کوردستان میدیا: دوو پاسداری دیکە لە چەکدارانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە بۆ پاڵپشتی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە شەڕی سووریەدا بەشدارییان کردبوو، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ئەو وڵاتەدا کوژران.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو پاسداری سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەناوەکانی اسماعیل رضایی و سید غلام حسینی لە شەڕی سووریەدا کوژران.
لە سەرەتای شەڕی سووریەوە تا ئێستا، بە سەدان پاسدار لەژێر ناوی جۆراوجۆردا لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەشار ئەسەد و ڕێژیمەکەیدا لەو وڵاتە کوژراون و ڕێژیمی ئێران ناوە ناوە ناوی پاسدار و فەرماندە و ئەفسەرە باڵا کوژراوەکانی بە فەرمی بڵاو کردووەتەوە.
ڕێژیمی ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا هەموو هەوڵێک دەدات و یەکێک لەو هەوڵانە، شەڕ کردنە لە سووریە و لەو پێوەندییەدا بە لێشاو پاسداریان لێ کوژراوە، کە ئەمەش ناڕەزایەتیی زۆربەی بەرپرسانی ڕێژیمی بەدوای خۆیدا هێناوە .