کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیسیۆنی سیاسیی ـ نیزامیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

17:33 - 3 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی سیاسیی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیونی سیاسیی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاونیشتمانیانی بەڕێز

کۆمەڵانی خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان


بە پێی ڕاگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی دەستەیەک لە پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە سنە کەوتوونەتە کەمینی هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە دوای تێکهەڵچوونێکی نابەرابەردا بە داخەوە ٣ کەس لە تێکۆشەرانی کۆمەڵە گیانیان لە دەست داوە.

گیان لە دەستدانی ئەو ژمارەیە لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بۆ هەموو دڵسۆزانی بزووتنەوەی کورد جێگای داخ و پەژارەیە و بە خەسارێک بۆ بزووتنەوەی کورد دادەنرێ.

کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی بۆ گیان لە دەستدانی ئەو ٣ تێکۆشەرەی کۆمەڵە سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی، پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکات و سەبر و سەبووری بۆ هەموولایەک بە ئاوات دەخوازێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی

٣ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی
٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی