کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد

18:24 - 30 جۆزەردان 2717

کوردستا میدیا: کاک حەسەن زاهێری ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی کاک حەسەن زاهێری ئەندامی حیزبی دێموکرات بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کرد.

کاک حەسەن ئەندامێکی دڵسۆزی جووڵانەوەی کورد بوو؛ ناوبراو بەتایبەت لە ساڵەکانی ٨٦ و ٨٧ی هەتاوی لە سەر بانگەوازی حیزبی دێموکرات بۆ مەحکووم کردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە تێرۆری ڕێبەرانی حیزبی دێموکرات لە وییەن داوای لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد دووکان و بازاڕ داخەن و بە جل و بەرگی ڕەنگی شین و کوردی بێنە سەر شەقام.

ناوبراو لە هەوڵ و چالاکیی بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی حیزبی ماندوونەناسانە کاری دەکرد و تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی خۆی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس وکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.