کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٤هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوه‌ی UNPO لە سکاتلەند به‌ڕێوه ‌چوو

23:49 - 7 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە ٢٤هەمین کۆبوونەوەی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان UNPOدا بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ پوشپەری ١٣٩٦ی هه‌تاوی، له‌ وڵاتی سکاتلەند، ٢٤هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان، UNPO، به‌ به‌شداریی د. عه‌لی عه‌بدیلزاده‌، نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ سەر‌ۆك و سكرتێریUNPO, ڕاپۆرتی كارو چالاكیی چەند مانگی رابردووی ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كرد. له‌ درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كەدا‌ هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی له‌لایه‌ن به‌رپرسی ماڵی UNPO، پێشكه‌ش كرا.

به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكاریی به‌ ئه‌ندام وه‌رگرتن و پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی چه‌ند لایه‌نێكدا بوو.

بەشی سەرەکی کۆبوونەکە تایبه‌ت بوو به‌ باسکردن و پێداچوونەوە بە وردەکاریەکانی١٣هەمین کۆنگرەی UNPO کە ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە پەرلەمانی سکاتلەند به‌ بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دەستی بەکارەکانی خۆی کرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.