• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ

زایینی: ٢١-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١:١٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
عەلی مونەزەمی

لە مێژووی هاوچەرخی تورکیە دا یان ناسیۆنالیستە توندڕەوەکان حاکم بوون یان ئیسلامییەکان کە هەر دووی ئەم رەوتانە بە هۆی بنەما ئایدۆلۆژیەکانیان بە دژی نەتەوەی کورد و مافەکانیان کاریان کردووە و ئەگەر جاروباریش باسی مافی نەتەوەی کوردیان کردبێ، نیازپاکییەکی لە پشت نەبووە و ئەو کارەیان بەس وەک تاکتیک بووە بۆ خۆ دەربازکردن لە قەیرانەکان. بەڵام هەر لەو کاتەدا کە باسی چارەسەریی پرسی کوردیشیان کردبێ، هەموو هەول و تێکۆشانی ستراتێژیکیان بۆ ئەوە بووە کە گەلی کورد لە نێو تورکەکان دا بتوێننەوە، تێکۆشەرانی نەتەوەیی لە نێو بەرن، سیمای دێموگرافیی شار و هەرێمەکانی کوردستانی بگۆڕن و ڕاپەڕینە نەتەوەییەکانی کورد سەرکووت و بێدەنگ بکەن. واقعیەت نیشان دەدات کە ئەگەر تورکیە توانیبێتی لە هەندێک بواردا سەرکەوتن وەدەست بێنێ و بۆ کورد وەدەستهێنانی مافی چارەنووس وەدرەنگ بخاتەوە، بەڵام هیچ کاتێک نەیتوانیوە و ناتوانێ لەو بوارەدا بە سەرکەوتنی یەکجارەکی بگات؛ بە واتایەکی دیکە ئەگەر ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران سەرکووت کرابێ و شێخ سەعید و دوکتۆر فوئاد لە سێدارە درابن، کورد لە ئاگری، بە رێبەرایەتیی ئیحسان نووری پاشا کۆماری ئاراراتی دامەزراندووە. کاتێک کە کۆماری جوانەمەرگی ئاگری کەوتبێتە بەر ڕق و تووڕەیی تورکەکان و دەرفەتی ژیانیان پێ نەدابێ و لە گەلیی زیلان بە سەدان كچ، ژن و لاو و پیاوی کوردیان کۆمەڵکوژ کردبێ و سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیە، ئیسمەت ئینوونوو، بە شانازیەوە بڵێ کە "لەو وڵاتە (تورکیە) تەنیا تورک مافی هەیە داوای مافی ئیتنیکیی خۆی بکا" و وەزیری داد، مەحمووت ئەسات بۆزتورک، مافی خاوەندارێتیی وڵات تەنیا بۆ تورکەکان بە رەوا بزانێ و پێی وابێ کە "ئەوانەی کە تورک نین و خۆیان بە تورک نازانن، تەنیا مافی ئەوەیان هەیە کە کۆیلە بن"، ڕاپەڕینی سەید رەزای دەرسیمی دەستی پێکردووە. ئەگەر ڕاپەرینی سەید رەزا سەرکووت کرابێ و خەڵکی دەرسیم کۆمەڵکوژ کرابن و بە هەزاران ژن و کچی کورد لە ترسی ئەوەیکە دەستدرێژیان نەکرێتە سەر، خۆیان کوشتبێ، دیسانیش تورک و تورکیە نەیتوانی و هیچ کاتێکیش ناتوانن پاشەکشە بە کورد بکەن کە داوای مافی چارەنوسی خۆیان نەکەن. ئێستا رەوتی مافخوازیی کوردەکان بە شکڵێکی خەڵکی و گشتگیر وا ئۆرگانیزە کراوە کە گەییشتووەتە لووتکە و پڕۆسەی بە تورک کردنی کورد لە مێژە رەوتێکی بەرەڤاژی بە خۆیەوە گرتووە و زۆر کەس کە زمانی زگماکیی خۆیان لە بیر کردبوو یان لە بەر تورکاندن فێری کوردی نەببوون، خۆیان فێری زمانی نەتەوەیی خۆیان کردووە و دەکەن و شانازی بە کوردبوونیانەوە دەکەن.

دوای سەرهەڵدانی کێشە نێوخۆییەکانی سووریە ، دەوڵەتی تورکیە بۆ لێک جیاکردنەوە و دابەشکردنی زۆرتری کوردستان، لە نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری کوردستان دا دیواری کێشا. ئێستاش ئەو دەوڵەتە پلانی هەیە بۆ دیوار کێشان لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکوور و ئەگەر بۆی بلوێ، لە نێوان باکوور و باشووری وڵاتەکەمان دا. یانی بە تەمایە کە بە دیوار کێشان باکووری کوردستان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بە یەکجارەکی داببڕێنێ. رێژیمە داگیرکەرەکان بە جوانی لەو ڕاستییە گەییشتوون کە کورد باوەڕی بە سنووری دەستکرد نییە و کوردستان بە یەک وڵات دەزانن و بە یەک چاو، سەیری هەموو بەشەکانی وڵات دەکەن.

بۆیە دەیانەوێ بە دیوارکێشان بە ئامانجی دژە مرۆڤیی خۆیان بگەن و کورد و کوردستان لە ژێر چەپۆکی داگیرکاریان دا راگرن. لەو وتارەدا هەوڵ دەدرێ کە وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە کە گەلۆ بە دیوارکێشان دەتوانرێ هەست و ئامانجی نەتەوەیەک لێی بستێندرێ یان وەک بەرپرسانی تورکیە بۆ خۆیان باس دەکەن، گەلۆ بە دیوارکێشان هێمنایەتیی وڵاتێک دەستەبەر دەکرێ؟

دەوڵەتان بە مەبەستی جۆراوجۆر لە سەر سنووری خۆیان لەگەڵ وڵاتانی جیران، دیوار دەکێشن یان سنوورەکەیان بە نەردە، تێل دوور و ... دادەخەن. بە ناوبانگترینی ئەو دیوارانەی کە بە مەبەستی پاراستن ساز کراون، دەتوانین لە مێژووی کۆن دا ئاماژە بە دیواری چین و هادریان بکەین و لە مێژووی هاوچەرخ دا دیواری نێوان ئیسرائیل و قەراخی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردون، تێلدوور کردن و نەردەکردنی سنوورەکانی عەرەبستان لە گەڵ یەمەن و عێراق، دیوار و نەردە و تێلدوورکردنی نێوان مەغریب و سەحرای ڕۆژئاوا و دیواری نێوان ئامریکا و مکزیک نێو بەرین. هەروەها دیواری بێرلین کە سەردەمانێک دیوارێکی بەناوبانگ بوو و لە نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی شاری بێرلینی ئاڵمان درووست کرابوو بە مەبەستی پێشگرتن لە هەڵاتنی لاوان و کەسانی پسپۆر لە بەشی رۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا کە لە ٩ی سێپتامبری ١٩٨٩ دا ڕۆخێندرا.

جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.

زۆربەی ئەو دیوارانەی کە لە سەرەوەڕا ئاماژەیان پێکرا، بە مەبەستی پێشگرتن لە ‌هەڕەشەی دەرەکی، پێشگرتن لە پەنابەران، پێشگرتن لە دزە کردنی تیرۆریستان و قاچاخچییەکانی چەک و مەوادی هۆشبەر سازکراون؛ یانی خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموو ئەوانەدا، پێشگرتن لە بارگرانی یان هەڕەشەیەکە کە لە دەرەوەڕا هەست پێکراوە.

باشە کە واتە، جیاوازیی نێوان ئەو دیوارانەی کە لە سەرەوەدا ئاماژەیان پێکرا و ئەوەیکە تورکیە مەبەستییەتی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکوور و یان ئەگەر بۆی بکرێ، لە نێوان باشوور و باکووردا درووست بکا یان ئەوەیکە لە نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری وڵات دا درووست کردووە، چییە؟

ئەردۆغان ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی دیوارکێشان لە نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دا دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش، پەنابەرانی سووریە و گریلاکانی پێ کا کا بۆ نێو تورکیە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لەو دواییانەدا حکوومەتی تورکیە شان بە شانی ئێران و بە ئاشکرا پشتگیری لە وڵاتی قەتەر دەکات کە بە هاوکاری لەگەڵ تیرۆریستان تۆمەتبار کراوە. ئەو دیوارەی کە لە نێوان ڕۆژئاوا و باکووری وڵاتەکەماندا بە دەستی دەوڵەتی تورکیە کێشراوە، نیزیکەی ٧٠٠ کیلۆمێترە کە بڕیار وایە تا کۆتایی مانگی جوولای تەواو بکرێ. ئەو دیوارە پێش ئەوەیکە ئەمنیەت بۆ تورکیە درووست بکات، پێشگیرییە لە دەرباز بوونی خەڵکی شەڕلێدراوی سووریە و بە کوشتدانی ئەو خەڵکە بەلەنگازە بە دەستی رێژیمی ئەسەد لە لایەک و تیرۆریستانی جبهةالنصرە و داعش لە لایەکی دیکەوە.

ئەو تەقینەوەیەی کە لە هاوینی ٢٠١٥ لە جزیرە روویدا بوو بە هۆی هەڵگیرسانی دووبارەی شەڕ لە نێوان پێ کا کا و حکوومەتی تورکیە کە لە ئاکامدا زیاتر لە ٢٠٠٠ کورد بوونە قوربانی و لە نێوان ٣٣٠ هەزار تا ٥٠٠ هەزاریش ئاوارە بوون و شوێنی ژیانیان بە جێ هێشت. زۆربەی ئەو کوژراوانە خەڵکی سڤیل بوون کە نیزیکی ٢٠٠ کەسیان لە نهۆمی خوارەوەی زەویی هەندێک ئاپارتمان دا لە جزیرە، کوژران. ئەوە بێجگە لەو کاولکاری و وێرانکاریانە بوون کە دەوڵەتی تورکیە لە هاوینی ٢٠١٥دا لە کوردستانی باکوور ئەنجامی دا.

رێژیمە داگیرکەرەکانی ئانکارا و تاران لە سەر کێشانی دیوار لە نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هاوڕان و ئەو یەکە بە گرینگ دەزانن. ئەوان دەڵێن کە بە مەبەستی "ئارامیی سنوورەکان" پێویستییان بە دیوارکێشان هەیە.

هەر دووی ئەو رێژیمە دیکتاتۆر و داگیرکەرانە یەک راستییان لە بیر چووەتەوە و پێویستە وەبیریان بهێنینەوە؛ پێکهاتەی هەموو پارتە شۆڕشگێر و نەتەوەییەکانی کوردستان بە گشتی و لە باکوور و ڕۆژهەڵات بە تایبەتی، تەنیا ئەو چەند هەزار پێشمەرگە و گریلایە نین کە بە ئاشکرا لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلەکەمان بەشدارن. بەڵکوو تێکڕای نەتەوەی کورد بە جۆرێک لە جۆڕەکان لەو تێکۆشانەدا بەشدارن(بەدەر لە هەندێک خۆفرۆش) و تا ئەو کاتە کە یەک کورد لە سەر خاکی کورستان مابێ، بیری ئازادیخوازی و دەنگی شۆڕشگێڕانی نەتەوەیی کپ ناکرێ. وا دابنێین کە بەو دیوارکێشانە پێش بە جووڵەی هەموو پێشمەرگەکان و گریلاکان گیرا، لە گەڵ کوڕان و کچانی نێو شار و گوندەکان چیتان پێ دەکرێ؟ ئەگەر پێشتر لەیلا زانایەک هەبوو، ئێستا بوونە بە سەدان لەیلا زانا. ئەگەر پێشتر مووسا عەینتەرێک هەبوو و ژیتەم توانی بێ سەر و شوێنی بکا، ئێستا دەیان سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان بایدەمیر و ... هەن.

تێئۆریسیەنەکانی زانست و فەلسەفەی ئاشتی لە خۆیانەوە نەیانوتووە کە توندوتیژی تەنیا توندوتیژی بەرهەم دێنێ. با کاربەدەستانی حکوومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە هەموو ڕەنگەکانیانەوە باش بزانن کە ئەگەر لە دوای سەدان ساڵ هێشتا ئەوان بە دوای ئەمنیەت و ئاسایشی خۆیانەوە سەرگەردان و دەستەوەستانن، ئەوە لە کار و کردەوە و بیری ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێ. بۆ دابین کردنی ئەو ئەولەهیە، پێویستە کە بیر و کردەوەکانیان بگۆڕن و ئەو کارەی کە تا ئێستا نەیانکردووە، ئەو رێگایەی کە تا ئێستا پێیدا تێپەر نەبوونە، دەبێ بڕۆن و تێپەڕ بن. ئەو کات نە پێویست بە دیوار کێشان و تێچووی زۆرە و نە تێکدانی سرووشت و خوەزایی کوردستان. ئەوان پێویستییان بەوە هەیە کە فێر بن و ڕێز لە دەور و بەریان بگرن و بە ئاشتی لە گەڵ دەور و بەریان دا بژین. فێر بن کە پێویستە منداڵەکانیان بە بیر و ئەندێشەی ئاشتیخوازانەوە پەروەردە بکەن، نەک بە بیری شۆڤینیستی و پاوانخوازی.

با داگیرکەران باش بزانن: ئێوە کە بە دەوری بەشێک لە خەڵک و خاکی کوردستان دا دیوار دەکێشن، ناتوانن مەیدانی بیری ئازادیخوازی تەسک کەن. ئەگەر ئێوە لە نێوان سنووری نەتەوەیی خۆتان و کوردستان دا دیوارتان بکێشابایە، ئەوە قسەیەکی دیکە بوو. بەڵام ناتوانی هەم کوردستان بە هی خۆت بزانی و هەم کورد بە هەڕەشەیەکی دەرەکی بەئەژمار بێنی. هەر وەک چۆن دوکتۆر قاسملوو لە سەر تیرۆریزم باس دەکا و دەڵێ کە "بۆ نەهێشتنی تیرۆر، دەبێ هۆکارەکانی تیرۆریزم لە بەین بەرین"، بۆ ئەوەی کە نەک دیوارکێشان بەڵکوو بیر لە دیوارکێشانیش نەکرێتەوە، دەبێ ئەو هۆکارانە بدۆزینەوە و چارەسەریان بکەین کە دەبنە هۆی دیوارکێشان. ئەوەش یانی قەبووڵ کردنی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد. یانی تا کورد نەبێتە خاوەنی مافی چارەنووس و مرۆڤیی خۆی، بە سەدان دیواریش بە دەوری خۆتانەوە بکێشن، ئەمنیەتی ئێوە پارێزراو نییە. نادادپەروەری هۆی سەرەکیی ئەو نەبوونی ئەمنیەتەی ئێوەیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".