• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە پێوەندی لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان

زایینی: ١٩-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٢:٤٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە پێوەندی لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان
جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

هەر تاکێک جیا لە موختاربوون لە سەر ژیان و چارەنووسی خۆی، لە هەر پرسێکدا لە ڕەهەندی پرسەکانی دیکەی جیهان و بەتایبەتیتر کۆمەڵایەتی و سیاسی لە سەر چارەنووسی خۆی حاکمێکی بێ ئەملاوئەولایه و لە پاشان لە ژیانی خۆیدا لە یاسا و ڕێساکان کە لە لایەن حکوومەتەوە نووسراوە جا چ تاکەکەسی بێت یان گشتی پێبەند و بەرپرسیاره.

بە هێنانەوەی ئەو پێشەکییە وا دەردەکەوێت کە "تاکی کورد" و لە مانای بەرینیدا "نەتەوەی کورد" حاکم و موختاری چارەنووسی خۆیەتی و هیچ کەس و هیچ نەتەوەیەک بە بوونی هەر جۆرە ناوەرۆکێکی فکری و عەقڵی مافی ئەوەی نییە حاشا لە مافی چارەنووس و بڕیاردان لە جێگای نەتەوەی کورد بکات.

لەوانەیە ئەو ڕستەیە لە گوێماندا ئاشنا بێت کە دەوڵەتە فاشیستییەکان بە نیشتمانپەروەر ناو دەبەن و نەتەوە ژێرستەمەکان بە دوژمنی نیشتمان و یەکپارچەیی گەل دەناسێنن.

دەوڵەتەکان و بەتایبەت "حکوومەتە تاکەکەسییەکان" خۆیان (ملهۆڕ، دیکتاتۆر، ڕەگەزپەرەست)ـن و ئاساییە که خۆیان توێژێک کە گەندەڵترین و هەلپەرەسترین کەسانی کۆمەڵگایان لە دەوری خۆیان کۆ کردووەتەوە کە جیا لە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە دەسەڵات هیچ ئامانجێکیان نییه.

ئەم جۆره دەوڵەتانەی کە لە سەرەوە باسیان لێوە کرا هەروەها لە دزی و تاڵانکردنی سامانە نەتەوەییەکاندا بەناوبانگن.

لەم جۆرە دەوڵەتانەدا کاتێک تاکەکان نەتوانن قسەیەک لە نەبوونی ئازادی لە کۆمەڵگادا بکەن و بیر و ئەندیشەیەکی نوێ ببەخشنە جەستەی کۆمەڵگا، ئیتر "ئازادیی گشتیی ئەو نەتەوەیە" قسەیەکی پووچ زیاتر نییە و ئەوەش ڕاست نێوڕۆکی ئەو ڕستەیەی سەرەوە دەردەخات کە "دەوڵەتە حاکمەکان" هەمیشە خۆیان "میهن پرست" و لایەنگری ئازادی دەزانن بەڵام لە پەنای ئەودا "نەتەوەکان" بە دوژمنی ئازادی و وڵات بەئەژمار دێنن!

ئێستا لە نێوان فاشیزمی دەوڵەتانی ناوچە و مافویستیی نەتەوە ستەملێکراوەکاندا پرسی رێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لە کوێدا جێی دەبێتەوە؟ ئایا مانایەک بۆ نەتەوەی کورد هەیە کە داوای مافێک بکات کە دەوڵەتەکان دژایەتیی دەکەن؟

یەکەم: هەر وەک باس کرا مافی دیاریکردنی چارەنووس چ تاکەکەسی و لە مانای بەرینتری ئەودا گشتییەکەی وەکوو سەربەخۆیی مافی هەر نەتەوەیەکە و به هیچ کەس، دەوڵەت و ڕێکخراوێکی غەیر پێوەندی نیه.

دووهەم: نەتەوەی کورد هەر چوار پێوانەی بە دەوڵەتبوونی هەیە و ئەوەیکە دژی ئەو سازی دژایەتی لێ بدات پەلەقاژەیەکی بێئاکامە.
سێهەم: لە پێوەندی لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی کوردستان کە ئەمڕۆکە لە باسە گەرم و گوڕەکانی کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکانی جیهانە دەبێت بڵێین کە ئەو مافە بە درێژایی مێژوو لە نەتەوەی کورد زەوت کراوە و پاش شەڕی جیهانیی دووهەمیش مافی دیاریکردنی چارەنووس بە هۆکاری سیاسی و پرسە نێوخۆییەکانی کوردستان بە ئاکام نەگەیشتووە.

پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی کەوتۆتە بەر هێرش و لە ئاستی ئەدەبی دیپلۆماتیکیش تێپەڕێوە و بێئەدەبیی بەخۆوە گرتووە و بە هەموو هێزەوە دوژمنایەتی خۆیان دەربڕیوە.

حاکمانی ئەو ڕێژیمە لە وشە و چەمکی وەکوو: ''دەوڵەتی دووهەمی سەهیۆنیزم، پەرەپێدان بە قەیرانەکانی ناوچە، هەڵەی مێژوویی کوردەکان، تەجزیە تەڵەبانی ڕۆژئاوا، کایەی لە پێش دۆڕاو و هەوڵەکانی سعوودیه و ..." کەڵکیان وەرگرتووە.

لە دوایین بابەتدا کە دژایەتی خۆیان لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە لە هەواڵدەریی "مهر" بابەتێکیان لەژێر ناوی " بنویسم کشور کردستان و بخوانیم دولت داعش" بڵاو کردووەتەوە.

هەمووی ئەوەیکە گوترا و نووسرا شتێک نییه جیا لە دژایەتییەکی شۆڤێنیستی و تێنەگەیشتوویی کاربەدەستانی ئەو وڵاتانە؛ چونکە مێژوو عەقڵی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەخاتە تەرازووی هەڵسەنگاندنەوە.

ڕەگەزپەرەستیی (راسیسم) فارس بە تێکەڵاوێک لە "وەهمی ئاریایی و ئۆمەتی ئیسلامیی ئەسنا عەشەری" ئاکامەکەی بووەتە تێرۆر و کوشتار لە نێوخۆ و دەرەوی سنوورەکان.

لە لایەکی دیکەوە سیاسەتێکی رەگەزپەرستانە کە دەیەوەێ دەسەڵاتی عوسمانی لە ناوچە زیندوو بکاتەوە، دژی گەیشتنی کورد بە مافەکانی، هەڵوێست دەردەبڕێ.

لە وەها هەلومەرجێکدا نەتەوەی کورد وەک یەک نەتەوەی تەواو جیاواز لە هەموو نەتەوەکانی ناوچە و بیری ئاشتیخوازانە بە درێژایی مێژوو و ئێستاکەش نوێنەری جیهان لە شەڕی تێرۆر؛ ئاشکرایە کە لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتە دا بکرێتە ئامانج.

هۆکارەکانی دژایەتی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت:

توێژینەوەکان پیشانیان داوە کە ڕێژیمی ئێران بەو ئیدئۆلۆژیەی ئێستایەوە، کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، ڕەهەندەکانی کردەوە و پەرستنی ئایینی شیعەی ویلایەتی فەقیهی کردۆتە مۆتەکەیەک بە سەر ژیانی خەڵکەوە، دژی هەر جۆرە تێکچوونی باڵانسی ناوچەکەیە کە پەرە بە ئازادیخوازی و بیرکردنەوەی جیاواز بدا.

هۆکاری جیاوازی دیکە لە بارەی پەرەگرتن و گەورەبوونەوەی دژایەتی ڕێژیمی ئێران بۆ سەربەخۆیی بۆ ئەم چەند خاڵەش دەگەڕێتەوە:

ـ سەرکەوتنی گوتاری بەسۆز ـ هەستی شیعەی ویلایەتی فەقیهی و بەدوای ئەودا گەشەی ئەدەبیاتی مەزهەبی تایبەت

ـ سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی مەزهەبیی کۆماری ئیسلامی لە پەرەپێدان و کۆنتڕۆڵی کۆبوونەوە مەزهەبییەکان بە ئامانجی وەک دروستکردنی دەفرایەتی بۆ بەسیجی تودەیی.

ـ هۆکاری ڕەوانی ـ کۆمەڵایەتی پێوەندیدار بە کۆمەڵگای دینداران (بە تایبەت لاوانی دیندار) وەک پێویستی بە فەزای خاڵی کردنی ڕەوانی ـ دەروونی

- پەرەدان و هەوڵی زاڵکردنی خوێندنەوەیەکی چەواشە لە مێژووی کۆنی ناوچەکە، کە تێیدا تەنیا هەخامەنەشی و کورووش و ... وەکوو ئوستوورەی رزگاریدەر بناسرێن و هەموو کەلتوورەکانی دیکە وەکوو کەلتووری دژە شارستانی ناو ببەن. بەو شێوەیە مێژووی گەلانی دیکە و بەتایبەت کوردەکان بخەنە ژێر هێژمۆنیی چەواشەکراو و نەتەوەکانی دیکە لە کۆیلەتیدا رابگرن.

بە هێنانەوەی ئەو خاڵانە دەتوانین بەو ئامانجە بگەین کە ڕێژیمی ئێران دەزانێت کە سەربەخۆیی کوردستان شوناسی ئەسڵی لە باری "جوغرافیایی، مێژوویی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی" بۆ تاکی کورد دەگەڕێنێتەوە کە ئەوەش ڕاستەوخۆ جیابوونەوەی نەتەوەی کورده لە باقی نەتەوەکانی دیکە بۆ بوون بە دەوڵەت و کیانێکی سەربەخۆ.

بە کورتی پرسی سەربەخۆیی کوردستان پێوەندیی بە نەتەوەی کورد و ڕێبەرانی کوردەوە هەیە نەک کەسانێک کە لە پشت پەردەن و رووی راستەقینەی سیاسەتەکانیان جینایەت و کوشتار و دژەئاوەزییە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.