• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی

زایینی: ٢١-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١:٢٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
وتووێژ: جەماڵ ڕەسوڵ دنخه

مێژووی خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی وەک هەموو گەلانی دنیا کە خەبات و خوێنیان داوە بۆ گەیشتن بە مافەکانیان پڕه له سەرکەوتن و شکست؛ جا کە ئەو شکستە لە ڕووی هەڵەی سیاسی یا نیزامی بێت لە مێژوودا تومار کراوە و ئاسەوارەکانی لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی وەکوو کۆسپێک دەمێنێتەوە و قەرەبووی هەندێک لەو شکستانە تا ئیستاش گەورەترین کۆسپی بۆ ڕەوتی سیاسەتی وڵاتانی جیهان و خودی نەتەوەی دروست کردووە و لەو پێوەندییەش‌دا زیاتر لە هەموو لایەنێک خودی نەتەوەی کورد باجەکە چ لە ڕووی ماددی و چ لە رووی مرۆیی و ئیرادەوە داوە و ئێستاش دەدات.

جیا لەوەیکە نەتەوەی کورد هەمیشە بۆ ئازادی و مافی خۆی شەڕی کردووە و دژی داگیرکەران وەستاوەتەوە، بەڵام زور جاریش هەلی زێڕینی بۆ ئازادی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە میژوودا لە دەست داوە کاتێک کە بریتانیا لە بڕیارێکدا ویستی شێخ مەحموودی نەمر بکات بە ڕێبەری دەوڵەتی کوردستان زۆر بە ئاسانی بە هۆی هەڵەیەک جا چ پێوەندی بە دۆخی فیکری و سیاسەتی ئەو کات هەبێ یا هەر هۆیەکی دیکە، ڕەوڕەوی مێژووی خەباتی کوردی بۆ گەیشتن بە ڕزگاری و سەربەخۆیی درێژ کردەوە؛ یا وەک شەهید دکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لە کتێبی مێژووی کورد لە سەدەی شازدەهەمدا باس لەوە دەکەت کە دوای شەڕی جیهانیی یەکەم، دوای ئەوەیکە وڵاتانی جیهان بەو ئاکامە گەیشتن نەتەوەکانی جیهان بکەن بە دەوڵەت، نەتەوەی کورد بە هۆی کێشەی سیاسیی نێوخۆیی ئەو دەرفەتە زێڕینەی لە دەست دا و تا ئێستاش کە سەدەی ٢١ـیه گەلی کورد بە هەموو حیزب و لایەنەسیاسییە جۆراوجۆرەکانی هەوڵ دەدات نیشتمانێکی سەربەخۆ پێک بێنێت کە حەشیمەتەکی ٤٠ میلیۆن کەسه.

باسکردن لە مێژوو بۆ تاوتوێکردن و خەسارناسییەکانی کارێکی زۆر سەخت و دژاورە چونکه مێژوو کەمترین بەڵگەی بەردەست لە خۆی جێ دێڵێت یا ئەگەر لە بەر دەستیش دابێت لە لایەن داگیرکەر یا کەسانێک ناسراوە کە بە دڵخوازی خۆیان باسیان لە ڕووداوەکانی کردووە، بۆیە هەڵگرتنی مقەستێک و بڕین و دورینی بە دڵخوازی خۆ، گەورەترین تاوانە دژ بە هەموو ڕێبەرانی جووڵانەوەی کورد، بەڵام ئەوەیکە نەتەوەی کورد هەمیشە قوربانی بووە بۆ یەک هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە ئەویش بەردەوام کورد لە معادلاتی سیاسی و ناوچەیی‌دا "فاکت = عامل" نەبووە بەڵکوو "دیفاکتۆ = غیرعامل" بووە.

لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو نمایشنامە سیاسییەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ دەستێوەردانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نووسیبویان و پیادەیان دەکرد، هەرێمی کوردستانیش بە هۆی کێشەی سیاسی و ئابووری و بە تەنیا مانەوەی هەرێمی کوردستان لە شەڕ دژی تێرۆر بەرپرسانی سیاسیی هەرێمی کوردستان مەسەلەی سەربەخۆییان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق هێنایە پێش کە لەو کات و زەمەنەدا وڵاتانی ناوچەکەی هەژاند.

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.

لەم پێوەندییەدا "ڕۆژنامەی کوردستان" ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەگەڵ دوکتور "مەحموود عوسمان" سیاستمەداری ناسراوی کورد وتووێژیکی لە سەر پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و هەڵویستی ئەو دوو وڵاتە پێک هێناوە.

کوردستان: ئێوە وەکو سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کورد سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ڕاتان چییە؟

و: ڕام ئەوەیە یەکەم ئەوەیکە ئەو ڕێفراندۆمە لەگەڵ هەڵبژاردن ئەنجام داربایە باشتر بوو، کە تۆ دوو جار خەڵک بەریە سەر سندوقی دەنگ دان دوو جار پارە سەرف بکەی ناحیەی نییە؛ یانی ناحیەی عەمەلی نیه وەکو بڵێین مەسەلەن ناڵێن هەڵبژاردن ٦/١١یە ئەویش ئەو وەختە بوایە باشتر بوو وابزانم ئەوە موهیم نییە؛ بەڵام وەکو پێش قەناحەتم وایە دوو شت پێویستە لەو مەسەلەی ڕێفراندۆمە دیارە، یەکێکی یەکڕیزی کوردە، یەعنی ئەو حیزبانە ئەو کورد و هەموو لایەک لە سەری ڕێک بن یەعنی تەئیدی بکەن هەموویان دژی نەبن بەیەکەوە بیکەن بە یەکەوە کۆمیتە دروست بکەن بەیەکەوە سەر پەرەستی بکەن، ئەمە گرینگە زۆر. بەڵام هێشتا ئەوە تەواو نییە دەبێت هەوڵ بدەن جێبەجێی بکەن. دووهەمین جۆره تەفاهومێک جۆرە هاوکارییەک جۆرە ڕێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ئێراق هەبێت چونکە لایەنەکانی دەرەوە هەموویان وا نیشان دەدەن ئەڵێن ئەمە یەک پارچەی تێک دەدا، ئەمە خالی عێراق لێک جیا دەکات و هتد... گەر تۆ بتوانی نەوعە تەفاهومێک لێک تێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراق هەبێت لەو بارەیەوە هەتا ئەگە ئیتفاقیش نەبێت لێکتێگەیشتن بێ ئەو وەختە هیچ لایەنێکی دەرەکی ناتوانیت دژی بێت ئەڵێی ئەمە بەپێی دەستوورە و ئەمە لەگەڵ حکومەتی عێراق دایە، ڕیفراندۆمەکەش هەرێم دەگرێتەوە نیوەی تریش دەگرێتەوە نیوەکەی تریش لەژێر دەستی حکومەتی عێراقدایە دەبیت تەفاهومێکی لەگەڵ بکەی ئەم خاڵانە گرینگن دەبێت لە لابیگەریی دەرەوە و هاوکاری و باس کردن و تەبعەن دەبێت حیسابی ئێران و تورکیه بکرێت ئێران و تورکیا دژن تەبعەن و ئێران زیاتریش دژە لە تورکیه وە ئەگەر دژ بن و ئەوەبن ئەتوانن کێشەت بۆ دروست بکەن یانی وابزانم لێکۆڵینەوەیەک بێتی ئەبێت لە هەموو لایەنەکانەوە بە ڕێکی لێی بکۆڵنەوە، فکری لێبکەنەوە هەوڵی لێبدەن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بێت یانی کێشەی نەبیت.

کوردستان: ئێستا بە پێی ئەو باسەی کە بۆخۆتان کردتان، ئەو هەڵوێستەی وڵاتانێکی وەک و تورکیه و بە تایبەت ئێران، هەرێمی کوردستان چۆن دەتوانێت خۆی لەو معادلات و قەیرانەی کە ئێستا لە ناوچەدا هەیە بگونجێنێت؟

و: ئەوە ئەبێت لە بەرپرسانی هەرێم بپرسی ئەوانەی کە مەسئولن من مەسئولیەتم نییە، بەڵام من قەناعەتم وایە ئەبێت ئەو شتانە هەمووی بەوردی لێک بدەنەوە وە یەعنی لایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ و هەموو لایەنەکان لێکبدەنەوە بۆ ئەوەی کە بوو تووشی کێشە نەبن.

کوردستان: دوکتور یەک پرسیار لێرەدا هەیە ئەوەیش ئەوەیە، خەڵکی هەرێمی کوردستان زۆر لەسەر ئەوەی قسان دەکەن کە قەیرانەکانی وەکو دارایی چارەسەر نەکراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئایا زەرفیەتی ئەوەی هەیە کە بتوانێ دوای بە دەوڵەت بوون وەڵامدەری سیاسی خەڵکی خۆی بێت؟

و: ئەوە زروف دەزانێت ئێستا مەسەلەن سبەینێ یەبیت بە دەوڵەت قەیرانی دارای هەر دەمێنیت، تەبعەن دەبێت هەوڵی بۆ بدەی لەبەر ئەوە ئەوانەی کە حیزبەکان لەگەڵ بارزانی کە کۆبوونەوە و بڕیاریان دا کە ڕێفراندۆم بکرێ وە ڕۆژەکەیان دیاری کردووە؛ کۆمیتەکانیان داناوە یەکێ لە کۆمیتەکان کە ئەویش قەرارە دابنرێ ئێستا تەواو نەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆیە مەبەستیان دارایی و قەیران و مەعاش و تا دوایی... یانی ئەوە ئەگەر هەوڵ بدەن دەبێت هەموو لەیەک هەوڵی تێدا بدەن دەبێت پێش ڕێفراندۆمیش وردە وردە خەریک بن لە سەری بۆ ئەوەی هاووڵاتی کێشەی کەم بێت، کێشەی نەبێت وە بتوانێت بە باشی لەو پڕۆسەیەەدا بەشدار بێت.

کوردستان: زۆرێک لە چاوەدێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە پرسی سەربەخۆی کە لە لایەن بارزانییەوە دێتە ڕوو تەنیا کارتێکی فشارە بۆ ویستەکانی خۆی دەنا سەربەخۆییان ناوێ یا بازییەکی لە پێش دۆڕاوە زۆر ڕێژیمی ئێران ئەوە تەئکید دەکاتەوە؟

و:نەخێر؛ خۆدی سەربەخۆیی هەموو کورد دەیهەوێت شتێکی باشە. بەڵام تەبعەن ئەمەی کە ئێستا دەکرێت ڕیفراندۆم هەر لە ئێستاوە دیارە کارتی فشار لە سەر حکوومەتی عێراق دادەنێت بە تایبەتی ئێمە کێشەکانمان لەگەل حکومەتی عێراقە بەڕاستی و حکوومەتی عێراقش دەڵێت نابێ ڕێفراندۆم بکەن خەتەرە و زەرەرە و هتد، لەبەرامبەر ئەوە دەبێت زیاتر لە کورد بێتە پێشەوە. ئەوەیان تەئسیری هەیە بەڵام بۆ ناوخۆی کوردستان بڕوا ناکەم ئەمە هۆکار بێت وا بڵیی بارزانی ئەمەی دورست کردبێ بۆ ئەوەی فشار لە سەر لایەنەکانی دیکە بکات شتی وا بە ڕای من وانییە رای من وایە ئەوەی کە باسی دەکات بڕوایان پێیە حیزبەکانی کەش هەموو بڕوایان پێیە یانی هیچ حیزبێک نەی گووتوە من دژم؛ هەموو لایەنەکان لەگەڵن بەڵام چۆنییەتی ئیشی یانی یەک دەڵێت دەبێت پارلمان کارا بکرێتەوە، یاسا دەرکات ئەوی تردەڵێت بێ یاسا دەبیت بۆ چۆنییەتی یانی میکانیزمی کارەکە ناکۆ کیان هەیە بەڵام خودی سەرەتای ڕێفراندۆمەکە هەموو حیزبەکان تەئیدی دەکەن.

کوردستان: ڕێژێمی ئێران بەتایبەت هەم وەزارەتی خارجییەکەی هەم خودی خامنەیی و ڕاوێژکارەکانی تازەگیش لە میدیای ڕەسمی خۆیان باسیان لەوە کردووە بابەتێکیان نووسیوە کە بنووسن دەوڵەتی کوردستان بخوێننەوە دەوڵەتی داعش ئەگەر چی هەڵوێستی زۆرێک لە خەلک و سیاسەتمەدارانی بیانی و بەتایبەت نەتەوەی کوردی لێکەوتووەتەوە ئێوە چۆن ئەو باسە شرۆڤە دەکەن؟

و: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی لە دیوی خۆی بێت یا لە دیوی ئەو بەری سنوور بێت تورکیەش هەر بەم جۆرەیە. ئەوە چاوەڕوان کراوە ئەوان ڕۆژێ دەڵێن ئیسرائیلیە ڕۆژێک دەڵێن داعشە و ئەوە خراپە تەبعەن هەڵوێستیان خراپە تەبعەن چونکە ئەگەر هەڵوێستیان لە بەرامبەر کورد باش بوایە لەگەڵ کوردی خۆیان باش دەبوون، لەبەر ئەوە چاوەڕوان کراوە لە ئێران ئەوە شتێکی تازە نییە بە ڕای من بەداخەوە هەموو جۆرە ناو و ناتۆرەیەک دەنێن لە هەر شتێک کە کورد بیهەوێ.

کوردستان: حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر چی بۆخۆیان هەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەڵام هەڵوێستی پشتیوانی خۆیان لەو ڕێفراندۆمە دەربڕیوە ئێوە بە پێی ئەوە ئایەندەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات چۆن دەبیننەوە یانی ئەوەی کە زۆرێک دەڵین ئەگەر سەربەخۆیی بکرێت حیزبەکانی ڕۆژهەڵات عەمەلەن ناکارا دەبن و ناتوانن شتێک بە نێوی شۆڕش لە نێو ڕۆژهەڵاتدا ئیدامە بدەن؟

باسی لەم جۆره بابەتە زوویه و سەرەتا دەبێ ببێت بە دەوڵەت، هێشتا زووە و ئەوە مەعلووم نییە، بە عەکسەوە ئێستاش ئێرە وەکو دەوڵەت وایە، چەکیش هەیە بەڵام دایمە تەبعەن ئەو حیزبانەی تورکیه بە تایبەتی حیزبەکانی ئێران ئەو کێشەیەیان دایمە هەبووە ئێستاش هەیانە یەعنی دەسەڵاتی هەرێم دەسەڵاتی ئەگەر بوو بە دەوڵەت و هتد هەمیشە ئەڵین ئەمە دەبێتە کێشە حکومەتەکان زەختیان لێدەکەن بڕوا ناکەم ئەوە شتێکی گرینگ بێت بەلای منەوە گۆڕانکاری وا نابێت و لەوانەیە باشتر بکرێت.

کوردستان: پرسیارێکی تر ئەوەیە کە ئایندەی کورد دوای پرسی سەربەخۆی بەرەو پۆزەتیڤ دەچێت یا بەرەو نێگەتیڤ؟

و: ئەوە هێشتا زووە بڕیاری لە سەر بدەین پێشەکی ئێستا ناتوانم نەزەرێک لەسەر ئەوە بدەم بەپێی پڕۆسەکەیە و چۆن دەبێ و کێ تەئیدی دەکا و کێ تەئیدی ناکات ئەوە گرینگە بۆیە جارێه هێشتا زۆر زووە کە بزانین ئەوە دەبێت یا نا.

کوردستان: وەکو پرسیاری کۆتایی ڕای ئێوە لە سەر داهاتووی کورد بەپێی ئەو قەیرانانەی لە ناوچەکە دایە و ئاڵوگۆڕەکان چۆنە؟

و: ئەگەر کورد لە بەینی خۆیان یەکگرتوو بێت داهاتوویان باش دەبێت، ئەگەر وەکو ئێستا بن داهاتوویان زۆر باش نابێت ئەوەی هەر حیزبە بە جیاواز هەر بۆخۆی و نه لە ڕووی نەتەوەییەوە نە لە ڕووی باشوور یەکن نە ڕۆژهەڵەت یەکە نە ڕۆژئاوا یەکەن مەعلوم بڕوا ناکەم چاوەڕوانی شتی موهیمی لێ بکەی دەبێ یەکگرتوو بی تەبعەن کورد فاکتۆرێکی گەورەیە و میللەتێکە تەقریبی چل ،پەنجا میلیوێنێکە زۆر زۆر باش دەبێت ئایندەیان بەڵام ئەگەر یەکگرتوو نەبن دوژمنیش دەوری گرتوون لە هەموو لایەکەوە بڕوا ناکەم ئەوەی دەیانهەوێت زۆر جێبەجێ ببێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شەرەفکەندی و ڕاسان
ــ دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
ــ مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
ــ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.
  • شەرەفکەندی و ڕاسان شەرەفکەندی و ڕاسان
    ڕاسان هەڵقووڵاوی بیر و ڕێبازی قاسملوو و شەرەفکەندییە. ئەمساڵ کە یادی دوکتۆر شەرەفکەندی دەکەینەوە، لە جێگای خۆیدایە بە خوێندنەوەی دەقەکانی سەردەمی شاخ لە کتێبی "‌هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی سادق شەرەفکەندی (١٣٦٨-١٣٦٢)" بنەما فکری و سیاسییەکانی ڕاسان بخەینە ڕوو.
  • مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
    بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان.
  • دەقی قسەکانی \ دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی
    ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.
  • دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست دەوڵەتی کوردستان، کیانێک بۆ ژیانی سەربەست
    بەواتایەکی تر گەر نەتزانی هەنگاوەکانت چەندە گرینگن، بە رووخساری دوژمنانتدا بزانە کە چەندەی لێ نیگەرانن!
  • کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ کاوە بەهرامی: ڕاسان هێمای خەباتی ڕۆژهەڵاتە و رێژیم بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێ
    چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    ته‌نز یه‌کێک له شێوازە کاریگه‌رەکانی ئاخاوتنی ئه‌دەبی و هونه‌رییه. ئه‌م شێوازه ئاخاوتنه یه‌کێک له لقەکانی ئه‌دەبیاتی ڕەخنه‌گرانه و کۆمەڵایه‌تییانه‌ به ئه‌ژمار دێت.
  • خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟ خاکی سووتاو وەک تاکتیک یان ستراتێژی؟
    تێکدانی سرووشتی کوردستان بەمەبەستی تێکدانی ژیانی خەڵک و دەربەدەرکردنیان دەکرێ؛ بۆیە دەبێ ئەو سیاسەتە چەپەڵ و گەماڕەی داگیرکەران هەرچی زیاتر لەقاو بدرێ و پێش بەو وێرانکارییە بگیردرێ. ئەو سیاسەت و پیلانانەی دوژمن لە پێش هەموو شتێکدا دژی زاگۆن و کونوانسیۆنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی کونوانسیۆنی مافی مرۆڤە.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا کرماشان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی "سەفارییەکان"دا بووە، بەڵام گرووپێک لە شیعە کوردەکانی کرماشان بەناوی "حەسەنویە" (حکوومەتی ئالی حەسەنویە)یان دامەزراندووە کە نزیکەی نیو سەدە لەوێ دەسەڵاتیان هەبووە.
  • سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕەخساندنی دۆخی ئانۆمی لە كوردستان
    ئەگەر ڕێگای ئەوەشمان پێ بدرێت كە بتوانین وەك گریمانەیەك سیاسەت لە دەرەوەی پانتایی كۆمەڵایەتی دابنین بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندی نێوان ئەم دووانە لە ئاستی ئانۆمیدا شی بكەینەوە، پێویستە بڵێین دوای هەر گۆڕانێكی بناغەیی لە كۆمەڵگا نۆڕم و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بنچینەیی دەگۆڕێن و نۆڕم و بەهای كۆمەڵایەتی نوێ جێگایان دەگرنەوە.
  • سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا سەرنجێک لە بایەخ و دیاردە مودێڕنەکان لە ئێراندا
    ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە کۆمەڵگەی مەدەنیش وەک زۆرینەی بەها ئەوڕۆییەکان چەمکێکە کە لەسەر دیاردەیەکی بەرهەست و عەینی لە نێودڵی کۆمەڵگەی رۆژئاوایی هاتووەتە دەر.
  • توتالیتاریزم وكۆمەڵگا توتالیتاریزم وكۆمەڵگا
    هەربۆیە ئیدی ڕێبەر دەبێتە ئەفسانە و بەقەولی "ئینیا تسیۆسیلۆنێ" كە لە كتێبی مەكتەبی دیكتاتۆرەكان‌دا دەڵێ: «ڕێبەر دەبێتە ئەفسانەی تاكی خۆبە زلزان .» جارێك دەبێتە "سێبەری خودا" و جارێك دەبێتە "نوێنەرو جێبەجێكاری فەرمانی خودا".