• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٢٥-٠٦-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٤/٠٤ - ١٢:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: کاک "خەلیل عەزیزی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی ڕاوەستانی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "خەلیل عەزیزی" ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی "دزەی مەرگەوەڕ" سەر بە شاری ورمێ بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی داویی کرد.

کاک خەلیل دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران چەکی بەرگری لە خاکی کردە شان و ماوەی زیاتر لە ٧ ساڵ پێشمەرگایەتی کرد؛ ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازەکەی خۆی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا