کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت

16:56 - 4 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و قارەمانییەتی شەهیدانی ڕاسان لە یەکەمین ساڵڕۆژی ئەو حەماسەیەدا کۆڕێکی ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاسان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە دەچێت.

لە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان و بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادە و قارەمانییەتی نەمر شەهید کاوە جەوانمەرد و هاوڕێیانی کۆڕیادێک لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە دەچێت.

ئەو کۆڕە بە بەشداریی مەلا حەسەن شیوەسەڵی ئەندامی ئیفتخاریی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، شاعیری شۆڕشگێڕ و ناوداری کورد فەرەیدوون ئەرشەدی و دوکتور مەسعوود ڕۆستەمی شرۆڤە کاری سیاسی بەڕێوە دەچێت.

کات و شوێن:

شەممە 8.7.2017 کاتژمێر 16 ـ 13
Takojankatu 1,33540 Tampere