبەری پرۆژەی ئەو کتێبە خاتوو شادی سەدرە و ئەو بەرهەمە لە لایەن ڕێکخراوی دادپەروەری بۆ ئێران (عدالت برای ایران)ەوە کە ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤیی ناحکوومیی ئەهلییە لە تاراوگە لە چاپ دراوە.

border=0بەهار حسێنی شاعیر و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەو کتێبەی لە فارسییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بەچاپی گەیاندووە.

بەهار حسێنی سەبارەت بەو کتێبە بە کوردستان میدیای گوت؛ ئەو کتێبە هاواری بەڵگەمەند کراوی دایکان و بنەماڵەی هەزاران زیندانیی سیاسییە کە لە دەیەی ٦٠ی ئێراندا و بە تایبەتی لە هاوینی ڕەشی ١٣٦٧دا کۆمەڵکوژ کران و لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دفن کران. باس لەو گۆڕستانانە دەکات کە لە لایەن دەوڵەتەوە ناوی لەعنەت ئابادیان لەسەر دانرا، بەڵام بنەماڵەی ئێعدام کراوەکان بە خاوەران ناساندیانن.

ناوبراو گوتیشی؛ ئەم کتێبە دەتوانێت هاندەر و سەرەتایەک بێت بۆ توێژینەوەیەکی بەربڵاو سەبارەت بە زیندانیانی سیاسیی ئێعدام کراوی کورد لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامیدا و بەتایبەتی ئێعدام کراوە کوردەکانی دەیەی ٦٠ی ئێران.