• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک

زایینی: ٢١-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
ن: ئارش ساڵح
و: سابیر فەتاحی


تەنیا چەند خولەکێک دوای هاتنە ئارای هێرشە تێرۆریستییەکەی سەر مەجلیسی رێژیم لە تاران، ئەگەرەکان لەبارەی زمان، زاراوە و بە گشتی شوناسی ئیتنیکی(نەتەوەیی) بکەرەکان دەستی پێکرد و وەک یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی هاتە رۆژەڤەوە، دەنگدانەوەی کورد بونی چەند کەس لەم هێرشبەرانە لە حاڵێکدا وەک پرسێکی جیددی گۆڕانی بەسەردا هات کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بە لانیکەم بەرادەی خودی هێرشەکە باس و خواستی لێکەوتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە پێدەچێت ئەم پرسە بە شێوەی ئاشکرا لە نێوخۆی وڵاتدا باسی لەسەر نەکرێت بەڵام، نیگەرانییەکی قووڵی لە کۆمەڵگادا هێناوەتە ئاراوە کە ئەگەرچی بە ئاشکرا باسی لێوە ناکرێت بەڵام بە بەردەوامی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

بۆچی شوناسی کورد بوونی ئەم کەسانە گرینگی پێدەدرێت؟ بۆچی ئەم گرینگی پێدانە جیا لە لایەنەکانی هەواڵ و ئەمنیەتی، رەهەندێکی بە ناروونی و شاراوە ماوەتەوە؟ بۆچی لە دوای ئەم هێرشە لە تاران چەندین شەپۆلی کۆکردنەوەی واژۆ لە نێو چالاکان و ئێلیتەکانی کۆمەڵگا و تەنانەت خەڵکی ئاساییش هاتە ئاراوە؟ بۆ ئاوڕدانەوە لەم پرسیارانە پێدەچیت باشترین وڵام کە بکرێ پشتی پێ ببەسترێت چەمکێکە لە ژێر ناوی (بازنمایی دیگری) واتە نواندنەوەیەکی دیکە یا representation of other.

بە واتایەکی دیکە ئەوەیکە روو دەدات بریتییە لەوەیکە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لە ناساندن و مانا کردنی "دیکە"کانیان چوارچێوە ئیدئۆلۆژیکەکانی خۆیان بەم ناسین و مانا کردنە دەسەپێنن و ناسین و زانیاری لە سەر( نواندنەوەی دیکە) لە رێڕەوی ئەم چوارچێوە ئیدئۆلۆژیک یان کلتورییە پێک دێنن. بەڵام ئەمە کۆتایی پرسەکە نییە. ئەم چوارچێوە وناسینانە تەنیا لە روی پێوەندی ئەم هێزەوەیە کە لە نێوان گروپەکانی کۆمەڵگادا بوونیان هەیە! بەڵکوو دەتوانێت وەک گەرانتییەک بۆ بەردەوامی ئەم گروپانەش بە ئەژمار بێت.

بۆ ئەوەی پرسەکە تۆزێک رونتر ببێتەوە نموونەیەک دێنینەوە. هێندییەکان لە کلتوری رۆژئاوادا وەک مرۆڤگەلێکی لەچەر، ترسەنۆک و بێ متمانە بە ئەژمار دێن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی کە دونیا بە شێوەی رۆژئاواییەکان سەیر دەکەن یان بەلانیکەم لە گۆشە نیگای کلتوری رۆژئاواوە مانا بە هێندییەکان دەدەن ئەم رەوشتانە بەسەر هەموو هێندییەکاندا بسەپێنن و لە لێکدانەوەکانیاندا کەڵکی لێوەرگرن. لە درێژەی ئەم نموونەیە ، دەسخۆشانەدان لە رێستۆرانەکاندا وەک یەکێک لە گەورەترین رەوشتەکان لە کلتوری رۆژئاوادا بە ئەژمار دێت. بەڵام زۆر جار دێتە پێش کە کەسێک ئەم کارە ئەنجام نادات یان دەستخۆشانەیەکی کەم بە گارسۆن جا سپی پێست بێ یان نا؛ واتە کە سەنیار سپی پێست یان کەسێکی هیندی بێت هەڵس و کەوتەکان زۆر جیاوازن. ئەگەر بێت و سەنیارەکە کەسێکی سپی پێست بیت لە ئاکامدا ئەم کەسە بە رەوشتی کەسێکی لەچەر چاوی لێدەکرێت بەڵام ئەگەر بێت و ئەم کەسە (موشتەری/سەنیار) خەڵکی هێند بێت ئەگەری ئەوەیکە وەک کەسێکی لەچەر چاوی لێبکرێت زۆر زیاترە. لە نەریتی رێستۆرانەکاندا دو خاڵ بەرەو رووی کڕیاران دەکرێتەوە کە یەکیان لە سەدا ١٠ لە کڕین و ئەوەی تریان لە سەدا ١٥یە، ئەگەر شارۆمەندێکی سپی پێست دەسخۆشانەی لە سەدا ١٠یەکە هەڵبژێرێت ئەگەری ئەوەیکە وەک کەسێکی لەچەر قسەی لەسەر بکرێت زۆر لە خوارەوەیە بەڵام، ئەگەر شارۆمەندێکی هێندی هەمان کار بکات ئەگەری ئەوەی کە بەو ناوە بناسرێت زۆر لەسەرەوەیە تەنانەت، ئەگەر کاتێک کە خزمەتکارە غەیرە سپی پێستەکە بۆ نمونە کورد یان فارس بێت چونکە، فارس یان کورد ئەم ناسییاویەی لە سۆنگەی ئیدۆلۆژیکی کلتوری سەپێندراو لە رۆژئاواوە بە دەست هێناوە.

ئەم بابەتە هەر لەخۆرا نەگەیشتۆتە ئەم قۆناخە بەڵکوو، سەرچاوەی لە چەندین ساڵ پێوەندی هێزەوە گرتووە کە لە نێوان سپی پێستەکان لە لایەک و ژێردەستەکان، غەیرە سپی پێستەکان و دواکەوتەکان لە لایەکی دیکەوە بونیان هەیە. هێندییەکان لە ماوەی چەندین ساڵ لە پێوەندیەکانیاندا لەگەڵ سپی پێستەکان و بە تایبەت بریتانیاییەکان ژێردەستە بوونە و هەمووی ئەو بەڵگانەی کە ئەمڕۆکە بە بەڵگەی هیندی بوونەوە کۆتاییان پێدێت لە ئاکامدا لە قوڵایی ئەم پێوەندییە ژێرو بان دەستەییە هاتۆتە ئاراوە.

لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.

کوردەکان وەک کەسانی تر لە لایەن دراوسێکانیان و لە سۆنگەی پێوەندی دەسەڵاتەوە دەناسرێن؛ وەک نمونە بۆ ماوەیەک کورد بوونیان هاوتەراز لەگەڵ هۆڤایەتی دادەنا. دواتر سەربڕین، بە غیرەت بوون یان دژە ژن بوون و ...بەم هۆکارانە زیاد کران. بەڵام بۆچی ئەم ناسناوە خراپ و نەرێنیانە بە سەر کورددا سەپێنران؟ نۆرماڵترین شێوەی دووبارە کردنەوەیەکی دیکە هەمان بەشە تاریکەکەیە، واتە دژایەتی لە گەل بوونی خوود. ئەگەر نەتەوەیەک خۆی بە خاوەن شارستانیەت دەزانێت لە هەمبەر خۆیدا گروپێک کە لە ژیر دەسەڵاتی خۆیدایە دەکوژێت دژایەتی لەگەل بوونی شارستانەیەت و بە واتای نا دەستەمۆ یان هۆڤایەتی(بەربەر) دەگەیێنێت.

گرینگی ئەم پرسە لەم شوێنەوە سەرچاوە دەگرێت کە زاڵیەتی یان پێوەندی هێز لە بەشی کلتوریدا زیاتر لە هەموو شوێنەکانی دیکە کاریگەری هەیەو لەوێوە خۆی دەنوێنێت و بەستێنی بەردەوامی بۆ دەرەخسێت. بۆ خەڵکێکی خاوەن شارستانیەت زاڵ بوون بەسەر هۆڤیەکاندا زیاتر لە زاڵ بوون بە سەر شارستانیەتێکی دیکە بە رەوا و ڕەوشت بەرزانەخۆی دەنوێنێ.

هەوڵدان بۆ سەلماندنی ئەوەیکە تێرۆریستەکان کورد بوون هیچ ئاکامێکی لێناکەوێتەوە بەڵام کاتێک ئەم پرسە لە کانتێکسێکدا راڤەی لەسەر دەکرێت کە نیزیک بە دوو سەدەیە کە پێوەندی زاڵ بوون و تۆڕەکانی هێز لە پشت ئەم پرسەدا بوونیان هەبووە و لە راستیشدا کێشە ساز بوون. وەک نموونە زۆر پڕ بایەخ نییە کە کەسێکی سپی پێست بە لەچەر بزانی بەڵام کاتێک هێندییەک لەسەر لە سەدا ١٠ی دەست خۆشانە بە خزمەتکاری رێستورانەکە بدات و مانای لەچەر بوون لە مێشکیدا پێک بێت پرسێکی زۆر گرینگە؛ بەڵام ئەوەش کۆتایی قەیرانەکە نییە بەڵکوو، بۆ ئەوەی زیاتر تیشک بخرێتە سەر قوڵایی قەیرانەکە دەبێت بڵێم کە پێدەچێت تاکوو کۆمەڵگایەکان زیاتر بە شێوەی کۆن بمێننەوە تێگەیشتن و ئەو مانایانەی کە خەڵکانی دیکە لێیان هەیە زیاتر لە فام و ناساندنی خودی ئەم کۆمەڵگایە لە خۆیان رۆڵیان پێدەدریت. بۆ نموونە هێندییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ لە ناساندنی ئەم فاکتەرەی ئوروپاییەکان یان سپی پێستەکان بەشدارییان کردووە. ئەم پرسە لە بەرهەمە کلتوریەکاندا رەنگی یەکلاکەرەوەی هەیە . پیتێرڕاسێل کە کەسێکی تەنزنووسی بەڕەچەڵەک هیندی کاناداییە زیاتر لە هەموو کەسێکی دیکە لە نووسینە تەوساوییەکانیدا دەپڕژێتە سەر خوو و خدەی هێندییەکان.

ئەم پرسەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی لە پرسی کوردستاندا و لە ماوەی دوو رۆژدا چەندین شەپۆلی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ "خاوێن کردنەوەی ئەو پەڵە ڕەشە کە نێوچاوانی گەلی کوردی گرتووە" پێک بێت . زۆر روونە کە ئەو ئاست و خیراییەی کە بۆ شەرمەزار کردنی ئەم پرسە لە لایەن کوردەکانەوە هاتبووە ئاراوە لە پرسێکی دیکەدا بەرچاو ناکەوێت. ئەم بابەتە بە تەواوەتی روونە کە ئەو تێگەیشتنەی خەڵکی ئاسایی و ڕووناکبیرانی کورد لە خۆیان و کورد بوونیان هەیانە هەر ئەوەیە کە پێوەندی زاڵ بوونی تۆڕەکانی هێزی نێوان نەتەوەکانی ێیران پێکیان هێناوە ، هەر بەم هۆیەشەوەیە کە کۆمەڵگای کوردەواری بەردەوام هەوڵی ئەوە بووە پێش لەوەی درووستی رووداوەکە بسەلمێنن بە دوای ئەوەدان کە بێ تاوان بوونی "خوودی" کورد بسەلمێنن.

دەتوانرێت لەم بابەتە یان لە بەرانبەر دیاردەیەکی هاوشێوەدا دوو هەڵوێستی جیاواز بوونی هەبێت. سەرەتا دەتوانین بڵێین کە تێرۆریست بوون هیچ پێوەندییەکی بە کورد بونەوە نییە و تێرۆریستەکان دەتوانن خەڵکی هەر شوێنێک بن. بەڵام ئەم هەڵوێستە هیچ گۆڕانێک ناخوڵقێنێ.

تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئەم هەڵوێستە دووبارە دەکەنەوە ناتوانن لەو ناسین و تێگەیشتنەی کە تۆڕەکانی هێز بۆیان بەرهەم هێناوە رزگاریان بێت. تەنیا هەڵوێستێکی سیاسی سازشکارانە ناتوانێت گۆران بەسەر هیچ شوێنێکی ئەم پرسەدا بێنیت.

بەڵام هەڵویستی دووهەم ئەوەیە کە لەهەمبەر ئەم پرسەدا دەبێت خۆڕاگری بکرێت و خۆڕاگری تەنیا کاتێک ئیمکانی هەیە کە هەوڵەکە بۆ لێکترازاندنی پێوەندییەکانی دەسەڵات بێت. کلتور گونجاوترین شوێنە بۆ دووبارە ناسینەوەی پێوەندییەکانی دەسەالت. بەڵام، دووبارە ناسینەوە دیاردەیەک ناتوانێت هیچ یارمەتییەکمان پێ بکات ئەگەر نەتوانین لە راستای هەڵسەنگاندنی ڕەوشتەوە لە ڕاستای گۆڕانێکی بنەڕەتی و بناغەیی هەنگاو هەڵبێنینەوە. تێگەیشتن لەوەیکە ناسینی زانستییانە ناسینێکی ئابژێکتیڤ و دوور لە لێکدانەوەیە؛ یان ئەم بوارە کە کاری من خویندنەوە و ناسینە، بەرە بەرە دوای هاتنە ئارای دیسیپلینە نوێیەکان لە لایان زانکۆکانەوە لە ناو دەچن. ئەمرۆکە ناسین دەبێت هاوری لەگەل هەڵسەنگاندنی ئەخلاق تەوەرانەی مژارەکان بێت و ناسینی پێوەندییەکانی دەسەڵات بریتییە لە هەنگاونان بۆ گۆڕینی ئەم بوارەش.

بەڵام ئەم گۆڕانە چۆن و بە چ شێوازێک دەبێت، لە بابەتێکی دیکەدا تیشکی دەخەینە سەر.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".